هەپەگە: هێرشەکانی سوپای تورک لە ئاسمان و زەمینەوە بەردەوامە

هەپەگە ڕایگەیاند وێڕای ئەوەی هێزەکانیان لە پێگەی ئەگربەستدان، کەچی سوپایی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشەکانی لە ئاسمان و زمینەوە بەردەوامە.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەربارەی بەردەوامبوونی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی سووپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی پارتی پەکەکەمان و فەرمانی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی گەل‌مان، هێزەکانمان لە ١ی ئاداری ٢٠٢٥ەوە کەوتوونەتە پێگەی ئاگربەستەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەی هێزەکانمان لە پێگەی ئاگربەستدان، هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورک لە ئاسمان و زەمینەوە بەردەوامە.

ئەو زانیاریانەی دەربارەی هێرشەکانی سووپای تورکی داگیرکەر و دەستوەردانەکانی هێزەکانی گەریلامان کە بۆ ڕاوەستاندنی هێرشەکان لە چوارچێوەیی پاراستنی ڕەوادا ئەنجام دەدرێت، بەم شێوەیە:

لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

لە ٢٦ی شوبات کاتژمێر ١٠:٤٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس دەستوەردان لە داگیرکەران کرا کە لە جموجۆڵدا بوون.

لە ٢٧ی شوبات کاتژمێر ٠٧:٢٥دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە گورز لە جوڵەی داگیرکەران وەشێندرا.

لە ١ی ئادار لە نێوان کاتژمێر ١٧:٣٠ بۆ ١٨:٣٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی دەستوەردان لە داگیرکەران کرا کە خواستییان بوو بەرەوە تونێلەکانمان بچن و تەکنیکەکانی شەڕ جێگیر بکەن. لە ئەنجامی دەستوەردانەکەدا داگیرکەرێک بە سزا گەیاندرا.

لە هەرێمی گارە؛

لە ٢٦ی شوبات کاتژمێر ١١:٣٠دا لە هەرێمی دینارتە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی جەنگی دا هاوڕێمان دەلیل شەهید بوو. زانیاری بەرفراوان لەسەر ناسنمانەی هاوڕێی شەهیدمان، دواتر بۆ گەلی وڵاتپارێزمان و ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

لە ١ی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کران.

١ و ٣ی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی ٣ جار بە درۆنی بۆمب‌لێبارکراو بۆردوومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە ڕۆژانی ١،٢،٣ی ئاداردا لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی سپیندارە، شاخی مەسەکەنە، دێڕەشە و دەشتی کافیا ٦ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.

لە ڕۆژانی ١،٢،٣ی ئاداردا لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەربزنە، لۆلان، کەندەکۆلا ٢٨ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دەشتی کافیا، دێڕەشە، سپیندارە، مژێ، گرگاشە، شاخی زەنگل، کانی سارکە، زێڤکە، ١٣٨ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی سەری مەتینا، شێلازە، بێشەلی ١٧٣ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٧٣٣ جار؛ بە گشتی ١٠٧٢ جار بە چەکی قورس و تۆپهاوێژ بۆردوومان کراون."