هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئامەد شەهید بوون
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئامەد شەهید بوون و وتی، "ئێمە بەڵێنمان بە شەهیدان دووبارە دەکەینەوە بۆ رێبەرتی ئازاد و کوردستانی ئازاد."
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئامەد شەهید بوون و وتی، "ئێمە بەڵێنمان بە شەهیدان دووبارە دەکەینەوە بۆ رێبەرتی ئازاد و کوردستانی ئازاد."
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢١دا کاتێک هەڤاڵمان عەگید و سەفکان لە گۆڕەپانی دۆرشینی ناوچەی پاسوری ئامەد لەسەر ئەرکی خۆیان بوون، سوپای داگیرکەری تورک ئۆپەڕاسیۆنێکی دەستپێکرد. لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا شەڕ دروست بوو. لە شەڕەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی دوژمن کوژران و هەڤاڵمان عەگید تادوا هەناسەی و بە شێوەیەکی فیدایی ئاپۆی شەڕی کرد و شەهید بوو. هەڤاڵمان سەفکانیش کە بە سەختی بریندار بووە کەوتووەتە دەستی دوژمن.
ناسنامەی هەڤاڵمان عەگید بەم شێوەیەیە:
ناسناو: عەگید جودی
ناو و پاشناو: ئیبراهیم ئاکدۆغموش
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: ساڵیحە و شاکر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ – ئامەد
وەک میلیتانی ئازادی ژن تاوەکا دوایین هەناسەیان شەڕیان کرد
لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا راگەیەنراوێکمان بڵاوکردەوە و باسی ئەوەمان کرد کە سوپای داگیرکەری تورک لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١دا لە گۆڕەپانی شەهید رەمزی ئامەد دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کردووە و لە کاتی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا شەڕ دروست بووە و ناوچەکە بۆردومان کراوە. ناسنامەی ٤ هەڤاڵی شەهیدمان ئاشکرا کردبوو. هاوڕێمان تێکۆشین و ژیانیش کە لە ئێستادا ناسنامەکانمان ئاشکرا کردووە، وەک میلیتانی ئازادی ژن لە بەرانبەر داگیرکاری تاوەکو دوایین هەناسەی خۆیان شەڕیان کرد و شەهید بوون.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: تێکۆشنین چیا
ناو و پاشناو: لەیلا تۆپچی
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
دایک و باوک: ئایشە و عەبدوڵلا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ / ئامەد
*
ناسناو: ژیان گابار
ناو و پاشناو: مەریەما سوزوجو
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
دایک و باوک: موعەززەز - بەدری
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ / ئامەد
هەپەگە لە کۆتاییدا رایگەیاند، "هاوڕێکانمان عەگید، تێکۆشین و ژیان لەگەڵ هێرشە دڕندانەکانی دوژمنیش بۆ پاراستنی ئیرادە و شەرەفی گەلەکەمان دوارۆژی ئازاد لە باکوری کوردستان بە ئیرادەیەکی نائاسایی تێکۆشانیان کرد و گورزی گەورەی مێژووییان لە فاشیزمدا. سەرەتا سەرەخۆشی لە خانەوادەی هاوڕێ شەهیدەکانمان و گەلی کوردستان وڵاتپارێز دەکەین. ئێمە بەڵێنمان بە شەهیدان دووبارە دەکەینەوە بۆ رێبەرتی ئازاد و کوردستانی ئازاد."
ف.ق