هێزەکانی گەریلا ژمارەیەکی زۆر چالاکیان ئەنجامدا

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە بەرامبەر سویای داگیرکەری تورک ژمارەیەکی زۆر جالاکیان ئەنجامدا. بەگوێرەی زانیاریەکان لە چالاکیەکاندا داگیرکەرێک سزادرا و ٢ داگیرکەر بریندار بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنەی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە؛

" لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا داگیرکەرێک سزادرا و دوو داگیرکەر بریندار بوون.

سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی ٢ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و جارێک بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد. لە هەمان کاتدا ٣٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٥٨ جاریش بە هەلیکۆپتەری جەنگی و بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس هێرشی کرد.

زانیاری فراوان لەبارەی چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەیە؛

" ڕۆڵەی قاڕەمانی ئێزدیمان و یەکێک لە میلیتانەکانی پێشەنگی بەرخۆدانی مێژوویی لە وەرخەلێ هاوڕێمان ئاگر تلیزێر لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا شەهید بوو. هاوڕێمان ئاگر کە بە بڕیار و مۆڕالێکی گەورەوە لەنێو سەنگەرەکانی بەرخۆدان جێی خۆی گرت، هێرشەکانی دوژمن لەدژی مرۆڤایەتی پووچەڵ کردەوە و هەموو دەرفەتێکی بۆ گورز وەشاندن لە دوژمن بەکارهێنا. بووە یەکێک لە فەرماندەکانی پێشەنگی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس. هاوڕێمان ئاگر هەم لە تونێلەکانی شەڕ هەمیش لە شەڕی تیمدا لە ریزی پێشەوەدا بوو. رۆڵی پێشەنگایەتی جێبەجێ کرد و شایەنی شەهیدە قاڕەمانەکان بوو. ئێمەش وەک هاوڕێ و درێژەپێدەری رێبازی شەهیدە قارەمانەکانمان، لە کەسایەتی هەڤاڵ ئاگردا رایدەگەیەنین کە ئامانجی ئازادی شەهیدان جێبەجێ دەکەین و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هەڤاڵمان ئاگر تلیزێر بەم شێوەیەیە؛

ناسناو: ئاگر تلیزێر

ناو پاشناو: خالد قاسم

شوێنی لەدایکبوون: شەنگال

دایک و باوک: زین – قاسم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢/ زاپ

گەلی ئێزیدیمان کە لە رووی مێژوویی و کۆمەڵایەتییەوە بناغەی گەلی کوردن، لە لایەن دەوڵەتانی داگیرکەرەوە رووبەرووی کۆمەڵکوژی و هێرشی قڕکردن بوونەتەوە. ئەم فەرمانە دەیان جار دووبارە بووەتەوە و کارەساتی زۆر گەورە روویداوە. گەلی ئێزیدیمان سەرەڕای ئەم هێرشانە پێداگری لەسەر پاراستنی ئایین و کەلتوور و ناسنامەی خۆیان کردووە و بوونە یەکێک لە سیمبولەکانی بەرخۆدانی کورد. گەلی بەنرخی ئێزدیمان کە تایبەتمەندییە کۆمەڵایەتییە سروشتییەکانی گەلی کوردستانیان پاراست و گەیاندیانە ئەم سەردەمە، لە ئێستادا خەریکی جێبەجێکردنی پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیی ڕێبەرمانن و پێشەنگایەتی شۆڕشە کۆمەڵایەتییە نوێیەکان دەکەن. لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەر تورک و هاوبەشەکانی بۆ سەر شەنگال، گەلی ئێزدیمان لەسەر بنەمای بەرگریکردن لە خۆیان تێدەکۆشێت و لە ناوەندی ئەم شەڕەدا وێڕای باجێکی قورس پێداگری لەسەر ئازادی دەکات. گەلی ئێزیدیمان لە حەوت ساڵەوە تا حەفتا ساڵ، لە دژی هێرشی چەتەکانی داعش چەکیان هەڵگرت و پەیوەندییان بە سەنگەرەکانی بەرخۆدانەوە کرد و لێپرسینەوەیان لە بکوژانی کۆمەڵکوژی کرد. گەلی ئێزیدیمان لە کاتی شەڕدا چەندین فەرماندەی هێژایان بەرهەم هێنا و بە پێشەنگایەتی ئەو فەرماندە هێژایانە تۆڵەی ژن و منداڵە کوژراوەکانیان کردەوە و بەم شێوەیەش جارێکی دیکە سەلماندیان کە دەتوانرێت بەرخۆدان بکەن و ژیانێکی شکۆمەندانە بەدەست بهێنن. هەزاران گەنجی ئێزدی و عەرەبی شەنگال، کە لەسەر رێبازی فەرماندە هێژاکان دەستیان بە تێکۆشان کرد، ئەمڕۆ لە سەنگەرەکانی بەرخۆدان بۆ پاراستنی گەلەکەمان شەڕ دەکەن. هەڤاڵمان ئاگر تلیزێریش بەم بەرپرسیاریە مێژوویە دەستی بە تێکۆشان کرد و سەرەتا لە شەنگال ودواتر لە چیا ئازادەکانی کوردستان دەستی بە خەبات کرد و بووە یەکێک لەو قاڕەمانانەی کە لەسەر رێبازی شەهیدە قاڕەمانەکانمان خەباتیان کرد.

هاوڕێمان ئاگر لە خێزانێکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی دوگرێی شەنگال لەدایک بووە. هاوڕێمان ئاگر کە تازە دەبووە گەنج، شایەتحاڵی کۆمەڵکوژی چەتەکانی داعش بوو بۆ سەر گەلی شنگال. لە پڕۆسەی کۆمەڵکوژیەکەدا، کە دژی گەلی ئێزدیمان ئەنجامدرا و ئەو شەهیدبوونانەی کە لەم پرۆسەیەدا روویاندا، توڕەییەکی زۆری لەلای هەڤاڵ ئاگر دروست کرد. هەڤاڵمان ئاگر دەیزانی بە پەیوەست بوون بە ریزەکانی خەباتەوە، توڕەیی خۆی دەکاتە بەرخۆدان. سەرەتا پەیوەندی بە ریزەکانی یەبەشەوە کرد. لەم پڕۆسەیەدا کە شەڕ سەخت بوو، بۆ ئەوەی گەلەکەمان رووبەرووی فەرمانی نوێ نەبێتەوە و تۆڵەی شەهیدان بکاتەوە، جێگای خۆی لە بەرەی شەڕدا گرت. بە ئازایەتیەکەی لە شەڕی دژی چەتەکاندا، بوو بە نموونە بۆ گەنجانی ئێزدی و هانی زۆرێک لە گەنجانی دا کە بەشداری ئەم بەرخۆدانەدا بکەن. لەم پڕۆسەیەدا هاوڕێمان ئاگر کە پەکەکە و خەباتی ئازادی کوردستانی ناسی، سەرسام بوو بە کەلتوری شۆڕشگێڕانە و پەیوەندی هاوڕێیەتی هەڵاڤان، کە گوێیان لە بانگەوازی گەلی ئێزدیمان گرت و چوونە شنگال. دیسانەوە چونکە ئەم هەڤاڵانە بە خۆبەخشی و ماندووبوونێکی زۆرەوە دژی چەتەکان شەڕیان کرد و گەلی ئێزدیمانیان پاراست، ئەوە هۆکاری پەیوەندی هەڤاڵ ئاگر بوو بە پارتەکەمان پەکەکەوە. لە بەرامبەر شەهیدبوونی دەیان هەڤاڵمان لە پڕۆسەی بەرخۆداندا، توڕەییەکەی بەرامبەر بە دوژمن هێندەی تر پەرەی سەند و دەیزانی تەنیا بە زیادکردنی تێکۆشان دەتوانێت ببێتە شایەنی شەهیدان. هەڤاڵمان ئاگر دوای ئازادکردنی شنگال دوای ئەوەی چەتەکانی داعش بە بەرخۆدانی مێژوویی شکستیان خوارد ئەرکەکەی تەواو کرد و لەگەڵ گەریلاکانی ئازادی کە گەڕانەوە بۆ چیاکانی کوردستان، چووە چیاکانی کوردستان. دەیزانی کە دەتوانێت دڵسۆزی خۆی بۆ شەهیدان و ئەو قوربانییەی کە پەکەکە بۆ خەڵکی شنگال دای، تەنیا بە بەشداریکردن لە خەباتی ئازادیخوازی و وەرگرتنی بەرپرسیارێتی پیشانی بدات.

هاوڕێمان ئاگر دواتر هاتە چیاکانی کوردستان، لە راستی رێبەر ئاپۆ زیاتر تێگەیشت کە ئەو هاوڕێیانەمان کە لەپێناو ئازادی گەلی کورددا بە فیداکاری شەڕیان کرد و شەهیدبوون، بووە سەرچاوی سوودوەرگرتن. تێگەیشت کە بۆ ئەوەی ببێتە میلیتانێکی فیدایی و ئەرکی مێژوویی خۆی جێبەجێ بکات، پێویستە لە فەلسەفەی رێبەرتیدا خۆی قوڵبکاتەوە. بۆیەش خەباتێکی زۆری کرد، هەوڵیدا رێبەرتی باش تێبگات و بکاتە بناغە. بە قوڵبونەوەیەکی هێژا لە چیاکانی کوردستان فێر بوو، بەرامبەر جوانی چیاکانی کوردستان سەری سوڕما. بە تایبەتی جوانی گۆڕەپانی ئاڤاشین بووە هۆکار کە هاوڕێمان ئاگر زیاتر وابەستەی چیاکان ببێت. لە سایەی تایبەتمەندی فیداکار و رەنجدەریی، لەنێو هەموو هاوڕێکانیدا بەڕێزەوە جێی خۆی گرت. هاوڕێمان ئاگر، بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی لە تاکتیکی شەڕی گەریلادا قوڵ بکاتەوە، سوودی لە ئەزمونی هاوڕێکانی وەرگرت.

لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کە ١٤ی نیسان بۆسەر باشوری کوردستان دەستی پێکرد، هاوڕێمان ئاگر لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ بووە وڵامدەرەوە و لە نێو تیمەکانی گەریلادا گورزی گەورەی لە دوژمندا. هاوڕێمان ئاگر بۆ ئەوەی ببێتە شایەنی هاوڕێکانمان کە لە ساڵی ٢٠٢١دا بە بەرخۆدان و قاڕەمانێتیەکی گەورە لە وەرخەڵێ شەهیدبوون، بۆ ئەوەی تۆڵە بکاتەوە، هەموو کاتێک هەوڵی دەدا. هەر کە دەرفەتی دەدیت، گورزی لە سەربازانی دوژمن دەدا، بە متمانە و بڕوایەی زۆرەوە بۆ هاوڕێکانی بووە سەرچاوەی هێز. هەروەها بۆ بەشداربوونی خۆی بە جۆش و خڕۆشەوە، بووە میلیتانێکی ئاپۆیی نمونەیی. بەم تایبەتمەندیە بۆ هەموو هاوڕێکانی بووە سەرچاوەی ورە و مۆڕاڵ.

هاوڕێمان ئاگر ئالای بەرخۆدانی لە جومالی و چاوڕێیان وەرگرت، لە کەسایەتی ئەواندا بۆ ئەوەی شایەنی شەهیدانی وەرخەلێ ببێت، بە عەقڵیەتیەکی بەرزەوە شەڕی کرد و شەهید بوو. وەک لەنێو ژیاندا، لە شەڕیشدا بووە فەرماندەیەکی پێشەنگ. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێمان ئاگر و گەلەکەمان لە شەنگال دەکەین کە فەرماندەیەکی هێژای بەم شێوەیەیان گەورە کرد و بەشداری لە تێکۆشانی گەلەکەماندا کرد.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

١١ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە ناحیەی شێلادزێی سەر بە ئامێدی، تیمەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیدا لە نزیک گوندی سیدا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.

١١ی کانونی یەکەم کاتژمێر لە ١١:٠٠. ١١:٣٠ و ١٧:٠٠دا لە ناحیەی شێلادزێی سەر بە ئامێدی، تیمەکانی یەژەئاستارمان بە چەکی قورس لە سێ لاوە لە داگیرکەرانیاندا لە نزیک گوندی سیدا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەراش لە جەنگی خابوردا؛

٢ی کانونی یەکەم کاتژمیر ٠٩:٣٠، ١٠:٠٠ و ١١:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، تیمەکانی یەژەئاستارمان ٣ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

١١ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١١:٠٠ و ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی، تیمەکانمان بە چەکی قورس گورزیان لە داگیرکەراندا.

١١ی کانونی یەکەم لە کاتژمێر ١٤:٢٠ و ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی، تیمەکانمان ٣ جار بە چەکی قورس و ٧ جار بە چەکی سووک لە داگیرکەرانیاندا.

١١ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی، تیمەکانی یەژەئاستارمان لەداگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر بریندار بوون.

١١ی کانونی یەکەم کاتژمێر لە ١٥:٢٠ و ١٦:٣٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، تیمەکانمان بە چەکی سووک ٢ جار لە داگیرکەرانیاندا.

١١ی کانونی یەکەم کاتژمیر ٢٠:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئامێدی، تیمەکانمان بە چەکی قورس ٢ جار گورزیان لە داگیرکەراندا.

ئێوارەی ١١ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی، تیمەکانمان ١١ جار لە هەلیکۆپتەرانی سکورسکیاندا کە هەوڵیاندا هێزەکانیان لە ناوچەکە جێگیر بکەن. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان، هەلیکۆپتەرەکان بە ناچاری کشانەوە.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی؛

١١ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٤:٣٠ لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی، سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە نزیک گوندی سیدا جارێکی دیکە بە چەکی کیمیایی بۆردومانکران. لە هەمان کاتدا داگیرکەران پلاستیک و تایەی ئۆتۆمبێڵیان سووتاند و دووکەڵەکەیان ناردە نێو سەنگەرەکانی بەرخۆدان.

١١ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید پیردۆغان ٢ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو بوردۆمانکران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

١١ی کانونی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی مەتینا و گردی ئامێدی و گردی بەهار ٣٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.

١١ی کانونی یەکەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا، کوروژارۆ، گردی ئامیدی، گردی ئێف ئێم و گردی جودی ٥٨ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومان کران.

١١ی کانونی یەکەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، گردی بەهار و چەمچۆ بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس تۆپبارانکران."

ف.ق