هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی خەڵکی شەنگالی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "رۆڵەی قارەمانی شەنگال هاوڕێمان دەلیل، میرات و هێڵێکی تێکۆشانی لەسەر بنەمای سەرکەوتن بۆ خەڵک و گەنجانی بەشکۆی شەنگال بەجێهێشت.

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"١٢ی ئابی ٢٠٢٢ لە گۆڕەپانی دێشیشی هەرێمی مەتینا لە هێرشی سوپای تورکی داگیرکەرکەردا هاوڕێمان دەلیل شەهید بوو. هاوڕێمان دەلیل رۆڵەیەکی بەنرخی خەڵکی عەرەبمان بوو، لە ژێر کاریگەری پاڕادایمی نەتەوەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە بە گیانبازی شەریان کرد و شەنگالیان رزگار کرد، بەشداری لە ریزەکانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا کرد. بە بڕوا بەوەی ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی گەلان ئازاد دەکات، رەنجێکی بێ کۆتایی کێشا و لەماوەیەکی کورتدا بووە فەرماندەیەکی پێشەنگ. بە هەڵوێستی بەهێزی خۆی بەرامبەر بە دوژمن، بە بەشداری خۆی لە دڵەوە پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ هاوڕێیانیدا ساز کرد. رۆڵەی قارەمانی شەنگال هاوڕێمان دەلیل میرات و هێڵێکی تێکۆشانی لەسەر بنەمای سەرکەوتن بۆ خەڵک و گەنجانی بەشکۆی شەنگال بەجێهێشت.سەرەخۆشی و سەرساغی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێمان دەلیل، خەڵکی شەنگال دەکەین کە بە کوردی ئێزدی و عەرەبەکانیەوە بە خوشک و برایانە دەژین. فەرماندەی ئینترناسیۆناڵیستی نەمرمان دەلیل بۆ خەڵکی شەنگال، بۆ هاوڕێیانی خۆی لە تێکۆشان بەردەوام نمونە دەبێت. ئاڵای تێکۆشان کە فەرماندە دەلیل رادەستی ئێمەی کردووە تا ئازادی گەلان و سەرکەوتن بەردەوام بەربەرزی دەشەکێتەوە.

ناسناو: دەلیل بۆتان

ناو و پاشناو: خالید نایف

شوێنی لەدایکبوون: شەنگال

ناوی دایک- باوک: تارفە - نایف

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی ئابی ٢٠٢٢/ مەتینا

هاورێمان دەلیل کە رۆڵەیەکی گەلی عەرەبە لە گوندی مەدیبانی شەنگال لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبوو. راستەوخۆ هێرشە قڕکارییەکان و لەبەرامبەریدا تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانیشی بینی. بنەماڵەکەی لەو چەند ساڵەدا کە گوندەکەیان لە ژێر دەستی چەتەکانی داعشدابوو سەریان بۆ گوشارەکانی ئەو چەتانە دانەنەواند. لە چوارچێوەی هەڵمەتی رزگارکردنی شەنگال و لە پرۆسەی پاککردنەوەی گوندی مەدیبان لە چەتەکانی داعش چەندین هاورێمان شەهیدبوون و شەهیدبوونی ئەو هاوڕێیانەمان کاریگەری زۆر لەسەر هاوڕێمان دەلیل دانا. هەروها دوای رزگاکردنی گوندەکەیان، ژیان و هەڵوێستی ئاپۆییەکان و خۆشەویستییان بۆ مرۆڤەکان و گەل و هەڵوێستی جەنگاوەریان کاریگەری زیاتری لەسەر هاورێمان دەلیل دانا و لە ساڵی ٢٠١٨دا بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. زۆر زوو لەگەڵ ژیانی چیا راهات، وەک کەسێکی لێهات کە چەندین ساڵ بێت لەو چیایانە ژیابێت. هاوڕێی ئینتەرناسیۆناڵیستمان دەلیل بووە جەنگاوەرێکی نمونەیی هێڵی بەرخۆدێر.

هـ . ب