هێزەکانی ئێران ٥ کۆڵبەریان بریندارکرد
هێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵ لە بانە هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران. لە ئەنجامدا ٥ کۆڵبەر برینداربوون.
هێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵ لە بانە هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران. لە ئەنجامدا ٥ کۆڵبەر برینداربوون.
بە گوێرەی هەوآڵێکی کۆڵبەر نیوز لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا پێنج کۆڵبەر برینداربوون.
بەگوێرەی ئامارەکان لەسەرەتای ئەمساڵەوە کوژران و برینداربوونی ٢٧٠ کۆڵبەر تۆمار کراوە، کە زۆرینەیان بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کراونەتە ئامانج.