هەپەگە: پێشەنگایەتیان بۆ بەرخۆدان کرد

هەپەگە ناسنامەی ٥ شەهیدی ئاشکرا کرد و وتی، " بە هەموو شیوەیە بەشداریان لە شەڕدا کرد، پێشەنگایەتیان بۆ بەرخۆدان کرد کە لەدژی هێرشی دوژمن هەموو رۆژێک بەرخۆدان گەورەتر دەبێت و بەم پیشەنگایەتیە گەیشتنە ئاستی شەهیدبوون."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەی هەپەگە لەبارەی شەهیدانی زاپ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە:

دەشڵێت: "هەرێمی زاپ کە لە مێژووی خەباتی گەلەکەماندا ناوی خۆی لە تێکۆشانی ئازادیخوازی کوردستاندا نووسیوە، ئەمڕۆ بە شێوەیەک شایستەی ئەم ناوە بەرخۆدانە بەهێز دەکات و  جارێکی تر وانەی مێژوویی بە سوپات داگیرکەری تورک دەدات. بۆئەوەی هەرێمی زاپ کە بە ئیرادەیەکی پۆڵایی خەباتی تێدا بەڕێوەدەچێت، ببێتە قەڵایەکی بەهێزی بەرخۆدان، بەدڵنیاییەوە ڕۆڵی شەهیدە قارەمانەکانمان یەکلاکەرەوەیە .واتە، هەموو ساتێک بە بەرخۆدان و خەبات بەسەر دەبەن. بۆ ئەوەی گەلەکەمان لە وڵاتێکی ئازاد و شەرەفمەندانەدا بژی، بە خۆبەخشییەک کە هەرگیز لە هیچ شوێنێک نەبینراوە، دژی کاپیتالیزم کە قورسترین سیستەمە دژی مرۆڤایەتی و دژی تورک و خائینە ناوخۆییەکان شەڕ دەکەن.

هه‌ڤاڵانمان سارا و سەحەر و سه‌ید‌خان و زانا و بروسک به‌ هەموو شێوه‌یه‌ک له‌م شه‌ڕه‌دا به‌شدار بوون و سه‌رکردایه‌تی به‌رخۆدانیان کرد له‌ دژی هێرشه‌کانی دوژمن و به‌م شێوه‌یه‌ شه‌هید بوون. ئەم هاوەڵە بەنرخانەی ئێمە کە هەریەکەیان لە ناوچەیەکی جیاوازی باکووری کوردستانەوە هاتبوون، لە دەوری بەرخۆدانی ئاپۆگەری کۆبوونەوە و بوونە مژدەی سەرکەوتن.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: سارا ئاگری سەرهڵدان

ناو و پاشناو: ساڵیحە كایا

شوێنی لەدایكبوون: ئاگری

دایك و باوك: عایشە- كەمال

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / زاپ

*

ناسناو: سەحەر دەنیز

ناو و پاشناو: خەدیجە ئاتەش

شوێنی لەدایكبوون: ماردین

دایك و باوك: فاتمیە-عەبدولعەزیز

كات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٢ / زاپ

*

ناسناوی: سەعیدخان ئەلەگەز

ناو و پاشناو: ئازاد قەرەكووش

شوێنی لەدایكبوون: وان

دایك و باوك: حەلیمە-جاهید

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / زاپ

*

ناسناوی: زانا ئامەد

ناو و پاشناو: عەبدوڵا كان

شوێنی لەدایكبوون: ئامەد

دایك-باوك: كاوێ-شەریف

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / زاپ

*

نازناو: بروسك ئامەد

ناو و پاشناو: حەسەن ئاكدەمیر

شوێنی لەدایكبوون: ئامەد

دایك-باوك: حەبیبە-محەمەد سدیق

كات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ / زاپ

**

سارا ئاگری سەرهەڵدان 

***

سەحەر دەنیز

**

سەییدخان ئەلاگوز

***

زانا ئامەد

هەگەپە وێرای ئەوەی باسی لە تێکۆشان و بەرخۆدانی پێنج شەهیدەکەی لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کردووە، هەروەها وتی، " سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و هێژای شەهیدانمان  و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. بەڵێن دەدەین خەیاڵ و تێکۆشانیان سەربکەوێت."

ف.ق