هەپەگە: لە مەتینا ٢ داگیرکەر سزادران

هەپەگە: لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوور لە مەتینا هێزەکانی ئیمە چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران. هێزەکانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە گردی زەندوورا داگیرکەرانیان کردە ئامانج."

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە دژی داگیرکەران و هێرشە ئاسمانییەکن بەم شێوەیە:

" لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوور ، هێزەکانی ئیمە لە رۆژی ١٢ی گوڵان لە کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەکدا لە قادە دەردارێ-ی هەرێمی مەتینا لە دژی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید ئازاد چالاکییەکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢ سەربازی سوپای تورک سزادران و سەربازێکی تریش بریندار بوو.

هێزەکانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد  لە رۆژی ١١ی گوڵان لە کاتژمێر ١٣:١٥ لە هەرێمی مەتینا داگیرکەرانیان لەسەر گردی زەندوورا بۆردومان کرد. لە چالاکییەکەدا بۆمبەکان سەرکەوتوانە ئامانجەکانی پێکا.

'هێرشی ئاسمانی'

سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان دەکات.

١١ی گولان کاتژمێر ١١:٣٠ قادی وەرخەلێ-ی ئاڤاشین ٤ جاران بۆردومانکرا.

١٢ی گوڵان کاتژمیر نێوان ٠٠:٠٠ و ٠١:٣٠ خولەک  لە قادی مەرڤانۆسی ئاڤاشین داگیرکەران بە رێگەی هەلیکۆپتەرلە ناوچەکە دابەزین.

١٢ی گوڵان کاتژمێر نێوان ٢٠:٣٠ و ٠٠:٠٠ قادی تیپی تا و جێلۆی بچووک لە هەرێمی زاپ بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکرا.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."

ک-ش