هەرێمی کوردستان و عێراق: هێرشەکانی ئەم دواییە تێكه‌ڵكردنی كارتەکانە
وەزارەتەکانی ناوخۆی هەرێم و ئێراق لەسەر هێرشەکەی ئەم دواییەی هەولێر لە ڕاگەیندراوێکی هاوبەشدا ئاشکرای دەکەن: هێرش و ده‌ستدرێژییەکانی ئەم دواییە تێكه‌ڵكردنی كارتهكانە.
وەزارەتەکانی ناوخۆی هەرێم و ئێراق لەسەر هێرشەکەی ئەم دواییەی هەولێر لە ڕاگەیندراوێکی هاوبەشدا ئاشکرای دەکەن: هێرش و ده‌ستدرێژییەکانی ئەم دواییە تێكه‌ڵكردنی كارتهكانە.
وه‌زاره‌تەکانی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی ئێراق ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هێرشەکەی سه‌ر شاری هه‌ولێر بڵاوکردەوەوە و ڕایانگەیاندوە: ”ئه‌و ده‌ستدرێژییه مهترسیدارەی كه به‌م دواییانه دژی هه‌ولێر و ناوچه‌كانی دیكه كراون، ده‌چنه چوارچێوه‌ی ده‌ستدرێژیی تیرۆریستی و هه‌وڵدانه بۆ له‌باربردنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌كی و تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان”.
هەرێم و بەغداد پێیانوایە: "ئه‌و ده‌ستدرێژییانه هه‌وڵێكی مایه‌پووچن بۆ زیان گه‌یاندن به‌و پێشكه‌وتنه ئه‌رێنیانه‌ی له په‌یوه‌ندییه‌كانی هەردوو حكومه‌ت، لەگەڵ ئەوەشدا تیمی لێكۆڵه‌ر ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه بۆ ئاشكراكردنی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی تێوه‌گلاون له‌و په‌لامارانه".
هەروەها، ئاماژەیان بەوە کردوە، "ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ئێراق بەرامبەر ئه‌و جۆره ده‌ستدرێژیانه، به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی دەکەوێتە ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدڕاڵ و ئه‌و دامه‌زراوه فەرمیانەی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن و له ناویشیاندا هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان".
شەوی چوار شەممەی ١٤ی ئەم مانگە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
هاوکات ڕاگەیەندرا بوو کە بە موشەک بنکەیەکی سەربازی ڕژێمی تورکیا تورکیا لە ناوچەی باشیک کراوەتە ئامانج و وەزارەتی بەرگری تورکیا بانگەشەی کردبوو کە لەو هێرشەدا سەربازێکسان کوژراوە.
بەڵام لە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەی وەزارەتەکانی ناوخۆی هەرێم و ئێراق دا هیچ ئاماژەیەک بەو هێرشە نەدراوە.
هـ.هـ