هێرشی موشەکی کرایە سەر هەولێر
بە مووشەکی کاتیوشا هێرشکرایە سەر لە ناوچەی نێوان شارۆچکەکانی کەورگۆسک و ڕزگاری لە هەولێر.
بە مووشەکی کاتیوشا هێرشکرایە سەر لە ناوچەی نێوان شارۆچکەکانی کەورگۆسک و ڕزگاری لە هەولێر.
باشوری کوردستان، کە لە بووەتە ناوەندی گرژییەکانی ناوچەکە، بە سێ مووشەکی کاتیۆشا هێرشکرایە سەر ناوچەکانی نێوان شارۆچکەکانی کەورگۆسک و ڕزگاری لە هەولێر.
دانیشتوانی ناوچەکە ڕایانگەیاند، موشەکەکان لە نزیک پاڵاوگەی نەوت دراون و یەکێکیان لە بیرێکی ئاوی لە تۆپزاوا داوە.
تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیاریی هێرشەکەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.
لەلایەکی دیکەوە ڕاگەیەندرا، بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر بنکەی زیلکان لە رۆژئاوای موسڵ، کە بنکەى سەربازانی سوپای تورکە. بەو هێرشە لە ماوەی هەفتەیەکدا دوو جار هێرش کراوەتە سەر بنکەی زێلکان.
سوپای تورکی داگیرکەر چەندین ساڵە لەسەر خاکی باشوری کوردستان خۆی جێگیرکردوە و تەنها لەم هەفتەیەدا دوو جار کراونەتە ئامانج.
ئەو هێرشانە لە کاتێکدایە، کە هێزە شیعەکانی پشتیوانی ئێران هەمیشە داوای کشانەوەی سوپای تورکیا لە خاکی عێراق دەکەن.
ژ.ت