هەپەگە لە سەرحەد تۆڵەی کردەوە،چەندین داگیرکەر سزادران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئەوەی خستەڕوو کە لە دژی سەربازانی سوپای تورک لە بەردەروازەی سنووری گۆرجۆبوولاک چالاکیەکی هاوکاتیان ئەنجامداوە. چالاکییە لەدژی دوو زرێپۆشی کوبرا، چادرێک و دوو سەنگەری داگیرکەران ئەنجامدرا.

ڕاگەیەنراوی هەپەگە دەربارەی ئەم چالاکییە بەم شێوەیە:

" هێزەکانی ئێمە لە چوارچێوەی کات کاتی ئازادیە' ١٣ی گوڵان کاتژمێر ١٩:٠٠ لە ناوچەی قەدەغەکراوی سەرحەد لەدژی داگیرکەران لە بەر درگای سنووری گۆرجۆبوولاکێ چالاکی ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا لە دوو باسکەوە ٢ زرێپۆشی کوبرا، چادرێک و ٢ سەنگەری داگیرکەران کرایەوە ئامانج. سەرەتا گەریلا  زرێپۆشێکی کوبرای کردە ئامانج و تێکیشکاند، داگیرکەرانی ناو زرێپۆشەکە کوژران. هەروەها گورز لە زرێپۆشێکی تر  و دوو سەنگەر درا. داگیرکەران کە گورزیان بەرکەوتبوو بەرەو ناو چادرەکە هەڵهاتن ، هێزەکانی ئێمە چادرەکەیان کردە ئامانج، ژمارەیەکی زۆر لە داگیرکەران کوژران. دەوڵەتی تورکی داگیرکەرا رایگەیاند کە لەو چالاکییەدا  داگیرکەرێک بە ناوی ڤەلی کابلای کوژراوە. بەڵام لەو چالاکییەدا ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادراون، زرێپۆشێک و دوو سەنگەری داگیرکەران تێکشاوە و گورز بەر زرێپۆشێکی تریش کەوتووە.

ئەم چالاکییە بۆ تۆڵە سەندنەوەی هاورییانی ئێمە ئەنجامدرا کە لە رۆژی ٢٩ی نیسان لە ئامەد شەهید بوون.

١٤ی نیسان لە قادی زەندوورای  هەرێمی مەتینا ، داگیرکەران کاتژمێر ١٠:٠٠ هەوڵیاندا بەرەو گوندی  ئاشووری و کێستە بچن. هێزەکانی ئێمە لەو هەرێمەدا داگیرکەرانیان کردە ئامانج وتا ئیستاش شەرێکی دژوار بەردەوامە.

هەرکات زانیاری ورد بەردەست بکەوێت رای گشتی لێ ئاگادار دەکەینەوە.

١٣ی گولان کاتژمێر ٢٢:٢٠ و ٠٠:٣٠ لە هەرێمی ئاڤاشین لە قادی شۆکێ، مەرڤانۆس و مام رەشۆ هەلیکۆپتەر بۆردومانی کرد و دواتر هێزیان دابەزاند."

ک-ش