شەوی ٢٨ی کانونی دووەم کاتژمێر ٢١:١٤ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە بە پێوەری ریختەر ناوەندی شاری خۆیی رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند. لەو بومەلەرزەدا لانیکەم ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە هەزار کەسیش برینداربوون. هەروەها بەسەدان خانوو رووخان و دانیشتوانی شارەکە لە دەرەوە و لە سەرما و سۆڵەدا لە دۆخێکی دژواردا ژیان بەسەردەبەن.
سەبارەت بە دوایین دۆخی دانیشتوانی رۆژهەڵاتی کوردستان حەسەن خۆی بەشداری لە بەرنامەیەکی ئاریەن تی ڤیدا کرد و ئەم زانیارییانەی راگەیاند.
'دۆخەکە زۆر دژوارە، ژمارەیەکی زۆر بینا رووخاون'
حەسەن خۆی سەرنجی بۆ سەر خراپی دۆخی گەل راکێشا و وتی "دۆخی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە زۆر دژوارە. زیان بەر زۆر ماڵ کەوتووە. کەشوهەوا زۆر ساردە".
خۆی سپاسی مانگی سوری کوردستانی کرد کە هاوکاری گەیاندووەتە لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی خۆی و وتی، "هاوکارییەکانیان بەدەست گەل گەیشتووە".
"بە بێ جیاوازی و جیاکاری هاوکارییەکانتان بنێرن"
حەسەن خۆی ئەم داواکارییەی ئاراستەی گەل کرد: "داوا لە هەموو کەس دەکەین کە بە بێ جیاوازی و جیاکاری هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە رەوانە بکەن. زیاتر پێویستیمان بە خێمە، بەتانی و جلوبەرگی گەرم و زستانە هەیە".
هـ . ب