هەپەگە: بەڕێزەوە یادی هاورێکانمان گەلهات و زیندان دەکەینەوە

هەپەگە رایگەیاند، دوو گەریلایان بە ناوەکانی گەلهات و زیندان لە ساڵی ٢٠٢٠دا شەهید بوون و وتی، "باجەکەی هەرچیەک بێت، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین و بەلێن دەدەین ئازادی دەستەبەر بکەین."

هەپەگە لە راگەیەنراوێکدا ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە ساڵی ٢٠٢٠ شەهید بوون.

راگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە ١٠ – ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا سوپای داگیرکەری تورک لە چەلێ و زاپ ئۆپەراسیۆنی دەستپێکرد. لە شەڕ و هێرشی ئاسمانیدا هاوڕێکانمان گەلهات و زیندان شەهید بوون.

لە مێژوودا، کوردستان شایەدی زۆر داستانی قارەمانێتی بووە و لە ئێستاشدا قاڕەمان بەرهەم دەهێنێت. لە سایەی ئەو قاڕەمانانە، ئەو داگیرکەرانەی کە هەوڵ دەدەن کوردستان داگیر بکەن و گەلەکەمان قڕ بکەن، ناگەن بە ئامنجەکانیان و رۆژ بە رۆژ لە سەر خاکی کووردستان دەردەکرێن. ئەم ڕۆڵە قاڕەمانانەی گەلەکەمان، نەک دوژمن، تەحەمول ناکەن کە سێبەری دوژمنیش لە کوردستان بمێنێتەوە. قاڕەمانانی گەلەکەمان لەسەر ئەم رێگایە باجی قوڕس دەدەن و تێدەکۆشن. لە سایەی ئەم تێکۆشانە گەلەکەمان هەبوون و ناسنامەی خۆی ناسیوە و ئەمڕۆ بۆ بەهای دیموکراستی مرۆڤایەتی پێشەنگایەتی دەکات. لە سایەی فەلسەفەی رێبەی ئاپح و رەنجی شەهیدە قاڕەمانەکانمان تەڤگەری ئازادی کوردستان هاتووەتە ئەم ئاستە و لە ئێستاش بەدواوە باجەکەی هەرچیەک بێت دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن و بەڵێن دەدەن کە ئازادی بۆ گەلەکەمان دەستەبەر بکەن.

هاوڕێکانمان گەلهات و زیندان بۆ ئەوەی ببنە پارچەیەک لە تێکۆشانی قاڕەمانێتیمان، بە شێوەیە بەرپرسیارانە بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هەردوو هاوڕێمان لەو رۆژەوەی کە بەشداریان لە ریزەکاندا کردووە، بە بەرپرسیاری جوولانەوە، قۆڵبوونەوە لەسەر فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ و رەگەزەکانی گەریلایەتی مۆدێرنیان کردە بناغە. هاورێکانمان گەلهات و زیندان لە پەروەردەی ئایدۆلۆژی و سەربازیدا سەرکەوتن و بۆ ئەوەی لەدژی داگیرکەری شەڕ بکەن، لە بەرەی زاپ بەشداریان لە بەرخۆداندا کرد. هەردوو هاوڕێمان لە ساڵی ٢٠١٨ەوە تا ساڵی ٢٠٢٠ لە زۆر چالاکیدا جێی خۆیان گرت، بە هەڵویستی سەربازی و پراکتیکی خۆیان بوونە میلیتانی ئاپۆیی. هاوڕێکانمان گەلهات و زیندان بە بەشداریکری فیدایی و سادەیان بۆ هەموو هاوڕێکانیان بوونە نمونە و بوونە سمبوڵێک بۆ میلیتانەکانی ئاپۆی کە چۆن بژین و شەڕ بکەن.

بە بەرپرسیاریەک کە شایەنی هاورێکانمان گەلهات و زیندان بێت، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەشەرەفیان و هەموو گەلی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە هەموو کاتێک بەبیریان دەهێنینەوە."

ف.ق