هەپەگە: لە زاپ داگیرکەرێک سزادرا

هەپەگە رایگەیاند، لە هەرێمی زاپ لە ئەنجامی چالاکیەکدا داگیرکەرێک سزادرا. لە خواکورکیش بە چەکی قورس لە سەنگەرەکانی داگیرکەراندرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چالاکیەکانی گەریلا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی خواکورک و زاپ:

١٨ی ئاب کاتژمێر ١٥:٣٠ هێزەکانمان لە هەرێمی خواکورک بە چەکی قورس لە سەنگەرەکانی دوژمنیدا لەسەر گردی شەهید شاهان. بە شێوەیەکی سەرکوتوانە ئامانجەکان پێکران.

٢١ی ئاب کاتژمێر ٢٠:٣٠ لە گۆڕەپانی جیلۆی بچوکی هەرێمی زاۆ بە رێبازی سویقاست چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.

هەرێمی ئاڤاشین، گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی سور و وەرخاڵێ:

٢٢ی ئاب سوپای دگیرکەری تورک دوای ئەوەی گردی سوری بۆردومان کرد، ویستی بەرەو گۆڕەپانی بەرخۆدانەوە بچێت. بە دەستوەردانی گەریلاکان لە گردی سور داگیرکەران بێئەنجام مانەوە و ناچار بوون بکشێنەوە.

٢٢ی ئاب کاتژمێر لە ١٣:٠٠ و سەرلەبەیانی ٢٣ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی وەرخاڵێ کە بەرخۆدانی لێ تۆمار دەکرێت. تۆپباران کرد.

٢٢ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٤٠ و ٠١:٣٠ گۆڕەپانی وەرخاڵێ ٥ جار بە تەقەمەنی لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆردومانکرا. داگیرکەران هەوڵیاندا دوای بۆردومانەکە پێشڕەوی بکەن. بەرخۆدانی وەرخاڵی هەوڵدانی داگیرکەرانیان تێکدا.

جموجوڵی درۆنەکان لەسەر ئاسمانی هەرێمەکە بەردەوامە.

٢١ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٢٣:٤٠ هەلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی گۆڕەپانی مەرڤانۆس، تابوری عەرەبان، گردی سور، گردی سپی و گردی سلێمانی ئاڤاشین، دەستیان بە جموجوڵ کرد.

٢٢ی ئاب کاتژمێر ١٨:٤٠ هەلیکۆپتەرەکان بناری چیای چارچەلای مەتینایان بە فڕۆکە بۆردومان کرد.

٢٢ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٢٢:٣٠ گۆڕەپانی پیتی تی و گردی شەهید سمکۆی زاپ لە لایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومان کران."

ف،ق