ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) سەبارەت بە هەر دوو گەریلای شەهید بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و و وتی:
"هەڤاڵانمان ڕوومەت بێریتان و سەرهەڵدان مەعسوم لە ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٤لە ئەنجامی هێرشی کیمیایی سوپای تورک بۆ سەر تونێلی بەرخۆدانی شەهید پیردۆغان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ شەهید بوون.
لە ٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٢بەدواوە سوپای تورک ڕۆژانە بە چەکی جۆراوجۆر هێرش دەکردە سەر تونێلی شەهید پیردۆغان لە سەرووی گوندی سێگرێ سەر بە ناوچەی ئامێدی باشووری کوردستان. زۆربەی ئەو هێرشانە بە چەکی کیمیایی و چەکی ئەتۆمی تاکتیکی و تەقەمەنی قەدەغەکراو ئەنجام دەدران. ئەو بەڵگەنامانەی کە سەبارەت بە هێرشە نامرۆڤانەکان لە چوارچێوەی تاوانەکانی جەنگدان، چەندین جار تۆمار کراون و بۆ گەلەکەمان و ڕای گشتی بڵاومان کردووتەوە و لەو بارەوە بانگەوازیمان راگەیاند. سوپای تورک کە بەرامبەر تاکتیکی گەریلا تووشی شکست هاتووە، هەتا ئەمڕۆش بەردەوامە لە تاوانە نامرۆڤانە و هێرشە ترسنۆکانەکانی.
بە پێشەنگایەتی فەرماندە و تێکۆشەرانی یەژا ستار، بۆ ماوەی ٤ساڵ لە تونێلی بەرخۆدانی شەهید پیردوغان، بەرخۆدانێکی بێوێنە لە دژی هێرشە دڕندانەکان ئەنجامدرا. تێکۆشەرانی فیدایی ئاپویی و ئیرادەی بەهێزی ژنانی ئازادی کورد هەموو جارێک ئەم هێرشانەیان پووچەڵ دەکردەوە. بەڵام لە ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٤ دیسان سوپای تورک بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی هێرشێکی ترسنۆکانەی ئەنجامدا و لە ئەنجامدا هەڤاڵانمان ڕوومەت و سەرهەڵدان لە تونێلی بەرخۆدانی شەهید پیردوغون بەهۆی گازی ژەهراویەوە شەهید بوون. بۆ ئەوەی دوژمن ئەنجامی کیمیابارانەکانی بۆ سەر تونێلی بەرخۆدانی شەهید پیردوغان نەزانێت و لە پێناو ئاسایشی هەڤاڵانی دیکەمان شەهیدبوونی هەر دوو هەڤاڵمان ڕوومەت و سەرهەڵدان لە کاتی خۆیدا ڕانەگەیەندرا.
جارێکی دیکە بەڕێزدارییەوە هەڤاڵانی شەهیدمان، ڕوومەت و سەرهلدان کە ناوی خۆیان وەک قارەمانانی بێوێنە لە مێژووی گەلەکەماندا تۆمار کرد، بەبیر دێنینەوە و سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە هێژای هەر دوو هەڤاڵمان و گەلی ولاتپارێزی ڕۆژئاوای کوردستان و بەگشتی هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین.
وردەکاری لە سەر هەڤاڵانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: ڕوومەت بێریتان
ناو و ناسناو: ڕیما عەلی ئەحمەد
شوێنی لە دایک بوون: تەل تەمر
ناوی دایک و باوک: جەوهەر-عەلی
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٤/ زاپ
************
ناسناو: سەرهەڵدان مەعسوم
ناو ناسناو: مێدیا تاهاباش
شوێنی لە دایک بوون: عەفرین
ناوی دایک و باوک: زەینەب-وەلید
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٤/ زاپ"
********************