هێزه‌كانی په‌ده‌كه له هه‌ولێر رۆژنامه‌نوسێكی دیكه‌یان ده‌ستگیركرد
هێزه‌كانی په‌ده‌كه له هه‌ولێر رۆژنامه‌وان ئه‌یوب عه‌لی وه‌رتێیان ده‌ستگیركرد.
هێزه‌كانی په‌ده‌كه له هه‌ولێر رۆژنامه‌وان ئه‌یوب عه‌لی وه‌رتێیان ده‌ستگیركرد.
رۆژنامه‌وان ئه‌یوب عه‌لی وه‌رتێ كه له رۆژانی رابردوودا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی په‌ده‌كه‌وه ده‌ستگیركرابوو، جارێكی تر له هه‌ولێر ده‌ستگیركرد.
په‌یامنێرانی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن ئه‌یوب عه‌لی وه‌رتێ له هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی په‌ده‌كه‌وه ده‌ستگیركرا.
هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌یوب نه‌زانراوه.
ئه‌یوب عه‌لی وه‌رتێ، به هۆی دۆسیه‌یه‌كه‌وه كه له ١٨ی ته‌مموزی ٢٠٢٢ ئاماده‌ی كردبوو له كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن بڵاوكرابووه‌وه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی په‌ده‌كه‌وه به كهلهبپچهكراوی ده‌ستگیركرابوو.
هێزه‌كانی په‌ده‌كه دوێنێ ئێواره‌ش كارمه‌ندانی ئێن ئاڕتی رۆژنامه‌وانانی تایف گۆران و بڕیار نێروه‌یی و به‌رپرسی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له دهۆكیان رفاندبوو.
هـ . ب