هەپەگە: لە حەفتانین ٢ داگیرکەر سزادران
لە چالاکیی نیشانەشکێنیی گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار لە حەفتانین ٢ داگیرکەری تورک سزادران.
لە چالاکیی نیشانەشکێنیی گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار لە حەفتانین ٢ داگیرکەری تورک سزادران.
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور لە ناوچەى حەفتانین؛
لە ١٥ی ئاب لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە دۆڵی پساغا لەسەر رێگەی شاخی سیسەر و کاتێک داگیرکەران خواستیان پشکنین و کۆنترۆڵ بۆ رێگاکە بکەن، هێزەکانمان بە تاکتیکی سابوتاژ لێیاندان. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادران.
لە ناوچەى ئاڤاشین؛
لە ١٧ی ئاب لە ناوچەى شاخە سۆر داگیرکەران بە تەقەمەنی تونێلەکانی شەڕیان تەقاندەوە و ئێوارە کاتێک خواستیان بەرەوە تونێلەکانی شەڕ بڕۆن لەلایەن هێزەکانمانەوە لە نزیکەوە لێیاندرا. دوای وەڵامدانەوە و لێدانی هیزەکانمان، داگیرکەران ناچار بوون هەندێک پاشەکشە بکەن.
لە ١٧ی ئاب لە کاتژمێر ١٢:٠٠ بۆ ٢٠:٠٠ و لە بەرەبەیانی ١٨ی ئابدا داگیرکەران ٣ جار گازی کیمیاییان لە دژی تونێلەکانی شەڕ لە وەرخەل بەکار هێنا.
لە ١٧ی ئابب لە کاتژمێر ٢٣:٣٠ بۆ ٠١:٣٠ تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەى وەرخەل بە تەقەمەنی بۆردومان کران.
لە ١٧ی ئابب لە کاتژمێر ٢١:١٠ بۆ ٢٣:٤٠ لە مەرڤانا و تابووری عەرەبەبکان جموجوڵی کۆپتەر هەبوو.
لە ١٧ی ئاب لە کاتژمێر ٢٢:٢٠ بۆ ٢٢:٤٠ ناوچەى ستونا لەلایەن کۆپتەرە جەنگییەکانەوە بۆردومانکرا.
لە ١٨ی ئاب و لە کاتژمێر ٠٦:٣٠ دا سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر کامێرای بە دوو سەگەوە بەستبووە و سەگەکانی بە کامێراکانەوە نارد بۆ تونێلەکانی شەڕ لە وەرخەل. سەگەکان بێکاریگەر کران. جموجوڵ و سوڕانەوەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و درۆن لە ناوچەکەدا زۆر زۆرە.
لە ١٦ی ئاب لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە ناوچەى گارە لە سیانێ و لە ١٧ی ئاب لە کاتژمێر ١٦:٣٦ دەورووبەری چەمرۆبۆتیک لە ناوچەى چەمانکێی دهۆک بۆردومان کرا. لەو ئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا ئاگر بەربووە ناوچەکە و ئاگرەکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامیی هەیە.
لە ١٧ی ئاب لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ بۆ ٠٠:٠٠ لە بنکە سەربازییەکانی سەر سنوورەوە ناوچەکانی شەهید شاهان، چەمچۆ و گوندی رەنجبیران لە زاپ بە تۆپی جۆری ئۆبیس تۆپبارانکران.
لە ١٧ی ئاب لە کاتژمێر ٢١:٠٠ بۆ ٢٣:٠٠ دەورووبەری گوندەکانی ئەدنێ، دەشیش، سەرارو لە ناوچەى کانی ماسیی سەر بە ئامێدی و ناوچەى قەڵای قومری و شاخی کۆردینە بۆردومانکران.
ژ.ت