هێزەکانی گەریلا لە زاپ بۆ یادی شەهیدانی وەرخەل چالاکییان ئەنجامدا
هیزەکانی گەریلا بۆ یادی گەریلا شەهیدەکانی وەرخەل دوو چالاکییان لە قەڵای بێدەو لە ناوچەى زاپ لە دژی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدا.

ڕاگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنییی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەوبارەیەوە:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەى زاپ دا؛
لە ٨ی نیسان و کاتژمێر ١٥:٣٠ دا هێزەکانمان لە لە قەڵای بێدەو لە دوو باڵەوە چالاکییەکی هاوبەش و هەماهەنگی گەریلایانەیان لە دژی داگیرکەران ئەنجامدا. چالاکییەکە بە چەکی قورس ئەنجامدرا و ئامانجە دیاریکراوەکان بە وردی پێکران و تێکشکێنران.
هەر لە ٨ی نیسان و کاتژمێر ١٩:٤٠دا هێزەکانمان بۆ جاری دووەم هێرشیان کردە سەر داگیرکەران لە قەڵای بێدەو و ئامانجە دیاریکراوەکانیان بە وردی پێکا و ئامانجەکانیان تێکشکاند.
هەردوو چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانمانەوە بۆ یادی قارەمانە نەمرەکانی وەرخەل ئەنجامدران، کە قارەمانانە شەڕیان کرد و مێژوویان تۆمار کرد، بەڵام بە چەکی کیمیایی شەهید بوون.
لە ٨ی نیسان لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ١٨:٠٠ شاخی جودی لە ناوچەى زاپ لەلایەن بنکە سەربازییەکانی سەر سنوور بە تۆپ و بە فڕۆکەى جەنگی بۆردومانکران.
ڕۆژی ٨ی نیسان کاتژمێر ١٨:٠٠ گۆڕەپانی وەرخەل لە ناوچەى ئاڤاشین بە فڕۆکەی جەنگی و بۆردومانکرا و هاوکات لەلایەن بنکە سەربازییەکانی سەر سنووریشەوە بە تۆپ بۆردومان کرا.
ڕۆژی ٩ی نیسان لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ بۆ ٠٠:٣٠ هەلیکۆپتەرەکان بە ئاسمانی گۆڕەپانی قاشورا لە ناوچەى مەتینادا سوڕانەوە. هاوکات هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکان دەوروبەری گوندەکانی دەشیش، سەرارۆ، ئێدین و گۆڕپانی کۆردینەیان بۆردومان کرد".
ژ.ت