هێزە سنورییەکانی ئێران و عێراق ١٠ کۆڵبەرییان بریندار کردووە و ١٢ شیان دەستگیرکردەوە

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئەنجامی هێرشەکانی هێزە سنوورییەکانی عێراق و ئێرانەوە، لە سەر سنوری نەوسود ١٠ کۆڵبەرییان بریندارکردوە و ١٢ کۆڵبەری دیکەشیان دەستگیرکردووە.

هێرشی سەر کۆڵبەران بەردەوامیان هەیە، بە گوێرەی ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە سەر سنوری نەوسوود ١٠ کۆڵبەر لە دەرنجامی هێرشەکانی هێزەکانی ئێران و عێراق لە سەر سنور برینداربوون.

هەورەها ئەوە ڕاگەیاندراوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢ کۆڵبەر لە لایەن پاسەوانانی سنوری عێراقەوە لە سەرسنوری بیارە و نەوسوود دەستگیرکراون.