هەپەگە: سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا

لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا لە چەمچۆ بە تاکتیکی نیشانشکێن سەربازێکی سوپای تورکی داگیرکەریان سزادا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەوبارەوە رایگەیاند

"لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا داگیرکەرێک سزادرا.

سوپات تورکی داگیرکەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای دوو جار بە بۆمبی قەدەغە و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد.

زانیاری لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:

لە ٣ی شوباتدا کاتژمێر ١١:٣٠ لە دەوروبەری هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا. لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزادرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە:

لە ٣ی شوبات سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا و هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

لە ٢، ٣ و ٤ی شوباتدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم، هەرێمی چەمچۆی ناوجەی شێلادزێی ئامێدی و سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب