هەپەگە: لە زاپ ٤ داگیرکەر سزادران

لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران. داگیرکەران ١٢ جار بە چەکی کیمیایی و ٢ جاریش بە بۆمبی قەدەغە هێرشیان ئەنجامدا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئەو راگەیەندراوەیدا:

"لە چالاکی هێزەکانماندا ٤ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش برینداربوو.

سوپای تورکی داگیرکەر ١٢ جار بە چەکی کیمیایی و ٢ جاریش بە بۆمبی قەدەغە سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای بۆردومان کرد. لەهەمان کاتدا ٥ جاربە  فڕۆکەی شەڕ و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس گۆڕەپانەکانی بۆردومان کردووە.

زانیاری لەبارەی چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەن:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێریی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

رۆژی ١٢ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٣٠ و ١٨:٢٠ لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی گەریلا لە گۆڕەپانی چەمچۆی شێلادزێ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس دوو جار لە داگیرکەرانیاندا. لەو چالاکییانەدا لانەکەم ٣ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش برینداربوون.

١٢ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٢٢:٣٠ لە دەوروبەری سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە هەرێمی سیدای شێلادزێ هێزەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

١٢ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٢٢:٣٠ و ١٥:٠٠ لە دەوروبەری سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە هەرێمی سیدای شێلادزێ تیمە گەڕۆکەکانمان بە نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا. لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزادرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی؛

لە ١٢ی کانونی یەکەمدا سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا و هەرێمی چەمچۆی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.

لە ١٢ی کانونی یەکەمدا سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک هەرێمی چەمچۆی ناوچەی شێلادزێی ئامێدی ١٢ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر

لە ١٢ی کانونی یەکەمدا گۆڕەپانەکانی شاخی ئۆرتێ، شاخی چارچەلی مەتینا و دەوروبەری گوندی شێلازێ ٥ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

١٢ی کانونی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی بهار و چەمچۆ بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب