هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی لە چەلێ و حەفتانین چالاکیان ئەنجامدا

هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی-ی شەهید دەلال لە بەرواری ١١ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ و هەرێمی حەفتانین لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامداوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی-ی شەهید دەلال دوێنی ١١ی کانوون لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک چالاکیان ئەنجامداوە.

لە راگەیێنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

"هێزکانی پاراستنی ئاسمانی-ی شەهید دەلال لە ١١ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١١:٠٠ لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی قەرەقۆڵی گرێ و هەمان رۆژ لە کاتژمێر ١٣:٤٥ خولەکیش لە ناوچەی بەکتوریای سەر بە هەرێمی حەفتانین لە دژی یەکەیەکی داگیرکەران کە لە گردی کۆردینە جێگیر ببوون، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چالاکیان ئەنجامدا.

چالاکیەکان بە سەرکەوتووی ئەنجام دران و ئەو ئامانجانەی دیاری کرابوون، پێنکێنران.

هێرشە ئاسمانیەکان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

سوپای داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. زیانیاریەکان لە بارەی هێرشە ئاسمانیەکانەوە بەم شێوەیەیە:

١٠ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک ناوچەی چەمچۆی سەر بە هەرێمی زاپ بوردومان کرا.

هەمان رۆژ لە کاتژمێرەکانی نێوان ١٠:٥٠ بۆ ١١:٥٠ خولەک لە هەرێمی مەتینا گردی هەکاری، ناوچەی شەهیدان، دەوروبەری هەر دوو گوندی گۆلکا و شەلاز بوردومان کران."

ز.ش