هەپەگە: بەڕێزەوە یادی شەهیدانی گارزان و ئامەد دەکەینەوە

هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی گارزانی و ئامەدی ئاشکرا کرد و وتی، "ئێمە جارێکی دیکە بەڵێنمان دوبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانی شەهیدانی خۆمان بەسەردەکەوێنین."

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"سوپای داگیرکەری تورک ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە گۆڕەپانی شێخ جومای بەدلیس دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی فراوان کرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە رۆژی ١١ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ لەنێوان گروپێک لە هەڤاڵانمان و داگیرکەراندا شەڕ روویدا. شەڕ و بۆردومان تا نیوەی شەو بەردەوام بوو. لە شەڕدا ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادران. هاوڕێکانمان پۆریاز، ئازاد و نەعمان بە قاڕەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون. ئۆپەراسیۆنەکە تا ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١ بەردەوام بوو.

پارتەکەمان پەکەکە لەسەر میراتی تێکۆشانی شەهیدانی پیرۆزمان دامەزراوە و گەورە بووە. هەر شەهیدێک بۆ ئێمە هۆکاری هەنگاوێکی دیکەیە بەرەو پێشەوە. ئەم رەفتارە دێرینە کە بە شەهیدبوونی هاوڕێمان حەقی کارەر دەستیپێکرد تا وەکو ئێستا هاتووە. پارتەکەمان پەکەکە بە پێشەنگایەتی شەهیدانمان بەەردەوامە، وەک پارتی شەهیدان بووەتە ناوی رێپێوانی سەرکەوتن.

هاورێکانمان پۆرتاز، ئازاد و نەعمان لە گارزان شەهید بوون، بە بەرخۆدانەکەیان بوون بە نوێنەری رەفتاری دیرینی میلیتانی و تا دوایین گولەی خۆیان وڵامی سوپای داگیرکەر و فاشیستی تورکیان دایەوە.

پۆریاز بۆلانک

هاوڕێمان پۆریاز لە ساڵی ١٩٩٢ لە ناوچەی کۆپی مووش لەدایک بووە کە ئەو ناوچەیە لەگەڵ فشار و زۆردەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەناو هەموو بارودۆخێکدا پشتگیری لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان کردووە و بەشداریەکی بەهێزی لە تێکۆشاندا کردووە. هاوڕێمان پۆریاز لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بووە و بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەهێز بەشداری لە تێکۆشاندا بکات، دەستی بە هەوڵدان کرد. بریارەکەی بۆ بەشداریکردن لە ریزەکانی گەریلادا، وایکرد کە خۆی بگەیەنێتە چیا ئازادەکانی کوردستان. هاوڕێمان پۆریاز لەو رۆژەوەی بەشداری کردووە بە هەڵوێستی خۆی لەنێو دیسیپلینی سەربازیدا، بە دڵسۆزی خۆی بەرانبەر رێبەرتی و هاوڕێکانی سەرنجەکانی کیشایە سەر خۆی. هاوڕێمان پۆریاز هەموو کاتێک فەرماندەی نەمر عەگیدی بۆ خۆی کردە نمونە و هەموو کاتێک هەوڵیدا خۆی بگەیەنێتە هێڵی عەگیدی. لە ماوەیەکی کورتدا بووە فەرماندە و لە گۆڕەپانەکاندا بە بەهێزی بەشداری لە کاردا کرد. لە زاگرۆس تا گارزان لە زۆر هەرێمی شوێنپێی بەجێ هێشت و بە بریارێکی گەورە و رەنجێکی زۆرەوە هەموو کاتێک هەوڵی فراوانکردنی تێکۆشانی کرد. هاوڕێمان پۆریاز کە بە کەسایەتی راپەرینی دەناسرا، لە هەموو جێگەیەک بۆ هاوڕێکانی بووە سەرچاوەی مۆڕاڵ. ٧ ساڵ بێوەستان لە گارزانی لەنێو پراکتیکدا بوو، گورزی گەورەی لە داگیرکەراندا و بە رێبازی دەوڵەمەندی خۆی لە گەریلایەتی پرۆفیشناڵدا بووە فەرماندەیەکی فیدایی ئاپۆیی. هاوڕێ پۆریاز بە هەڵوێستی فیدایی و رەنجی بێوێنەی خۆی هەموو کاتێک وەک قاڕەمانێکی پێشەنگی گارزان یادی دەکرێتەوە و دەبێتە سەرچاەی سودوەرگرتن بۆ تیكۆشانەکەمان.

ئازاد شۆڕش

هاوڕێکەمان ئازاد لە ساڵی ١٩٩٤ لە بەدلیس لەدایکبووە، لەنێو رەفتارێکی دێرینی بەرخۆدێری گارزاندا گەورە بووو. هاوڕێکەمان ئازاد کە دڕندەیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لەدژی گەلەکەمان بینی، لە تەمەنی گەنجێتیدا راستی دوژمنی ناسی و لەدژی هێرشی رەتکردنەوە و لەناوبردنی دوژمن رێگەی سەرکەوتنی لە بەرخۆدانی گەریلادا دۆزیەوە و بەم شێوەیە بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. لەو رۆژەوەی کە بەشداری کرد لە گارزان مایەوە و بەشداری لە پراکتیکی سەرکەوتوانەی گەریلادا کرد. بە کەسایەتی خاکی و رەنجدەری خۆی بۆ هەموو هاوڕێکانی بووە جێگەی ریز. لەدژی داگیرکیرکەری بە تۆڕەییەکی گەورەوە و بە تیکۆشان لە ریزی پێشەوەی شەڕدا جێی خۆی گرت.

نەعمان دۆرشین خنس

هاوڕێمان نەعمان ساڵای ١٩٩٤ لە ئێلح لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز گەورە بوو. لەدژی سیاسەتی بێئیرادەکردن و بێناموسکردنی گەنجانی کورد لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هاوڕێکەمان نەعمان بە بەشداری لەنێو ریزەکانی گەریلادا وڵامی داگیرکەران دایەوە. هاوڕێکەمان بە تێگەیشتن کە گەنجانی کورد بێئەلتەرناتیڤ نین، ئاگری ئازادی رێبەر ئاپۆ گەلەکەمان رۆناک دەکاتەوە و گەلەکەمان دەگاتە ژیانێکی ئازاد، بە تێکۆشان و داواکاری تێکۆشان هەموو کاتێک لە پێشەوە بوو. لە ماوەیەکی کورتدا بۆ گەریلایەکی شارەزا گۆڕا و بە پراکتیکی گەریلا جێگەی خۆی لەنێو چالاکیەکاندا گرت کە گورزی گەورەی لە داگیرکەران دا.

هاوڕێکانمان لە گارزان داستانی قاڕەمانێتیان نووسی و لەنێو بورودۆخی قۆڕسدا نوێنەرایەتی میلیتانی فیدایی ئاپۆیی کرد. ئاڵای بەرخۆدانی هاوڕێ قاڕەمانەکانمان کە لە دڵی گەلی کوردا جێگەیان گرت، لە سەر زەوی نامێنێتەوە و بە تەئکیدی سەردەکەوێت.

١٤ی نیسانی ٢٠٢١ لە گۆڕەپانی شەهید کەنداڵی ئامەد، سوپای داگیرکەری تورک دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. هێزەکانمان کە ئۆپەراسیۆنەکەیان خستە ژێر چاودێری، گورزی گەورەیان لە یەکینەکانی داگیرکەراندا. لەوێ شەڕێکی قۆڕس روویدا و ٤٠ خولەک بەردەوام بوو. لە شەڕەکەدا گورزی گەورە لە هێزەکانی دوژمنی داگیرکەردرا. سوپای تورک رایگەیاند کە لە شەڕەکەدا داگیرکەرێک کوژراوە و ٤ داگیرکەریش بریندار بوون. بەڵام ژمارەی داگیرکەران زۆر زیاتر بوو. هاوڕێکەمەنا ماهیر بە قاڕەمانێتی شەڕی کرد و شەهید بوو. هاوڕێکەمان دارا باگۆک بە برینداری کەوتە دەستی دوژمن. ئۆپەراسیۆنەکە ١٧ی نیسان بە کشانەوەی داگیرکەران کۆتایی هات.

ماهیر فارقین

هاوڕێمان ماهیر لە قەڵای راپەرین و بەرخۆدان لە پایتەختمان ئامەد لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بوو. هاوڕێمان ماهیر کە تایبەتمەندی بەرخۆدانی ئامەدی لە کەسایەتیدا دروست کردبوو، لە گەنجێتیەوە لەنیو کاری شۆڕشدابوو. هاوڕێمان ماهیر وڵاتپاریزی خۆی ، کەلتوری کوردی، کەلتور و ئەخلاقی ئاپۆیی لە کەسایەتی خۆیدا جێگیر کرد و خوێندنگاکانی دەوڵەتی تورکی بەجێهێشت کە شوێنێکی تواندنەوەی گەنجانی کوردە و بەشداری ریزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕءمان ماگیر سیاسەتی فشار و زوڵمی دەوڵەتی تورکی لەسەر گەلەکەمان هیچ کاتێک قبوڵ نەکرد و بە توڕەییەکی گەورەوە ئەم تایبەتمەندی خۆی لەنێو تێکۆشاندا پیشاندا. هەموو کاتێک لەسەر ئەو بابەتە قۆڵ بووەوە و چۆن بتوانێت تۆڵە بکاتەوە، چوا بتوانێت کۆتایی بە داگیرکەری لە کوردستان بهێنێت کاری کرد. هەوڵی دا ببێتە هێزی چارەسەری. لە قۆناغی ساڵی ٢٠١٤دا کە یەکێک لە سەردەمە گرنگەکانی تێکۆشانمان بوو، بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد و بە گەرمی تێکۆشان لە ماوەیەکی کەمدا بووە فەرماندەی گەریلای شارەزا. لەم ساڵانەی دواییدا هەوڵیدا خۆی بگەیەنێتە گەریلایەتی مۆدێرن و زۆر هەوڵ و رەنجی کێشا.

هاوڕێ ماهیر بەو بڕوایەی کە بە تەنها بە تیمی گەریلای پرۆفیشناڵ گورز لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەدرێت، بەو شێوەیە دەتوانێت دوژمن تێکبشکێنێت، بۆ ئەوەی ئامانجی خۆی جێبەجێ بکات، بە داواکاریەکی گەورەوە پیشنیازی کرد کە بەشداری لە تێکۆشان لە باکوری کوردستاندا بکات. دوای ئەوەی پێشنیازەکەی قبوڵکرا بە جۆش و خڕۆشێکی گەورەوە وەک شەڕڤانێکی ئازادی کە سەرلەنوێ لەدایکبوو بۆ ئامەد گەڕایەوە. بە هەمان جۆش و خڕۆشەوە بەشداری کاری پراکتیکی بوو و لە خوڵقاندنی بەهای گەورو و ئەنجامدانی چالاکیەکاندا لە ئاستی پێشەنگایەتی رۆڵی خۆی ئەنجامدا

دوایین جار لە گۆڕەپانی شەهید کەنداڵ لە ئۆپەراسیۆنێکدا گورزی گەورەی لە داگیرکەراندا. هاوڕێکەمان ماهیر بە قاڕەمانێتیەکی گەورە تا دوا گولە لەدژی داگیرکەران شەڕ کرد و تێکنەچونی میلیتانی ئاپۆیی جارێکیتر سەلماند.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێکانمان پۆریاز، ئازاد، نەعمان و ماهیر و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و جارێکی دیکە بەڵێنمان بۆ سەرخستنی تێکۆشانی شەهیدان دووبارە دەکەینەوە."

نازناو: ماهیر فارقین

ناو و پاشناو: ئۆنەر کرماز

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: فاتیمە و ئەنوەر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ / ئامەد

*

نازناو: پۆریاز بولانک

ناو و پاشناو: قوربان پەهلیوان

شوێنی لەدایکبوون: موش

دایک و باوک: شەهریناز و سەلاحەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ / ئامەد

*

نازناو: ئازاد شۆڕش

ناو و پاشناو: ریدوان ئەریڵماز

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

دایک و باوک: گولسەرەن - دەمیرخان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ / ئامەد

*

نازناو: نەعمان دۆرشین خنس

ناو و پاشناو: میرکان یالاڤوز

شوێنی لەدایکبوون: ئەرزەرۆم

دایک و باوک: عازیمە  و خالید

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ / ئامەد

ف.ق