هەپەگە: هێزەکانی پاراستنی ئاسمانیی شەهید دەلال ئامەد لە حەفتانین چالاکییان ئەنجامدا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، هێزەکانی پاراستنی ئاسمانیی شەهید دەلال ئامەد لە حەفتانین لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکی هێزەکانی پاراستنی ئاسمانیی شەهید دەلال ئامەد، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، هەروەها ناسنامەی دوو شەهیدیشی ئاشکراکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٩:٢٠ بۆ ١١:٣٠ خولەکی پێشنیوەڕۆ، هێزەکانی پاراستنی ئاسمانیی شەهید دەلال ئامەد، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێرانەی جەنگی حەفتانیندا، لە مەیدانی بەکتۆریا لە حەفتانین بە ئامێری ئاسمانیی بێمرۆڤ، داگیرکەرانیان لەسەر گردی کۆردینە کردە ئامانج و چالاکیەکەیان بە شێوەی سەرکەوتووانە ئەنجامدا.

لە بەردەوامی هاتووە: ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە، دەوڵەتی فاشیستی تورک بە فڕۆکەی جەنگی مەیدانی شەلازێی لە هەرێمی مەتینا بۆردوومانکرد، بەهۆی ئەو بۆردوومانەوە هەڤاڵانمان ئاڤیستا و ڤیان شەهیدبوون.

ناسنامەی ئەو شەهیدانەش بەمشێوەیە ڕاگەیەندراوە:

نازناو: ئاڤیستا شیار شەمزینان

ناوی تەواو: لەیلا ئەرەن

ناوی دایک و باوک: کوبرا- محەمەد تاهیر

شوێنی لەدایکبوون: جولەمێرگ

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی ١٢ی ٢٠٢٠- مەتینا

***

نازناو: ڤیان جودی

ناوی تەواو: ڕۆژین سیدۆ

ناوی دایک و باوک: ئیسرا- عوسمان

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی ١٢ی ٢٠٢٠- مەتینا

لە بەردەوامی راگەیێنراوەکەی هەپەگەها هاتووە: سەرەخۆشیی لە خانەوادەی شەهیدانی قارەمانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین، بۆپێکهێنانی داخوازییەکانیان و دامەزراندنی داهاتوویەکی ئازاد، تێکۆشانی خۆمان بە بڕیارداریی گەورە بەردەوام بکەین.

هەروەها لە کۆتاییشدا لەسەر بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک هاتووە: ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە کاتژمێر ١١:٠٠ ی پێشنیوەڕۆ، مەیدانی مەیرۆک لە گارێ لە گەلیی گا و کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی پێشنیوەڕۆش مەیدانی کۆڕەژارۆ لە زاپ بۆردوومان کران.

ز.ش