حزبی شیوعی داوای ئازادکردنی رێبەر ئۆجالان دەکات

بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد، حزبی شیوعی کوردستان گردبونەوەیەکی رێکخست و داوای ئازادی ئەو سەرکردەیە دەکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ، لەشارۆچکەی خانەقینی سەر بەپارێزگای دیالە، کۆمیتەی خانەقینی حزبی شیوعی کوردستان گڕدبونەوەیەکی بە مەبەستی ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێکخست.

گردبونەوەکە بەدروشمی “ئازادی بۆ خەباتگێڕ عەبدوڵا ئۆجالان” دەستیپێکرد و بەشێک لەشیوعیەکانی خانەقین بەشداریان کرد و دژی گۆشەگیری  ئیمڕاڵی هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند و داوایانکرد،  گەلی کورد یەک دەنگ و یەک هەڵویست بن  بۆ دروستبوونی فشار تا ئۆجالان ئازاد بکرێت.

ف.ق