"هەڤاڵ عەگید لە کوردستان کۆتایی بە ترس هێنا"
فەرماندەی یەژا ستار هێلین بێریتان گوتی: "هەڤاڵ عەگید بووە ئەو کەسەی لە کوردستان ترسی کوشت و ئازایەتی خستە دڵی هەمووانەوە".
فەرماندەی یەژا ستار هێلین بێریتان گوتی: "هەڤاڵ عەگید بووە ئەو کەسەی لە کوردستان ترسی کوشت و ئازایەتی خستە دڵی هەمووانەوە".
فەرماندەی یەژا ستار هێلین بێریتان ڕایگەیاند دەسەڵاتی تورک ڕووەو لەناوچوونە، هەرچی دەکات با بیکات، دەرەقەتی شەڕڤانانی عەگید نایەت.
لە فەرماندەکانی یەژا ستار هێلین بێریتان پەیوەست بە فەرماندەی ئەفسانەیی عەگید (مەعسوم کۆرکماز) بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد. بێریتان ڕایگەیاند فەرماندە عەگید بە هەڵوێست و تاکتیکی شەڕ و دڵسۆزییەکەی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بووە نموونە، بووە پێشەنگی گەریلایەتی سەرکەوتن و گوتی: "هەڤاڵ عەگید بووە ئەو کەسەی لە کوردستان ترسی کوشت و ئازایەتی خستە دڵی هەمووانەوە. هەزاران گەریلای ژن و پیاو هەن کە بە ڕۆحی هەڤاڵ عەگید دەجووڵێنەوە. ئەوەی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بە تاکتیکی قووڵەوە بەردەداتە نێو دوژمنەوە، ڕۆحی هەڤاڵ عەگیدە. هاوڕێیانمان بە ئیرادە و باوەڕێکی مەزنەوە شەڕ دەکەن. دەسەڵاتی تورک ڕووەو لەناوچوونە، هەرچی دەکات با بیکات، دەرەقەتی شەڕڤانانی عەگید نایەت".
هێلین بێریتان تیشکی خستەسەر ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی ئەم دواییەی گەریلا و ئەو سەرکەوتنەی بەدەستهاتووە و گوتی "گەریلا هەموو ساتێک نزیکی دوژمنە، پێویستە ئەمە بزانرێت. کەی، لەکوێ چی دەکات، دیار نییە. گەریلا ڕوودەکاتە گەریلایەتی سەرکەوتن، بە ڕۆحێکی هێرشی مەزن گەریلایەتی سەرکەوتن بەرەوپێش دەبات. شەڕ لە ئاڤاشین و زاپ و مەتینا بە داخوازی مەزن و بەرخۆدەری و سەروەریی تاکتیکی هاوڕییانمان بەرەو سەرکەوتن دەچێت. ئێمە دڵسۆزی ئامانجی خۆمانین بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان".
"بە ڕۆحی نەورۆز شەڕ دەکەین"
هێلین بێریتان ڕایگەیاند بە ڕۆحی نەورۆز بۆ گەلی کوردستان شەڕ دەکەن و گیافیدایی دەکەن و گوتی: "ئێمە شەڕڤانی سەدان هاوڕێی خۆمانین کە بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵای سەرکەوتن شەهیدبوون و بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئەوان درێژە بە تێکۆشان دەدەین. دوژمن لەڕووی تاکتیک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانییەوە زۆر باوەڕی بە خۆیەتی، بەڵام وەک فەرماندەکانمان ئاشکرایان کرد، گەریلا بەرامبەر فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیان سیستەمی موشەکییان دروستکردووە. گەلەکەمان و گەریلاکانمان وەک پێشوو نین، گەریلا بە تەکنیک و تاکتیکی نوێوە پێشکەوتنی مەزنی بەدەستهێناوە".