هەپەگە: داگیرکەرێک سزادرا، کامێرایەکی چاودێری تێکشکێندرا
لە زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا سەربازێک تورک بە سزاگەیەندرا و کامێرایەکی چاودێریش تێکشکێندرا.
لە زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا سەربازێک تورک بە سزاگەیەندرا و کامێرایەکی چاودێریش تێکشکێندرا.
لە راگەیەندراوێکدا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
١٠ی نیسان کاتژمێر ١٢:٣٠ بە چەکی کەسی لە سیستمێکی کامێرای چاودێرا داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم درا و تێکشکێندرا.
١٠ی نیسان کاتژمێر ١٧:٠٠ بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لەو داگیرکەرانە درا کە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم سیستمی کامێرای چاودێری جێگیری بکەن و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
١٠، ١١ و ١٢ ی نیسان گۆڕەپانی دەشتی کافیای هەڕێمی گارە ٤ جار، گۆڕەپانی سەری مەتینا و بێشیلی هەرێمی مەتینا ٢ جار، گۆڕەپانی شاخی جودی و گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٥ جار، گۆڕەپانی لۆلان، کۆلیت و شاخی شەهید شەریفی هەرێمی خواکورک ٤ جار، بە گشتی ١٥ جار ئەو ناوچانە بە فرۆکەی شەر بۆردومان کران".
هـ . ب