هەپەگە: بەرخۆدانی گەریلا لە وەرخەلێ بەردەوامە
سەرەڕای هێرشە کیمیاییەکانی سوپای داگیرکەری تورک، بەڵام بەرخۆدانی گەریلا لە وەرخەلێ بەردەوامە.
سەرەڕای هێرشە کیمیاییەکانی سوپای داگیرکەری تورک، بەڵام بەرخۆدانی گەریلا لە وەرخەلێ بەردەوامە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە: -
"لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی هەرێمی ئاڤاشیندا؛
ڕۆژی یەکی ئەم مانگە سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی و چەکی قورسەوە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی بۆردوومان کرد، پاش بۆردوومانەکە گەریلا خۆڕاگرەکانی ئەو گۆڕەپانە بەرپەرچی هەوڵی پێشڕەویی داگیرکەرانیان داوە و لە بەرامبەر داگیرکەری خاوەن چەکی پێشکەوتوو، بە ورەیەکی جەنگاوەریی ئاپۆییەوە بەرخۆدانێکی مێژووییان ئەنجامدا و ڕێگای پێشڕەوییان بە داگیرکەران نەدا، ئێوارەی ئەو ڕۆژە دیسان سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر ئەو گۆڕەپانە.
بەرەبەیانی ڕۆژی دووی ئەم مانگەش، سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورسەوە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی تۆپباران کرد.
ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕابردوو کاتژمێر ٠٩:١٠ تا ١١:٠٠ی شەو هێلیکۆپتەری جەنگی بەسەر هێڵی قاشوورای هەرێمی مەتینادا سووڕاوەتەوە و نزیکی گوندەکانی کێستە، دێشیشێ، سەراروو، ئێدنێ، بێناڤێ، هروری ناوچەی کانی ماسیی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی و گۆڕەپانی کۆردینەیان بۆردوومان کرد، هەمان ڕۆژ کاتژمێر ٠٣:٣٠ تا ٠٦:٠٠ خولەکی ئێوارە، نزیکی گوندی کێستە بە تۆپی ئۆبووس و هاوەن لە لایەن بنکەکانی سەر سنوورەوە تۆپباران کران.
ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕابردوو کاتژمێر ١١:٥٠ خولەکی نیوەڕۆ گۆڕەپانی کایفای ناوچەی گارێ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومانکرا.
ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕابردوو و ڕۆژی یەکی ئەم مانگە، بە شەو هێلیکۆپتەر بەسەر ئاسمانی گۆڕەپانی گردی سوور، گردی سلێمان، گردی سپی، مەرڤانۆس و تابووری عەرەبانی ناوچەی ئاڤاشیندا سووڕاوەتەوە.
ڕۆژی یەکی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٨:٢٠ خولەکی بەیانی گۆڕەپانی چەمچۆی ناوچەی زاب لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە بۆردووومانکرا، لە ئاکامی ئەو بۆردوومانەدا ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکەدا کەوتووتەوە و هێشتا بەردەوامە.
ڕۆژی یەکی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٨:٢٠ تا ٠٩:٠٠ خولەکی شەو گۆڕەپانی تۆڵهلدانی سەر بە گردی شەهیدی ناوچەی ئاڤاشین لەلایەن هێلیکۆپتەرە جەنگییەکانەوە بۆروومانکرا.
ڕۆژی یەکی ئەم مانگە کاتژمێر ١٠:٠٠ تا ١٠:٣٠ خولەکی شەو، گوندی یەکمەلێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدیی دهۆک لە ناوچەی بەرگار، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومانکرا."
ف.ق