هێزەکانی گەریلا لە بارەگای گارەیاندا: ٣ داگیرکەر سزادران و سەنگەرێک روخێنرا
هێزەکانی گەریلا لەدژی بارەگای گارێی ناوچەی چەلێ لە دوولاوە بە هەماهەنگی چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەرسزادران و چەکێکی ئەی٤ و سەنگەرێک روخێنران.
هێزەکانی گەریلا لەدژی بارەگای گارێی ناوچەی چەلێ لە دوولاوە بە هەماهەنگی چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەرسزادران و چەکێکی ئەی٤ و سەنگەرێک روخێنران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی زاپ:
١٢ی ئاب کاتژمێر ٠٥:٣٠ هێزەکانی گەریلا بە هەماهەنگی لە دولاوە لە بارەگای سەربازی گارەی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگیاندا. گروپی یەکەمین لە نزیکەوە لە دژی سەنگەرێکی کە چەکی ئەی ٤ تێدابوو چالاکی ئەنجامدا. چەکەکە لەناوبرا و سەنگەرەکە روخێنرا. گروپی دووەمین لە سەنگەرەکانی نزیکی بارەگاکەدا. سەنگەرێك روخێنرا و ٢ داگیرکەرەکەی ناوی سزادران.
لە چالاکیەکەدا کە بە بۆنەی ١٥ی تەباخەوە ئەنجامدرا، بە گشتی ٣ داگیرکەر سزادران و چەکێکی ئەی ٤ و سەنگەرێک لەناوبران.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگیری جەنگی خابوردا لە هەرێمی مەتینا:
١٣ی تەباخ کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٢٣:٠٠ جموجوڵی هەلیکۆپتەرەکان لە هێڵی قاشوری بینرا. هەلیکۆپتەرەکان کە ویستیان لە دەوروبەری گوندی دەرارێ هێرش بکەن، روبەروی وڵامی هێزەکانمان بوونەوە. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانماندا، هەلیکۆپتەرێک پێکرا و بە ناچاری لە ناوچەکە دوورکەوتنەوە.
رۆژی ١٢ی ئاب کاتژمێر ٠٥:٣٠ هەرێمەکانی شەهید رۆستەم، ئەشکەوتی برینداران و چیای ڕەشی سەر بە هەرێمی زاپ و هەرێمەکانی سەر بە جیلۆی بچوک تۆپبارانکران.
١٣ی ئاب کاتژمێر لەنیوان ٠٩:٠٠ و ٠٢:٠٠ تونێلەکانی شەڕ لە وەرخاڵێی سەر بە ئاڤاشین بە گازی کیمیایی و چەکی قۆڕس تۆپبارانکران. درۆنەکانیش بە ئاسمانی ناوچەکەوە بوون.
رۆژی ١٣ی ئاب لەنێوان کاتژمێر ٢١:٠٠ و ٢٢"٠٠ دەوروبەری گوندەکانی ئێدنێ، دەشیشێ و سەرەرۆی سەر بە کانی ماسێی ئامێدی بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکران. دەوروبەری گوندەکانی هرورێ و کێستێش تۆپبارانکران.
١٣ی ئاب کاتژمێر ١٨:٣٦ فڕۆکە جەنگیەکان گوندی کاوکای دینارتێی سەر بە قەزای ئاکرێیان بۆردومان کرد. هەمان رۆژ کاتژمێر ١٠: ١٠ دەورەبەری گوندی سەرگەلێی ناوچەی ئامیدی بۆردومانکرا. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ئاگر کەوتەوە.
لە هێرشەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."
ف.ق