هەزاران کەس لە سنونێی شەنگال یادی قوربانییانی ٣ی ئاب-یان کردەوە

لە چوارچێوەی یادکردنەوەى قوربانییانی ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤دا لە ناوچەى سنونێی شەنگال هەزاران کەس و چەندین کەسایەتی و رێکخراوەکان و پەرلەمانتاران یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکانی شەنگالیان کردەوە.

ئەمڕۆ ٣ی ئا ٧هەمین ساڵیادی هێرشی چەتەکانی داعشە بۆ سەر ئێزدییەکان بوو لە شەنگال. بۆ بەرزراگرتنی یادی قوربانییانی ئەو کۆمەڵکوژییە، کە چەتەکانی داعش ئەنجامیدا و هەزاران ژن و کچی ئێزدییان رفاند، لە شەنگال و چەندین ناوچەى تری کوردستان و ئەوروپا چالاکیی جۆراجۆر بەڕێوەچوون.

لەو چوارچێوەیەدا بە ھەزاران کەس لە گەلی ئیزدی بۆ یادی کۆمەڵکوژیی ٣ ئاب لە پێش ئەنجوومەنی گەلی سنونێ کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەى جەماوەریی گەل لە سنونێ لە چوارچێوەی مەراسیمی یادکردنەوەى قوربانیانی کۆمەڵکوژیی شەنگال دا رێکخرابوو.

چەندین کەسایەتی و لایەنی جۆراجۆر و دامەزراوەکان و رێکخراوەکان وتەیان پێشکەشکرد.

یەکێک لە ئامادەبوانی یادەکە فەلەکناس ئۆجا پەرلەمانتاری هەدەپە بوو.

یادەکە بە چەندین و چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو و چەندین دروشم وترانەوە و جەخت لە دۆزینەوەى کچ و ژنە رفێندراوەکانی ئێزدی کرایەوە.

ژ.ت