کاڵکان: دوژمن ناتوانێت بەر بە گەورەبوونی بەرخودانی ١٥ی تەباخ بگرێت

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، دوژمن دوای هەڵمەتی ١٥ی تەباخ بۆ لە ناوبردن دەستی بە هێرشکرد بۆ هێرشەکانیشی هەموو رێگایەکی بەکارهێنا، بەڵام نەتیوانی تێکیبشکێنێت. نەیانتوانی رێی لێ بگرێت. بەرامبەر بە گەریلا تێکشکان و لاواز بوون.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەى ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوە وەڵای پرسیاری گەریلاکانی دایەوە. لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا کاڵکان دوای ئەوەى ئاستی رێکخستنکراوبوونی کرداریی چالاکیی ١٥ی تەباخی شیکارکرد لە بەردەوامیی وتەکانیدا وتی:

"ئەو سێ شارۆچکەیە لەو کاتەدا لە بۆتان بچووکترین شارۆچکەکان بوون. ئەو شارۆچکانەبوون، کە چاومان دەیبڕی، کە بە دەستەیەکی گەریلا دەتوانرێت چالاکیی تیادا بکەین. لەبەر ئەوەى لە سێ گۆشەدا بوون، هەروەها بچووک بوون، ئێمە ئەو شارۆچکانەمان هەڵبژارد، بۆ ئەوەى هەموو کەس لە هەموو شوێنەکاندا بیبیستێت. بۆ ناوەرۆک و چۆنیەتیی چالاکییەکان پلان دانرا. هەڤاڵانی ئەوی لە بابەتی شەڕ لە کوردستاندا خاوەنی ئەزموونێک بوون. لە فەلەستین ئەزموونی شەڕمان بۆ دروستبوو. ناوەرۆکی چوونە سەر و دەستبەسەرداگرتنی لەو جۆرە دەبوایە چۆن بێت؟ ئاستی سەربازی، ئاستی پڕوپاگەندەکەى، چونکە ئێمە چالاکییەکی حیزبی ئەنجام دەدەین. چالاکییەکی ئایدۆلۆژی، سیاسی و سەربازی پێکەوە بوون. ئێمە پلانی هەموو ئەوانەمان دانابوو تەنها پلانسازی بۆ چالاکییەکی سەربازی نەبوو. چالاکییەکانی ١٥ی تەباخ بەو جۆرە بوون. پڕوپاگەنەدە هەبوو، راگەیاندراو بڵاوکرایەوە. لە قاوەخانە وتە پێشکەش کرا. هەموو ئەوانە ئەنجامدران، بەڵام چالاکیی بنەڕەتی و سەرەکی چالاکیی سەربازی بوو و ئەوانی تر لەگەڵ چالاکییە سەربازییەکەدا ئەنجامدران. پلان بۆ هەموو ئەوانە دانرابوو. لە رووی مێژووییەوە مێژووی خۆ گەیاندن و ئاوێتەبوون بوو. هەڤاڵ تامەزرۆی بوون.

با ئەوەشم لە بیر نەچێت، هێزەکانی ئەوێ کۆبوونەوە، بۆ ئەوەى چالاکی ئەنجام بدەن، کەی دەتوانن خۆیان بگەیەننە گۆڕەپانی چالاکییەکە و چالاکییەکە ئەنجام بدەن؟ ماوەیەکی لەو شێوەیە دیاریکرا. بۆ ئەوەى کاتێکی وەها لە بیری مرۆڤدا بمێنێتەوە چ کاتێک هەڵبژێرین؟ کات دیاری کرا ١٥ی تەباخ. ١٥ی تەباخ دەبوو بە سەرەتا و ئەوانی تریش بە درێژایی تەباخ ئەنجام دەدران. ئەگەر بمانوتایە ١٢ی تەباخ لە یاد دەکرا، چونکە چەندین هەفتە لە رێدابوون تاوەکو گەیشتنە ئەوێ، کاتێک مرۆڤەکان رێدەکەن و رێگایەکی دوور و درێژ ببڕن ماندوو دەبن. ئێمە ناینووسین، هیچ شتێکی نووسراو نییە. لە ئامادەکاریی چالاکیی ١٥ی تەباخ دا جگە لە ئامادەکردنی نەخشە هیچ شتێکی تری نووسراو نەبوو. هەموو شتەکان بە زارەکی گفتوگۆیان لەسەر دەکرا و بە زارەکی رادەگەیەندران. بۆ ئەوەى کەس پێی نەزانێت و لە شوێنانی تر نەبیسترێت، ئێمە دەمان شاردەوە. بۆ ئەوەى هەموو شتەکان لەو ساتەدا ئەنجام بدرێن، بۆ ئەوەى بەهێز بێت و کەس لە بیری نەچێتەوە ١٥ی تەباخ دیاریکرا.  

١٥ی تەباخ کاتێک لە پلانەکەدا دیاریکرا، هێزەکانی ئەوێش ئەرکدارکران. یانی هەر سێ یەکەى پڕوپاگەندەی چەکداری ئامادەکران و دەستەیەک رۆیشتن بۆ دهێ. هەڤاڵ عەگید زانیارییەکەى راگەیاند و ئەرکەکانی خستەڕوو و بە هێزەکانی راگەیاند. پلانسازییەکەى راگەیاند. ئێمە دەستەیەک بووین رۆیشتین بۆ ناوچەی شاخێ. وتیان ئێمە نەگەیشتوون و ناتوانین ئەنجامی بدەین. هەر خۆی بە قورسی و چڕی چالاکییەکە دەبوو لە شەمزینان ئەنجام بدرایە. ئەو هێزەش لە کۆبوونەوەکەدا بوو. ئەوانیش وەک دەستەیەک خۆیان رێکخست و لەوێ ئێمە رۆیشتین بۆ ئاڤاشین. لەسەر مام رەشۆ دوایین کۆبوونەوەمان ئەنجامدا. لە دامێنی ناوچەکانی تەپەی خودێ و گۆڤەند، لە دەرەوەی گوند ئێمە کۆبوونەوەمان ئەنجامدا. لەو کاتەدا گوند لەوێ هەبوو. هەرۆژ، گوندێکی گەورە بوو. پلانسازیی کۆتایی چالاکیی شەمزینان لەوێ کرا. لەوێ رێککەوتین و ئێوارە لە شەمزینان درا".

کاڵکان باسی ئەوەیکرد، ئێمە حەزمان دەکرد بزانین دوژمن چۆن لێکدانەوە بۆ ئەو چالاکییە دەکات، هەوڵیاندەدا لێی تێبگەن و بەپێی مەزەندەکانیشان رێوشوێنیان گرتبووە بەر.

دوران کاڵکان باسی ئەوەیکرد، کە دەوڵەتی تورک چالاکییەکەی وەک راپەرێنێکی نوێی کورد لێکدایەوە و وتی، "راستەوخۆ و خێرا هەموو سوپای خستە ناو شەڕەکەوە، بەڵام ئەوەى لە راگەیاندنەکان دەشاردەوە. تورگوت ئۆزال لە پشوو بوو. سەرۆک وەزیر خێرا و راستەوخۆ مارماریسی بە جێهێشت و بە خێرایی رایکردەوە بۆ ئەنقەرە. سوپا خرایە ئامادە باشییەوە. نەیانتوانی ئیدی لەوە زیاتر لە رای گشتیی بشارنەوە.

لە ١٧ی ئابدا هەر چۆنێک بوو رادیۆی بی بی سی هەواڵی چالاکییەکەى بڵاوکردەوە. بە رای گشتیی راگەیاند، کە چالاکی ئەنجامدراوە. لەو رێگەیەوە چالاکییەکە زیاتر بڵاوبوویەوە و لە زۆر شوێنی تر بیسترا. دوای ئەوەش هەوڵیاندا بەپێی ئەوەى خۆیان دەیانەوێت چالاکییەکان رابگەیەنن. لەسەر ئەو بنەمایە دوژمن هەڵوێستێکی کرداریی چۆنی گرتە بەر؟ لە چوارچێوەی پلانسازیی هەستانەوە بۆ راپەڕین، راستەوخۆ وتیان، 'پاشماوەی شەڕ، یاخیبوان هێرشیان کردە سەر ناوچەکەمان، تیرۆریستن'. بەو شێوەیە دەستیان بە هێرشکرد و پلانێکیان راگەیاند و وتیان، 'ئێمە لە ٢٤ کاتژمێریدا لە ناویان دەبەین'. پێیان دەگوت، ئۆپراسیۆنی 'گیونەش - خۆر'. سەرەتا رایانگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێریدا لە ناویان دەبەن. دواتر وتیان، 'ئێمە لە ٧٢ کاتژمێردا لە ناویان دەبەین'. ٤٨ کاتژمێر کۆتایی پێهات و هەر دەیانگوت، 'کۆتاییان پێدەهێنین'. لە دوایدا تانسو چیللەر وتی، 'کۆتایی پێدێت و هەر کۆتایی پێدێت'.

لە ماوەى ئەو ٣٧ ساڵەدا دەیان کەسی بە ناو سیاسەتمەدار، حیزب و رێکخستن کۆتاییان پێهات، بەڵام بەرخودانی گەریلایی لە ١٥ی تەباخەوە تاوەکو ئەمڕۆ نەک تەنها لە دهێ و شەمزینان، نەک تەنها لە باکووری کوردستان، بەڵکو لە چوارپارچەى کوردستان دا بڵاوبووەتەوە. نەک تەنها لە چیاکان، بەڵکو ئێستا بە شارەکان و دەشتەکاندا بڵاوبووەتەوە. یانی لە هەموو شوێنکێدایە. پێشکەوتنێکی وەها و لەو ئاستەدا دروستبووە. نەیانتوانی پێشی لێ بگرن، بەڵام بەڕاستی بۆ لە ناوبردنی هێرشیان دەکرد. هەموو رێباز و شێوازێکیان بەکارهێنا، هەموو کەرەستە و ئامێر و تەکتیکێکێکیان بەکارهێنا. هێرشکارییان دەکرد. نەک نەیانخواست، بەڵام نەیانتوانی. نەیانتوانی و لە دەستیان نەهات، کە رێگریی لێ بکەن. رێبازەکان و شێوازەکانیان و تاکتیکەکانیان بەشی نەکرد. لە بەرامبەر گەریلادا تێکشکان و لاواز بوون. گەریلاکانی پەکەکە، کە ئەزموونی گەلانی جیهان، ئەزموونی گەریلا و بەرخودانەکانی تورکیا، عەرەبستان، ئێران و سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان لە کەسایەتیی خۆیاندا بە یەک گەیاند، گەریلا ئاپۆییەکان، هەرەکە، ئارگەکە و لە ئەمڕۆدا هەپەگە و یەژاستار سوپای تورکی فاشیستیان تێکشکاندووە.

ئەو سوپایە سوپای ناتۆیە. ناتۆ بە هەموو هێز و توانای خۆیەوە پشتیوانی لەو سوپایە دەکرد، گلادیۆی خستە جموجوڵ. لە راستیدا گلادیۆی ناتۆیان تێکشکاند، ناتۆیان تێکشکاند. نەیانتوانی خۆیان لە بەرامبەریدا رابگرن. لەبەر ئەوەش هێرشیان کردە سەر رێبەر ئاپۆ. لەبەر ئەوەش پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان ئەنجامدا. گۆشەگیریی ئەوەندە قورس و ئەشکەنجەی قورس لەبەر ئەوەیە. نەیانتوانیبوو خۆیان لە بەرامبەریدا رابگرن، هەوڵیان دەدا تۆڵە بکەنەوە. نەیانخواست تێکشکاندنی خۆیان قبوڵ بکەن و دانی پیادا بنێن. یانی ٢٤، ٤٨، ٧٢ کاتژمێر تێپەڕین، بەڵام بە قورسی تێپەڕین. یادداشتە رۆژانەییەکانی هەڤاڵ عەگید بخوێننەوە. دوایان کەوتوون تاوەکو هێزڵ بە دوایانەوە بوون. لە بەر ئەوەى دەستیان بەسەر نزیکەى ٦٠ چەک دا گرتبوو. لە دادگای دهێ ئەوانەیان لە هێستر بارکردبوو. ئەوەندەی سەختی و دژواری روویدا و دواییان کەوتن، نەک ئەوەى گوێیان پێ نەدابن و دواییان نەکەوتبن، بەڵام پێیان نەوێران، بێگومان دوای ئەوەش لە هێرشەکانیان بەردەوام بوون.

کەنعان ئەڤەرەن بۆ خۆی وەک سەرۆک کۆمار بە فەرماندەیی کردنی ئەو هێرشانە هەستا. ئۆزالیش وەک سەرۆک وەزیر بە بەرپرسیاریی سیاسی لە دژی چالاکییەکان هەستا. بەو شێوەیە کارەکەیان لە ناو خۆیاندا دابەشکرد. یانی سوپایان بە تەواوی خستە جموجوڵ و هێرشکردنەوە. کەنعان ئەڤرەن بۆ خۆی تاوەکو شەمزینان هات. هەوڵی دا ورە بە سوپا بدات و رۆیشت بۆ شوێنەکانی تریش. یەک لەسەر یەک پەیامی دەدا. بۆ ئەوەى ورەی سوپا نەڕووخێت و بۆ ئەوەى لە هێز نەکەێت. یانی هەوڵێکی زۆریاندا. پێشتر هەندێک دەیانگوت، ئۆزال بە جدیی نەگرتبوو و شەڕی نەکردووە. هەموو ئەوانە درۆن و راست نین. هیچ کەس بە ئەندازەی ئۆزال لە دژی گەریلا کوردەکان شەڕی نەکرد. لە بابەتی رێکخستنی گۆڕەپانی سپاسی و ئابووریی شەڕدا زۆر لێهاتوو بوو، بەڵام ئەویش نەیتوانی و لە دەستی نەهات. سەرباری هەموو ئەو کارانە و ئەوانەى، کە ئەنجامیدان هێز و توانایەکەیى بەشی نەکرد.

'لە ساڵی ١٩٨٥دا ناتۆ دەستیگرت بەسەر شەڕەکەدا'

فەرماندەیی کەنعان ئەڤرەن بەشی نەکرد. یانی هێرشەکانیان بۆ کۆتایهێپێنان بەشی نەدەکرد. تەنانەت هات بۆ شەمزینان و هەڕەشەى لە گەریلا کرد، هەڕەشەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد. لەسەر سنوور بوو. کاتێک لە شەمزینان گەڕایەوە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی لەلایەن هەڤاڵانەوە کرایە ئامانج و لێیاندا. هەندێک کەس لە پاسەوانەکانی و ئاسایشەکانی کوژران و هەندێکی تریشیان بریندار بوون. بەوە ناو و ناوبانگی تێکشکا. چالاکیی ١٥ی تەباخ لە راگەیاندنەکان دەشاردرایەوە، سەرباری ئەوەش کاتێک لە کاروانەکەى کەنعان ئەڤرەن درا ناچار لە راگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە و وتیان، لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کەنعان ئەڤرەن دراوە. چالاکییەکانی گەریلا ئەوەندە کاریگەر بوون و ئەوە بۆ چالاکییە سەربازییەکانی ئەو سەردەمە زۆر گرنگ بوون. هەموویان چالاکیی سەربازی بوون. جگە لە رووداوێک لە گابار، لە پلانسازیی ٣ مانگەماندا ئێمە یەک شەهیدیشمان نەدا.

تەنها یەک هەڤاڵمان بە ناوی کەریم بایتار، کە لە گابار لە ناو کاروبارەکاندا بوو لە دێرکی مێردین شەهید بوو. چەتەکان شەهیدیان کرد. جگە لەوە ئێمە لە شەڕدا هیچ شەهیدێکمان نەدا. یانی چالاکییەکانی ١٩٨٤ باش بوون. لە هەمان ئاستیشدا بۆ شیکارکردن و لێکدانەوەى دەرەنجامەکان، بۆ رێکخستنکردنی شەڕێکی گەورەتر و بەرفراوانکردنی گەیلا، زۆر زەحمەتی و دژواری کێشرا و تەنگاوی روویدا. نیشانەکانی کشانەوە هەبوون. لەبەر ئەوەش لە دوای ساڵی ١٩٨٥ شەهیدمان هەبوو، لە دەستدانمان هەبوو. لە راستیدا لەبەر ئەوەى بەپێی گەریلایەتیی جموجوڵ نەکرا شەهیدمان دا. بێگومان دەبێت گەریلا سەربکەوێت. گەریلایەتی رێبازی سەرکەوتنە، بەڵام لە خۆیەوە ناچێتە شەڕێکەوە، کە تیایدا سەرنەکەوێت. بەبێ تەدبیر و گرتنەبەری رێوشوێن نابێت.

دۆخی سەرەتا بەو جۆرە بوو. بە دڵنیاییەوە گەریلایەتی بە فەرماندەیی هەڤاڵ عەگید لەسەر ئەو هێڵە رۆیشت. هێڵی فەرماندەیی راست ئەوە بوو، بەڵام ئێمە نەمانتوانی بەردەوامی بەو هێڵە بدەین، ئێمە نەمانتوانی بۆخۆمانی بکەینە بنەما. چەتەگەری لە رێی لایاندا، دوژمنیش لەوێیەوە لێی دەداین. ئیدی شەڕ درێژەى کێشا و شەهید روویدا. ئەو دۆخە هەندێک هیوای بە دوژمن دا. ئەگەر نا دوژمن لە چالاکیی ١٩٨٤ دا و لە دوای ١٥ی تەباخ رووخابوو. بە هاتنی بەهاری ١٩٨٥ بابەتەکە خرایە دەستی ناتۆ. ئەگەر تێکنەشکانایە شەڕەکەیان نەدەخستە دەستی ناتۆ و نەدەچوون خۆیان بخەنە بەردەستی ناتۆ. لە چوارچێوەی خاڵی پێنجەمدا داوای هاوکارییان لە ناتۆ کرد. وتیان، ' لە لای عێراقەوە هێرشمان دەکەنە سەر، دەبێت ئێوە پشتیوانی و هاوکاریمان بکەن'. دوای ئەوە ناتۆ دەستیگرت بەسەر شەڕەکەدا. لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا ناتۆ شەڕەکە بەڕێوە دەبات".

"لە ساڵی ٣٨ دا گەریلا قارەمانەکان و گەلی پاڵەوانمان زیاتر دەبن بە یەک"

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە لە کۆتایی وتەکانیدا وتی،

"لە راستیدا لە ١٥ی تەباخەوە رۆحێک، ئیرادەیەک، رێبازێکی ژیان، ئازایەتییەک، فیداکارییەک، سەرلەنوێ ژیانەوەیەک خوڵقا. ١٥ی تەباخ تەکنەشکان و لە بن نەهاتنە، مێژووی سەرکەوتنی گەورەترین سەرکەوتنی مێژووە. بەڕاستی ١٥ی تەباخ داستان و حەماسەتە. ئەو رۆح و ورە و ئیرادەیە ئەمڕۆ لەگەڵ گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارە. لە حەفتانین، ئاڤاشین، زاپ، مەتینا، زاگرۆس، بۆتان، خواکورک دایە. ئەو رۆح و ورە و ئیرادەیە لە سەرحەد تاوەکو دێرسم لە ناو ژنان و گەنجانی کورددایە. لە ناو زەحمەتکێشان، کرێکاران، لە ناو دۆستانی کورددایە. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە لە ساڵی ٣٨ی ١٥ی تەباخ دا گەریلا قارەمانەکانمان و ئەم گەلە پاڵەوانە زۆر زیاتر ئاوێتەى یەکتر دەبن و دەبن بە یەک، زۆر زیاتر بە هێزتر و رێکخستنکراوتر دەبن و زۆر زیاتر و بەهێزتر شەڕ دەکەن. بە دڵنیاییەوە ئەرکی تۆڵەکردنەوەى شۆڕشگێڕیی زۆر باشتر و بەهێزتر جێبەجێ دەکرێت. ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لە ساڵی ٣٨ی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ دا بە دڵنیاییەوە بەدی دێت. لەسەر ئەو بنەمایە بانگ لە هەموو کەس دەکەین، کە لە هەموو شوێنێکدا لە راستی ١٥ تەباخ تێبگەن، وانەی راستی لێوەربگرن، بە جۆش و حەماسەتێکی گەورەوە جەژنی ژیانەوەى ١٥ی تەباخ و جەژنی گەریلا پیرۆز بکەن. ١٥ی تەباخ پیرۆز بێت. جەژنی ژیانەوە پیرۆز بێت".

ژ.ت