هیچ زانیارییەک لەسەر ٣ کۆڵبەرە ونبووەکەی رۆژهەڵات لە شەمزینان دا نییە

ماوەی ٥ ڕۆژە هیچ زانیارییەک لەو ٣ کۆڵبەرەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نییە، کە رۆیشتبوون بۆ سنووری شەمزینان و تا ئێستا بێسەروشوێنن.

سێ کۆڵبەری کورد لە ناوچەی مەرگەوەری پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان پەڕیونەتەوە بۆ ناوچەى شەپەتای گەردی لە قەزای شەمزینانی پارێزگای جۆلەمێرگ و بەهۆی کڕیوەی بەفرەوە بێسەروشوێن بوون. ماوەی ٥ ڕۆژە هیچ زانیارییەک لەو ٣ کۆڵبەرە کوردە نییە.

بەپێی زانیارییەکان، کۆڵبەرەکان بە ناوەکانی بارزان میهەندی، ئەسعەد سەیدانی فەرد و بەهلول سەیدانیفەرد لە دۆڵی بێنار ون بوون. بەهۆی تەم و بەفرەوە دانیشتوانی ناوچەکە ناتوانن بڕۆنە دۆڵی بێنار. لەگەڵ راوەستاندنی بەفر باریندا دیسانەوە کاری گەڕان بە دوای ئەو ٣ کۆڵبەرەدا دەستپێدەکاتەوە.

ژ.ت