کاڵکان: دەبێت لە مێشک و دڵماندا پیلانگێڕییەکە تێکبشکێنین
دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، کە هێزە داگیرکەر و پیلانگێڕەکان بۆ سەرکەوتنی هەر هێرشێک پێویستیان بە خیانەتە و وتی، " لە ٢٤مین ساڵدا سیستمی پیلانگێڕی تێکدەشکێنین."
دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، کە هێزە داگیرکەر و پیلانگێڕەکان بۆ سەرکەوتنی هەر هێرشێک پێویستیان بە خیانەتە و وتی، " لە ٢٤مین ساڵدا سیستمی پیلانگێڕی تێکدەشکێنین."
دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، لە ماڵپەڕی فەرمی پەکەکە وتارێکی نووسیوە و ئامانجەکانی پیلانگێڕیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لە رووی قۆناغە مێژووییەکان جیاوازەکان هەڵسەنگاند.
کاڵکان ڕایگەیاند، کە لە ٢٤مین ساڵی پیلانگێڕییەکەدا، ئەگەر تێکۆشان بەهێزتر و فراوانتر بکەن دەتوانن، ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٤مین ساڵیادی پیلانگێڕیەکەدا مسۆگەر بکەن.
دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، تیشکی خستە سەر دەستپێکردنی پیلانگێڕییەکە و وتی: ئەگەر سەرنج بدەینە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ەوە دەستیپێکردووە، ئێمە لە ناوەڕاستی٢٤ەمین ساڵیادی پیلانگێڕی و تێکۆشانی دژی پیلانگێڕێداین. لە ١٥ی شوباتدا بە واتای قۆناغێکی نوێی پیلانگێڕییە دێت لە دژی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی.
کاڵکان تێکۆشانی دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی بەبیرهێنایەوە و وتی: "رۆژ بە رۆژ پیلانگێڕیەکە زیاتر ئاشکرا دەبێت، تێکۆشانی دژی پیلانگێڕی فراوان دەکرێت و زیاتر تەشهیردەکرێت، تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی لە دژی پیلانگێڕییەکە لە زیادبوون و بەرفراوانبووندایە. هەنگاوی بەرخۆدانی سەردەمی ئێمە بۆ ئازادی، بە ئامانجی ڕووخاندنی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی، بەم شێوەیە لە کوردستان و جیهاندا بڵاودەبێتەوە. ئێمە دڵنیاین کە ئەمساڵ لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشان زیاتر و بەرفراوانتر دەبێت و دواجار سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری بەتەواوی تێکدەشکێت. ئامانجمان لە تێکشکاندنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییە بە پارچەکردنی سیستمی ئیمراڵی و نەهێشتن و هەڵوەشانەوەی ئەو وشیاری و سیاسەتە بکوژانەی بەسەر کورددا سەپێنراوە".
کاڵکان لە بەردەوامیدا وتی: "بۆ ئەوەی ئەنجامێکی لەو شێوەیە بەدەست بهێنین، بێگومان ئێمەی شۆڕشگێڕانی ئاپۆیی و نیشتمانپەروەران و ژنان و گەنجان و هەموو هێزە شۆڕشگێڕە دیموکراتیەکان هەموو هێزەکانمان سەفەربەر بکەین و هەرچی پێویست بێت بیکەین و هەوڵ بدەین ئەنجامێکی لەو شێوەیە بەدەست بهێنین، پێویستە پێش هەموو شتێک بە دروستی لە پیلانگێڕییەکە تێبگەین، بە قووڵی لێی تێبگەین و بە شێوەیەکی دەوڵەمەند لە سەر ئەم شێوازە تێکۆشینانە ئەنجام بەدەست بهێنین."
دوران کاڵکان لەبارەی ئامانجی پیلانگێڕیەکە وتی: "هێرشێکی وەها بوو کە لەناوچوونی ڕێبەر ئاپۆیان کردبووە ئامانج. هێرشەکەی سەر ڕێبەر ئاپۆ وەها نەبوو، بە ئاشکرا لەناوبردنی کردبووە ئامانج. پیلانگێڕان بەم شێوەیە دەستیان پێ‌کرد. بۆیە دەبێت لە ڕاستی ئەو پیلانگێڕییە تێبگەین و تێبگەین کە ٢٣ ساڵ پێش ئێستا چ ئامانجێکیان هەبوو و بە دروستی لە ئامانجەکان تێبگەین. ''
سەبارەت بە هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هێرشەکانی دیکە کاڵکان وتی: "پێشتر بە لەناوبردنی پەکەکە هەوڵدرا ڕێبەرتی تێکبشکێت. هەروەها پیلانگێڕییەکە ئامانجی ئەوەبوو ڕێبەرایەتی و پەکەکە لەناوببات. ئامانجەکان جیاوازن. بۆیەش لە رووی ڕێبازەوە جیاوازە. پێویستە ئەو جیاوازیە ببینین و وتی، "پیلانگێڕی نێودەوڵەتی هێرشێکی وەها فاشیستانەیە کە لەناوچوونی ڕێبەرتی و لەناوبردنی پەکەکەی کردووە بە بناغە. ئامانجیان ئەوە بوو کورد لەسەر پرسی کورد لەناوببەن. بۆیە پیلانگێڕییەکە هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ پرسی کورد، کۆمەڵکوژیی کوردان، لە هۆش و سیاسەتی جینۆسایدەوە جیاواز نییە. بە پێچەوانەوە هێرشێکی لەو شێوەیە هۆشیاری و سیاسەتی جینۆسایدی بۆ دابەشکردنی کوردستان و سەپاندنی جینۆساید بەسەر کۆمەڵگای کوردی‌دا هێناوە و بووەتە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراو و ڕێکخراوەیی کە ئامانجی لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ بوو."
کاڵکان بە بەردەوامی قۆناغە مێژووییەکانی هێرشە قڕکەرەکانی هێزە داگیرکەرەکانی بۆ سەر تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بەبیرهێنایەوە و وتی: کاتێک سەیری پرۆسەی مێژوویی دەکەین کاتێک دەگەینە ئاستێکی دیاریکراوی ڕێکخراوی گەنجانی تێکۆشانی ئازادی، دەبینین کە هێزە داگیرکەرەکان دەستیان بە یەکەمین هێرشی لەناوبردن دەکەن. ئەویش لە بەهاری ساڵی ١٩٧٧دا بوو . بەهێرشەکانی دیلۆک و ئەنقەرە ویستیان ئەمە پراکتیزە بکەن. بە بێکاریگەرکردنی ڕێبەر ئاپۆ و کادرە پێشەنگەکانی گروپی ئاپۆیی هەوڵدرا، تەڤگەری ئازادی لەبەردەم کۆمەڵکوژیی کوردان هەڵگرن. پێویستە لەو چوارچێوەیەدا شەهیدکردنی هەڤاڵ حەقی کارەر هەڵبسەنگێنن. کاڵکان لە هەڵسەنگاندنەکەیدا ڕایگەیاند کە دوای شکستهێنان ئەو پلانە، هێزە بکوژە پیلانگێڕەکان پەنایان برد بۆ کودەتای سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠، ئەوەش بە بەرخۆدانی مەزڵوم و کەمال و خەیریی و هەنگاوی قارەمانی ١٥ی ئاب تێکشکێنرا. لەبەرئەوەش ناتۆ لە ساڵی ١٩٨٥ بەدواوە، بەشداری لەم پرۆسەیەدا کرد. لە ساڵەکانی ٨٧ – ٨٨ دا، ویستیان گەریلا لەناوببەن و ڕێبەر ئاپۆ بێکاریگەر بکەن.
کاڵکان ئەوەشی خستەڕوو، کە دوای ئەوەی ئەم هێرشانە شکستی هێنا کە ئامانجی تێکشکاندنی پەکەکە بوو، پلانی هێرشی نوێ لە دوسلدۆرفی ئەڵمانیا دانرا کە ئاستی پلانەکە سنورەکانی دەوڵەتی تورکی تێپەڕ کرد و گەیشتە ئاستێکی هەرێمی و جیهانی و شەڕی باشوور لە ساڵی ١٩٩٢. کاڵکان وتی: "دەبێت مرۆڤ ئەو شەڕە بە تەنها وەک شەڕێکی چەکداری لە خواکورک و زاپ و حەفتانین نەبینێت، بەڵکو شەڕێکی ناوەندی بوو و گەشەی فیکری - سیاسی گەورەتر هەبوو. بارودۆخی عێراق، ئۆپەراسیۆنی "چەکیچ گوچ" و دروستکردنی بەڕێوەبەری باشوری کوردستان لە رێگەی پەدەکە – یەنەکە، لەگەڵ سوپای تورک، هێرشی هێزەکانی پەدەکە و یەنەکە بە هاوکاری ئەمریکا لەدژی گەریلا، پارچەی ئەو پلانە بوون و وتی، " ئەو هێرشەی لە پاییزی ٩٢دا دەستی پێ‌کرد لە ٩٣ بۆ ٩٨ بە ئامانجی سەرکوتکردن و لەناوبردنی گەریلاکان لە باکور بەردەوام بوو. شەڕێکی گەورە ڕوویدا، دەیانویست پەکەکە و گەریلاکان لەناوبەرن، بەڵام لێیان درا. نەیانتوانی بەم هێرشانە ڕێپێوانەکەی پەکەکە ڕابگرن و ڕێبەرتی بەم هێرشانە بوەستێنن."
کاڵکان بە بەردەوامی ئاماژەی بەوەدا کە دوای شکستهێنانی ئەو هێرشانە بە دوای ڕێگای نوێ‌دا دەگەڕان و وتی: "بە هێرشکردنە سەر ڕێبەر ئاپۆ هیوایان ئەوەبوو کە سەردەکەون، ئەم پلانەیان دانا، ستراتیژیەتی خۆیان بەپێی ئەمە گۆڕی و پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بەم شێوەیە بووە ڕۆژەڤ. لە هەموو هێرشەکانی پێشوودا جموجوڵ و گەلیان کردە ئامانج. سەرەتا هێرشەکەیان بۆ سەر بزووتنەوەکە و گەریلاکان بوو، بە سەرکوتکردنی تەڤگەر و گەریلاکان، بە تێکشکاندنیان ویستیان ئەنجام بەدەست بهێنن. کاتێک بینییان کە ئەم ستراتیژە شکستی هێنا، ئەمجارە ستراتیژیەکە گۆڕا. لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ ناوەندی هێرشەکانیان بوو، بە ئامانجی لەناوبردنی پەکەکە و پەکخستنی گەریلا و نەهێشتنی بەربەستەکان بۆ کۆمەڵکوژیی کوردان بەم شێوەیە پیلانگێڕییەکە سەری هەڵدا.
كاڵكان باسی له‌وه‌كرد، هه‌موو ئه‌و هێرشانه له‌لایه‌ن رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانه‌وه پوچه‌ڵكرانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی كه به شێوه‌یه‌كی شاراوه ئۆجالان بكوژن، قۆناغه‌كه درێژبوه‌وه. له ترسی ئه‌وه‌ی ئۆجالان ببێته كێشه‌ی سیاسی، پلانی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات دانرا و وتی، "به‌وه ویستیان كه رێبه‌ر ئاپۆ راده‌ستی توركیا بكه‌نه‌وه و به سزای له‌سێداره‌دان له‌ناوی ببه‌ن. به‌و هۆكاره له ١٥ی شوباتدا به‌كرێگیراوه‌كانی تورك رێبه‌رایه‌تیان له كینیا راده‌ست كرا. به‌دڵنیاییه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رێبه‌رایه‌تیان پێدان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سێداره بدرێت. له‌لایه‌ن ئێمه‌وه له پیلانگێڕییه‌كه‌دا ئه‌و خاڵه‌ی كه ده‌بێت دركی پێبكه‌ین و لێی تێبگه‌ین ئه‌وه‌یه. یاخود راستیه‌ك هه‌بوو كه یاساكانی ده‌وڵه‌تی تورك به بێ كێشه رێبه‌ر ئاپۆی پێ له‌سێداره بده‌ن. ئه‌وانه‌ی راده‌ستیان كرد به‌و بیركردنه‌وه و زانیارییه‌وه راده‌ستیان كرد.
كاڵكان له باره‌ی جیاوازی و خاڵی هاوبه‌شی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات و ٩ی تشرینی یه‌كه‌م به‌م جۆره دووا: "له‌و رووه‌وه پیلانگێڕی ١٥ی شوبات له پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م جیاوازه. ٩ی تشرینی یه‌كه‌م به شێوه‌ی شاراوه ده‌یانویست رێبه‌رایه‌تی بكوژن، لهپیلانگێڕی ١٥ی شوباتیشدا به راده‌ستكردن، به ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك ویستیان كه له سێداره‌ی بده‌ن. له‌سێداره‌دان نه‌گۆڕدرا، ته‌نیا شێوازه‌كه گۆڕدرا. جیاوازی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م و ١٥ی شوبات ئه‌وه‌یه. هیچ جیاوازییه‌كی دیكه‌یان نییه، درێژكراوه‌ی یه‌كترن و یه‌ك پیلانگێڕین. پیلانگێڕی ١٥ی شوبات به شێوه‌یه‌كی نوێ درێژه‌دانه به پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی".
كاڵكان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان وه‌ك چۆن شێوازه‌كانی له‌ناوبردنی شاراوه‌ی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یه‌كه‌می پوچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه، له دژی له‌سێداره‌دانی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتیش تێكۆشاوه، ئه‌وه‌ی پوچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه و وتی، "رێبه‌ر ئاپۆ له دژی پیلانگێڕی پلانی تێكۆشانی دانا، له‌گه‌ڵ رێكخستندا هاوبه‌شی پێكرد و خستی بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له دژی له‌سێداره‌دا تێكۆشانی به‌رفراوان ئه‌نجامدرا" و ئاگربه‌ستی ٢ی ئابی ١٩٩٩، بانگه‌وازی كشانه‌وه‌ی گه‌ریلا، بانگه‌وازی گوپه‌كانی ئاشتی له چیا و ئه‌وروپای به بیرهێنایه‌وه وتی، "له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش، به‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی هێنانیه ئاراوه، هه‌وڵ درا كه رێگری له له‌سێداره‌دان بكرێت و ئامانجی له‌سێداره‌دانی پیلانگێڕی ١٥ ی شوبات پوچه‌ڵ بكرێته‌وه".
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه دوران كاڵكان له‌درێژه‌دا وتی، جیا له‌و گه‌شه‌سه‌ندنانه ده‌وڵه‌تی توركیش ئه‌و دۆخه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندووه، له‌سێداره‌دانی بۆ داهاتووی خۆی به مه‌ترسی بینیوه، له‌وه ترساوه كه كورد به ده‌وری رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانه‌وه زیاتر كۆببنه‌وه و وتی، "بیرۆكه‌ی 'له بری ئه‌وه، خۆی له زینداندایه، له سیستمی ئه‌شكه‌نجه و گۆشه‌گیری ئیمراڵیدایه، به له‌سێداره‌دان رێگه بۆ به‌رخودان ده‌كرێته‌وه، له بری ئه‌وه له ناو سیستمی ئه‌شكه‌نجه و گۆشه‌گیریدا دایدهڕزێنین، بێ هزری ده‌كه‌ین، له رووی ئایدۆلۆژی-سیاسیه‌وه له‌ناوی ده‌به‌ین، رێكخستن پرش و بڵاودهكهین، به تێپه‌ڕبوونی كات په‌كه‌كه پاكتاو ده‌كه‌ین'ئه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌كی راستتر بینی".
كاڵكان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ری "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دیموكراتیك و كوردستانی ئازاد" حكومه‌تی ئه‌جه‌ڤیت رووخاوه، له بری حكومه‌تی ئه‌جه‌ڤیت ئاكه‌په‌یان هێنایه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له‌گه‌ڵ ئاكه‌په‌دا پاكتاوكردنی پرۆڤاكاتیڤی ناوخۆییان هێنایه ئاراوه، رێبه‌ری گه‌لی كورد به هێڵی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیك، كۆنفدراڵیزمی دیموكراتیك، به چاره‌سه‌ری نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك ئه‌وه‌ی پوچه‌ڵ كرده‌وه و وتی، "به‌و جۆره‌ش ئایینگه‌رایی ئاكه‌په‌ش رۆڵی خۆی نه‌گێڕا، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. له دژی سه‌پاندنی پاكتاوكاری ناوخۆ به توانا و ده‌رفه‌تی كه‌مه‌وه ده‌ستوه‌ردانی كرد، به تایبه‌تیش له رێگه‌ی گۆڕینی پادایم و دوای ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌ی تیۆری به‌رفراوانی گه‌یانده ده‌ست رێكخستن پاكتاوكاری پاكتاو كرد".
كاڵكان له درێژه‌دا باسی له‌وه‌كرد، كه دواتر به كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ئاسایشی نیشتمانی له ٢٣ی ئابی ٢٠٠٥ له دژی په‌كه‌كه بڕیار له‌سه‌ر كۆنسێپتی شه‌ڕی گشتیی تایبه‌ت درا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌یب ئه‌ردۆغانیش له‌وه زیاد كرا.
كاڵكان پلانی چۆكشكاندنی ٣٠ تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤شی له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ئاسایشی نیشتمانی تورك به بیرهێنایه‌وه و وتی، "هێرشی له‌ناوبردن كه له ناوخۆ له‌لایه‌ن مه‌هه‌په‌وه و له ده‌ره‌وه به ده‌ست ئه‌مریكا و په‌ده‌كه، تائێستاش به توندی و به پلان، به سیستمی ئه‌شكه‌نجه و گۆشه‌گیری له ئیمراڵی به‌رده‌وامی پێده‌درێت. به‌و جۆره ده‌خوازرێت كه رێبه‌رایه‌تی په‌كه‌كه له‌ناو ببه‌ن. ئامانجی ده‌وڵه‌تی تورك به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌یه".
كاڵكان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه له ساڵی ١٩٩٨ كاتێك كه پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌كرا هێزه پیلانگێڕه‌كان دروشمێكیان بۆ دانابوو "نا بۆ ئاپۆ، به‌ڵێ بۆ په‌كه‌كه" و وتی، ئێستاش ئه‌و دروشمه‌یان كردووه به "نا بۆ ئاپۆ و په‌كه‌كه، به‌ڵێ بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌وان ئافراندویانه". كاڵكان وتی، " ده‌یانه‌وێت هێڵی ئاپۆ به ناوی په‌كه‌كه‌شه‌وه له‌ناو ببه‌ن. ده‌خوازرێت كه گهشهندنهكان له‌به‌ر په‌كه‌كه، هێڵی رێبه‌رایه‌تی و په‌كه‌كه به گوشار و زه‌بروزه‌نگ بچه‌وسێننه‌وه، بیانخه‌نه چنگیانه‌وه و وه‌ك په‌ده‌كه‌ی لێبكه‌ن. به‌و جۆره ویستیان كه بیخه‌نه ناو سیستمه‌وه و هێزی كورد به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سیستمی جیهانی به‌كاربهێنن".
كاڵكان وتی، "ئه‌مریكا و هێزه‌كانی له‌و جۆره ده‌یانه‌وێت پشت به په‌ده‌كه بسپێرن. د‌رك به‌وه‌ش ده‌كرێت كه له ناو ئاكه‌په‌شدا هه‌ندێك لایه‌نیان قایل كردووه، به راشكاویش نه‌وترێت ده‌یانه‌وێت كوردایه‌تیه‌كی ناپاك، نۆكه‌ر كه پشتی به په‌ده‌كه به‌ستووه بهێڵنه‌وه و هه‌بوونی كوردان و كوردستان له‌ناو ببه‌ن و پاكتاوی بكه‌ن و بیسڕنه‌وه".
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه دوران كاڵكان له درێژه‌دا وتی، "له دۆخێكی له‌و جۆره‌دا كه ئێمه پێده‌نێینه ساڵی ٢٤هه‌مینی ئه‌و تێكۆشانه، له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌بێت ئێمه‌ی به‌رپرس، شۆڕشی هزری پێكبهێنین، قوڵی بكه‌ینه‌وه، ئه‌و سیستمه‌ی كه پیلانگێڕی پشتی پێده‌به‌ستێت به به‌رفراوانی شرۆڤه‌ی بكه‌ین، به راستی لێی تێبگه‌ین، به‌راستی لێی بێینه ده‌ره‌وه، به توندی لێی داببڕێین، سیستمی جێگره‌وه‌ی خۆمان زیاتر بخه‌ینه‌گه‌ڕ. به جۆش و خرۆشه‌وه دایبمه‌زرێنین. به‌ر له‌هه‌موو شتێك ده‌بێت ئێمه پیلانگێڕی له مێشك و دڵی خۆماندا له‌ناو ببه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له رووی تێكۆشانی سیاسی-سه‌ربازییه‌وه له‌ناوی ببه‌ین. هه‌ركه‌س نه‌توانێت پیلانگێڕی له مێشك و دڵی خۆیدا له‌ناو ببات، ناتوانێت لێی رزگار بێت، ناتوانن رێگای دروستی تێكۆشان له دژی پیلانگێڕی بدۆزنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه، پێویسته ئێمه وه‌كوو رێبه‌رایه‌تی بكه‌ین. سه‌ره‌تا ئێمه شۆڕشی وشیاری و ویژدانی خۆمان ده‌ستپێبكه‌ین، ئێمه پیلانگێڕی له مێشك و دڵمان له‌ناو ببه‌ین. به ته‌واوه‌تی له سیستمی پیلانگێڕ داببڕێین. ئێمه به دروستی له سیستمی خۆمان تێبگه‌ین. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه تێ‌بكۆشین ئێمه ده‌توانین سیستمی پیلانگێڕ تێكبده‌ین. شێوازی پیلانگێڕ له‌ناو ده‌به‌ین".
كاڵكان له كۆتاییدا وتی، "ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین ئه‌وه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین، ساڵی ٢٤هه‌مین به راستیش ده‌توانێت ببێته ئه‌و ساڵه‌ی كه پیلانگێڕی به ته‌واوه‌تی تێكده‌چێت، سیستمی ئه‌شكه‌نجه و گۆشه‌گیری ههڵدهوهشیچتهوه، ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ پێكدێت".
ف. ق / هـ . ب