هەپەگە: لە جۆلەمێرگ و زاپ ٣ داگیرکەر سزادران

هەپەگە رایگەیاند، لە تۆڵەی فەرماندە جومالی چۆروم و گەریلاکانی وەرخەل کە بە چەکی کیمیایی شەهید بوون، لە چەلێ و زاپ چالاکیان ئەنجامداوە و وتی، " لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٣ داگیرکەر سزادراون.

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری بازەکانی زاگرۆسدا:

ڕۆژی ١٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٣٠ خولەک لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ، هێزەکانمان لە قەڕەقۆلی شکێرێ لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا و داگیرکەرێک سزادرا.

ڕۆژی ١٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٤٥ هێزەکانمان لە ناوچەی قەڵای بێدەوێی هەرێمی زاپ لە سەنگەرێکیاندا کە چەکی ئەی -٤ تێدابوو. لە چالاکیەکەدا سەنگەرەکە و چەکی ئەی-٤ تێکشکێندران و دوو داگیرکەریش سزادران.

ڕۆژی ١٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە گردی کۆردیناسیۆنی سەر بە هەرێمی زاپ هێزەکانمان بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر داگیرکەران. لەو چالاکییەدا ئامانجەکان بە سەرکەوتوویی پێکران.

ئەم چالاکییە بەرفراوانەی هێزەکانمان لە تۆڵەی فەرماند جومالی چوروم و شەهیدانی وەرخەلێ ئەنجامدران کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییدا شەهید بوون.

لە ١٤ی تشرینی یەکەم لە نێوان کاتژمێر ٠٧:٢٠ و ١٨:٠٠ ناوچەکانی سیدا، شەهید شاهان، جیلوی بچوک، شامکێ، پیتی تی، کونشکا و چیای ڕەشی سەر بە هەرێمی زاپ بۆردومان کران. لە هەمان ڕۆژدا ناوچەی پیتی تی بە هەلیکۆپتەرەکان بۆمباران کرا.

ڕۆژی ١٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٣٠ فڕۆکە جەنگییەکان گردی ڕۆستێی ناوچەی گۆشینی هەرێمی خواکورکیان بۆردومان کرد.

ڕۆژی ١٤ی تشرینی یەکەم هەلیکۆپتەرەکان لەنێوان کاتژمێر ٢٠:٠٠ و ٢٢:٠٠ بەسەر ناوچەکانی مەرڤانۆس، کەتیبەی عەرەب، گردی سلێمان، گردی سپی و گردی سووری ئاڤاشین فڕین. هاوکات ناوچەکانی ستوونێ، گردی شەهید عەلی، گەلی باسیا و کارتال بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کران."

ف.ق