جەردەوانەکان دار دەبڕنەوە
جەردەوانەکان دارەکانی هەرێمی کۆماتی سەر بە ئەلکێ دەبڕنەوە.
جەردەوانەکان دارەکانی هەرێمی کۆماتی سەر بە ئەلکێ دەبڕنەوە.
لە چیاکانی جودی، گابار و هەرێمی بەستای سەر بە شڕنەخ بڕینەوەی دار و تاڵانکردنی ژینگە لەلایەن جەردەوانەکانەوە بەردەوامە.
ئەمجارەشیان برینەوەی دار لە ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ کە لە ماوەکانی رابردوودا وەک هەرێمی "ئەمنی تایبەت" راگەیەندرابوو، دەستیپێکرد. لە ناوچەی کۆماتێی سەر بە ئەلکێ لە لایەن جەردەوانەکانەوە دەست بە بڕینەوەی دارکراوە. ئەو دارانەی دەبڕدرێنەوە بە تراکتۆر لە نزیک خاڵەکانی چاودێری سەربازی و جەردەوانان کۆدەکرێنەوە و دواتر بە بارهەڵگر بەرەو شارە جیاجیاکان دەگوازرێنەوە.
زانرا کە لە هەرێمەکە ٣ مانگە برینەوەی دار دەستیپێکردووە.
فەرماندەی قەرەقۆڵەکە بە خەڵکی ناوچەکەی وتبوو: "دار ببڕنەوە و با پارەکەشی بۆ خۆتان بێت" بەڵام گوندنشینان قەبوڵیان نەکردبوو. بە فەرمانی قەرەقۆڵ دارەکان لەلایەن جەردەوانەکانەوە دەبڕدرێنەوە. راگەیەندرا کە لەو هەرێمەی دارەکانی دەبڕدرێنەوە ئۆپراسیۆنی سەربازی بەردەوامە.
هـ . ب