لە راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بێ پسانەوە گورز لە سوپای تورکی داگیرکەر دەوەشێنن. سوپای تورکی داگیرکەر ٤ی نیسان یەکینەیەکی تایبەتی خۆی، کە هەموویان پلەیان سەرپەل بوون بەرەو تونێلەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی رەوانە کردبوون. هێزەکانمان ئەو داگیرکەرانەیان خستەژێر چاودێرییەوە و سەرەتا بە سابۆتاژ لێیاندان، دواتریش بە چەکی سووک لەوان هاتنە دەست. هێزەکانمان چەکی سوکی جۆری سار-٥٦ و کەلوپەلەکانیان لەسەر داگیرکەرە سزادراوەکان هەڵگرتەوە. بەڵام سوپای تورکی داگیرکەر وەک هەموو جارێک زیانە گیانیەکانی خۆی لەم شوێنەش شاردەوە. ئەوە یەکلابووەوە کە چەکی سوک سار-٥٦ بە ژمارە TCK1102-22CK))541لەسەر داگیرکەران هەڵگیراوەتەوە. ئێمە ئەو راستیەی کە میدیای شەڕی تایبەت و سوپای تورکی داگیرکەر دەیشارنەوە بە وێنە و دیمەن بۆ رای گشتیی بڵاودەکەینەوە."
هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکان و هێرشە داگیرکەرییەکان ئەم زانیارییەی راگەیاند:
"لەهەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
٤ی نیسان کاتژمێر ١٠:٠٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم سیستمێکی رادار و سیستمێکی کامێرای چاودێری داگیرکەران بە نیشانشکێن لەناوبرا.
٨ی نیسان کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم پرۆژێکتۆرێک و سیستمێکی کامێرای چاودێری داگیرکەران بە نیشانشکێن لەناوبرا.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
٥ی نیسان لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
٥ی نیسان لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی یەک جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
٦ی نیسان لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی شەڕی ئێمەیان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم یەک جار بە تەقەمەنی قەدەغەکرا بۆردومان کرد.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
لە نێوان ٤ی نیسان و ٨ی نیسان لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی سەری مەتینا، بانکا، بێشیلی ٨ جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی شاخی بەربزن، شاخی شەهید هاوار، شاخی شەهید شەریف، خنێرەی سەروو ٨ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی شاخی کون، دەشتی کافیا، گوزێ ٧ جار، لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی شاخی جودی، شاخی ئامێدی، شاخی بەهار ١٤ جار و بە گشتی ٣٧ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٥ی نیسان گۆڕەپانی لۆلان لە هەرێمی خواکورک بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا".
هـ . ب