جەنگاوەرانی ماک لە ٢٠٢٤دا ١٦٨ چالاکییان ئەنجامداوە
جەنگاوەرانی ماک لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی ١٦٨ چالاکییان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی ماک لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی ١٦٨ چالاکییان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) ئاماری چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٤ی ئاشکرا کرد.
لە راگەیەندراوەکەی ماکدا هاتووە، "ساڵی ٢٠٢٤ لە دژی داگیرکەران و هاوکارانی، ئێمە ١٦٨ چالاکیمان ئەنجامداوە."
"جەنگاوەرانمان لە ماوەی ساڵێکدا بە رۆحی تۆڵەسەندنەوە گورزیان لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و نۆکەرانی وەشاند و لە هەموو ناوچەکانی کوردستان بە رۆح و ئیرادەی ئاپۆییەوە لە دژی کۆلۆنیالیزم خۆڕاگرییان کرد. جەنگاوەرانمان لەو ساڵەدا ٣٧ جار بە جەک و نارنجۆک، ٢ جار بە نیشانەشکێنی، ١٠ جار لە دژی مادە هۆشبەرەکان و لەشفرۆشی، ٢٣ جار لە دژی فاشیست و نۆکەران، ٤١ جار پرۆپاگەندە و پیرۆزبایی، ٣٣ جاریش لە دژی بنکەکانی پۆلیس و سەربازان و ٢٢ جاریش شەڕیان کردووە. لەو چالاکیانەدا پلەدارێک و بەکرێگیراوێک سزادران، ٣٨ داگیرکەر برینداربوون. لە چالاکیەکاندا ٨ بنکە، ١٨ ئۆتۆمبێل، ١٩ حەشارگەی وێنەکێشان و ٤١ ئامێری تەکنیکی داگیرکەران لەناوبران، گورز لە ٤٦ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش وەشێندرا. هەروەها ٣ دەمانچەش کەوتنە دەست جەنگاوەرانمانەوە".