جەنگاوەرانی کەبەدەهە و هەبەدەهە لە دیلۆک چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی یەکەی شەهید بەسێ ئانوش لە کەبەدەهە و جەنگاوەرانی کۆمیتەى کوردستانی هەبەدەهە رایانگەیاند، لە دیلۆک ٢ چالاکییان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی یەکەی شەهید بەسێ ئانوش لە کەبەدەهە و جەنگاوەرانی کۆمیتەى کوردستانی هەبەدەهە رایانگەیاند، لە دیلۆک ٢ چالاکییان ئەنجامداوە.
لە راگەیاندراوی هاوبەشی هەر دوو بزووتنەوەکەدا هاتوە، "لە ٥ی ئادار لە گەڕەکی ٨ی مارت لە ناوچەى شەهید کامیل لە دیلۆک جەنگاوەرانی کەبەدەهە و هەبەدەهە چالاکیی هاوبەشیان ئەنجامدا".
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا هێزەکانی پۆلیس چوونە شوێنی رووداوەکە و لە دژی ئەوانیش بە مۆلۆتۆف و فیشەکی ئاسمانی چالاکی ئەنجامدرا. ماوەیەک شەڕ لەناوچەکە روویدا. هێزەکانمان دواتر سەرکەوتوانە و بە سەلامەت ناوچەکەیان بەجێهێشت".
ئاماژە بەوەشکراوە، چالاکیی دووەم لە ٦ی ئادار لە ناوچەى گازی کەنت لەلایەن جەنگاوەرانی یەکەی شەهید بەسێ ئانوش لە کەبەدەهە بە بۆنەى ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش ئەنجامدرا.
لەبارەی ئەو چالاکییەوە لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "چالاکییەکە لە دژی هێزەکانی پۆلیس ئەنجامدرا و گورز لە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیسەکان درا و پۆلیسەکان ناچار بە کشانەوە لە ناوچەکە کران. هاوکات ئۆتۆمبێلێکی پەخشی راستەوخۆی دەزگای راگەیاندنی فاشیزم سوتێنرا. جەنگاوەرانمان لە دوای ئەو چالاکییانە بە سەلامەتی و سەرکەوتوانە لەناوچەکە دوورکەوتنەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "ئێمە لە رێگەى ئەو دوو چالاکییەوە رۆژی ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش پیرۆز دەکەین، داوای تێکۆشان لە هەموو ژنان دەکەین. سەرکەوتن بۆ ژنانی بەرخودێر و بەرەنگار دەبێت و تێکشکاندنیش بۆ عەقڵییەت و سیستمی فاشیست دەبێت".
ژ.ت