هەپەگە: بەڕێزەوە یادی شەهیدانی حەفتانین دەکەینەوە

هەپەگە یادی شەهیدانی حەفتانینی کردەوە و رایگەیاند، بەردەوامی بە تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدە قاڕەمانەکانیان دەدەن کە ڕێبازی میلیتانی فیدایی ئەفسانەییان خوڵقاند.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەنراوێکدا ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە جەنگی حەفتانیندا شەهید بوون.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا لە ناوچەی بەکتۆریای هەرێمی حەفتانین لە ئەنجامی بۆردومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هاوڕێکەمان دەلال شەهید بوو.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: دەلیلا ئاسمین

ناو و پاشناو: موقەدەس یڵماز

شوێنی لەدایکبوون: مووش

دایک و باوک: ئایسەل - عومەر

کات و شوێنی شەهادەت: ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ / حەفتانین"

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەیدا هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای دیکەی ئاشكرا کرد کە لە حەفتانین شەهید بوون و وتی، "لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا لە ناوچەی شەهید کەندالی هەرێمی حەفتانین لە ئەنجامی شەڕ و بۆردوماندا هاوڕێکانمان باز و دەنیز تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: باز ئامەد

ناو و پاشناو: دیار ئونجەل

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: حوسنوگول - حەمدوڵلا

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / حەفتانین

 

نازناو: دەنیز فورات

ناو و پاشناو: موسیبەت ئاجەت

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

دایک و باوک: نافیە و بەهائەدین

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / حەفتانین"

هەپەگە وێرای ئەوەی باسی لە خەبات و تێکۆشانی سێ گەریلاکەی لە خەباتی ئازادی کورد کوردستاندا کرد، هەروەها سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و گەلی مووش، شڕةەخ و ئامەد  و هەموو گەلی کوردی وڵاتپارێز کرد و وتی، "بەڵێن دووبارە دەکەینەوە بەردەوامی بە تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدە قاڕەمانەکانمان دەدەن کە ڕێبازی میلیتانی فیدایی ئەفسانەییان خوڵقاند."

ف.ق