هێزەکانی رژێمی ئێران کۆڵبەڕێکی دیکەیان کوشت

لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی هێزە چەکدارەکانی دەسەڵاتی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ئورمیە کۆڵبەرێک کوژرا.

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەشەوی ڕابردوو، هێزە چەکدارەکانی دەسەڵاتی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی سەلماس سەربە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گروپیک لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، لەو هێرشەدا، کە لە نزیک گوندی “ئاخ بەرزە”ی سەلماس ڕوویداوە، کۆڵبەرێک بەناوی “زابت ئاڵخانی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە کوژراوە.

ف.ق