هەپەگە: سوپای تورک ١٥٠ جار بە چەکی کیمیایی هێرشی ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر لە نێوان ٧ و ٩ی کانونی یەکەمدا لانیکەم ١٥٠ جار سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆی بە چەکی کیمیایی بۆردومان کردووە.
سوپای تورکی داگیرکەر لە نێوان ٧ و ٩ی کانونی یەکەمدا لانیکەم ١٥٠ جار سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆی بە چەکی کیمیایی بۆردومان کردووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، "ئۆپراسیۆنی داگیرکەری بەرفراوان کە سوپای تورکی داگیرکەر لە ١٤ی نیسانەوە لە دژی بەرخودانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەستیپێکردووە، تیایدا سەرنەکەوتووە و نەگەیشتووەتە ئامانجەکانی. سوپای تورکی داگیرکەر کە ناتوانێت خۆی لە چالاکییە کاریگەرەکانی گەریلا بپارێزێت و گورزی گەورەی بەردەوکەوێت درێژە بە تاوانەکانی شەڕ دەدات و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. هەرچەندە کە بە تایبەت خولوسی ئاکار بە دووڕوویی تاوانەکانی شەڕی خۆیان رەتدەکاتەوە، سوپای فاشیست لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. لە ٧، ٨ و ٩ی کانونی یەکەمدا تەنیا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ لانیکەم ١٥٠ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران. لە هەمان کاتدا سوپای تورکی داگیرکەر ٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ١٠ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بۆردومان کردووە.
لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٢ داگیرکەر سزادران.
زانیاری لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ
'٩ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١١:٠٠ و ١٣:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید عادل لە چەمچۆ داگیرکەران لەلایەن تیمەگەڕۆکەکانمانە گولـلەباران کران و ٢ داگیرکەر سزادران.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەشدا؛
رۆژی ٩ی کانونی دووەم کاتژمێر لە نێوان ٠٨:١٠-١٠:٢٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان ٣ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
٩ی کانونی یەکەم کاتژمێر لە نێوان ١٣:٣٠ و ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانمان ٤ جار بە چەکی قورس لە دوژمنیاندا.
٩ی کانونی یەکەم لە ئێوارەدا کاتێک هەلیکۆپتەری سکۆرسکی ویستیان سەربازەکان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی دابەزێنن، تیمە گەڕۆکەکانمان ٢ جار لە هەلیکۆپتەرەکانیاندا. دوای لێدانەکە هەلیکۆپتەرەکان ناچار بوون گۆڕەپانەکە جێبهێڵن.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی؛
لە ٧ی کانونی یەکەمەوە تا ٩ی کانونی یەکەم سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ لانیکەم ١٥٠ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران. هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی لە دژی سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان هێشتاس بەردەوامە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
لە ٩ی کانونی یەکەمدا گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی و هەرێمی رۆستی خواکورک ٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
لە ٩ی کانونی دووەمدا گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و شاخی جودی ١٠ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
لە ٩ی کانونی یەکەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، شاخی ئامێدی، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی بهار بە دەیان جار بە کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
ئەو بڵاوکراوانەی لە گەڤەر بڵاوکراونەتەوە پەیوەندییان بە هێزەکانمانەوە نییە
هەپەگە رایگەیاند، کە ئەو بڵاوکراوانەی لە گەڤەر بڵاوکراونەتەوە پەیوەندی بە هێزەکانیانەوە نییە و رایگەیاند، "لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ ناوی هەپەگە بەکارهێنراوە و ناوی هەندێک کەس لە ناوچەکە هێنراوە، بڵاوکراوەیەک بە ناونیشانی "ئۆپراسیۆنی بەهاری پاییز بۆ بیرهێنانەوەی شەهید مەمیان و شەهید رۆزەرین" بڵاوکراونەتەوە. ئێمە رایدەگەیەنین کە ئەو راگەیەندراوە ئاماژە بۆکراوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، بە شێوازی کارمەندانی شەڕی تایبەت نوسراون و دەبێت گەلەکەمان بڕوا بەو بڵاوکراوانە نەکات".
هـ . ب