هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامن

هەرچەندە هێزەکانی گەریلا بڕیاریان دا چالاکییەکانیان ڕابوەستێنن، بەڵام سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوام لە زەمین و هەواوە هێرش دەکات.

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە بەمشێوەیەیە:

"هێزەکانی گەریلامان لە دۆخی بەرگریدان و لە پراکتیکدا بانگەوازی بزوتنەوەکەمان جێبەجێ دەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە.

زانیاری ورد لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەمشێوەیەیە:

لە هەرێمی زاپ؛

ڕۆژی ١١ی شوبات کاتژمێر ٢١:٠٠ لە ناوچەی شێلادزێی سەر بە ئامێدی، سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان لە دەوروبەری ناوچەی چەمچۆ بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومان کران. هێزەکانمان بۆ پاراستنی خۆیان بە چەکی قورس وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە. هەلیکۆپتەرەکان لە ئەنجامی هەڵوێستی بەرگری و خۆپاراستنی هێزەکانماندا ناچار بوون لە ناوچەکە دوور بکەونەوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر،

ڕۆژی ١١ی شوبات لە ناوچەی شێلادزێی سەر ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە ناوچەی چەمچۆ ٢٧ جار بە تۆپخانە و چەکی قورس بۆردومان کران.

ژ.ت