کاڵکان: هەوڵدانەکانی ڕێبەر ئاپۆ کۆتا چانسە بۆ ڕزگاری تورکیا

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان گوتی: "لە کردار و گوفتاریشدا ئاکەپە گۆڕانکارییەکی نەکردووە. هەوڵدانەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕزگارکردنی تورکیا کۆتا شانسە. هەموو کاتێک لە پشتی پرۆسەکەی ڕێبەر ئاپۆین."

دوران کاڵکان

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان وەڵامی پرسیارەکانی مەدیا خەبەر تیڤی دایەوە. هەڵسەنگاندن و وەڵامەکانی دوران کاڵکان بەم شێوەیە:

"پێش هەموو شتێک سڵاوی خۆمان دەنێرین بۆ ڕێبەر ئاپۆ کە مانادارترین بەرخۆدانی مێژوویی بەڕێوەدەبات. لە ساڵی ڕابردوودا دوو چاوپێکەتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجامدرا. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا یەکەم چاوپێکەوتن، لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا چاوپێکەوتنی دووەم ئەنجامدرا. چاوپێکەوتنی سەرەتا لە لایەن برازاکەیەوە ئەنجامدرا و وەک دیداری بنەماڵەی هەڵسەنگێندرا. بەڵام چاوپێکەوتنی دووەم لە لایەن شاندی دەم پارتییەوە ئەنجامدرا

بەیاننامە درا بە ڕای گشتی، وەک پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ. دواتر شاندەکە دەستی بەکارەکانی کرد. لەگەڵ ناوەندە گشتییەکانی پارتەکانی پەڕلەماندا کۆبوونەوەکانی ئەنجامدا. کۆبوونەوەیان لەگەڵ هەندێک کەسایەتیدا ئەنجامدا. لەم کۆتایشدا ڕاگەیەندراویان لەسەر کۆبوونەوەکانیان دا. هەروەها پەیوەست بە دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە هەندێک زانیارییان دا.

بە سەرنجدارییەوە بەدواداچوونی ئەمەمان کرد، بەردەوامیشین. هەوڵدەدەین لە پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین. هاوکات لە کارەکانی شاندەکەی دەم پارتیش. جگە لەمە هیچ زانیارییەکمان لەسەر نییە. هەڤاڵ جومعە ئاماژەی بەوەداوە، هیچ داواکاری، پەیام و بانگەوازییەکی فەرمیمان تا ئێستا بۆ نەهاتووە. بۆیە ناوەڕۆکی گفتوگۆکان نازانین. هەروەها شتێک نییە داوامان لێکرابێ.

ئێمەیش وەک ڕای گشتی و هەموو کەسێک قسە و ڕاگەیاندراوەکان لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەبینین، هەوڵدەدەین لە دۆخەکە تێبگەین و وانە لە پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆوە وەربگرین. دۆخەکە بەم جۆرەیە. زۆر شت دەگوترێت، بەڵام لە پراکتیکدا هیچ دۆخێکی جیاواز لە ئارادا نییە. مشتومڕێک بوو کە زۆر گرنگ و مانادار بوو. بەڕێوەبەرییمان دەربارەی ئەمە ڕاگەیاندراوی دا. گرنگیمان دا بەم گفتوگۆیانە و بە گرنگمان زانی. بە سەرەنجەوە بەدواداچوونی دۆخەکە دەکەین. بۆ ڕای گشتی و بۆ خۆشمان ئەوەمان ئاشکرا کرد بە بەرپرسیارێتی خۆمان هەڵدەستین. دانوستاندکاری سەرەکیی و موخاتیبمان ڕێبەر ئاپۆیە. هەموو کاتێک لە پشتی ئەو پرۆسەوەیەین کە ڕیبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە.

لە ئێستا و داهاتووشدا لەگەڵییداین و بەگوێرەی بڕیارەکانی وی دەجوڵێیینەوە. ئەمەمان بە ئاشکرا باسکردووە. بەڵام بەدەر لەمە ئێمە هیچ پراکتیکێک نابینین. نە لە گوفتار و لە کردارییشدا بە تایبەت لە لایەن ئاکەپەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە ئارادا نییە. هەندێک لایەنی ڕاگەیاندن ژەهرییان لە دەم دێتە دەرەوە. بە گوێرەی خۆیان نزیکایەتییەکی سووک و بێ مانا دەگرنەبەر. هەڵبەت ڕقایەتی دەکەن. بەڵام لە ڕاستییدا دۆخی کەسی و هەرزانی خۆیان نیشان دەدەن. ئەمە لە پێناو دەستەڵاتدارییدا دەکەن. قسە و ڕاگەیاندراوەکانی ئاکەپە و بەتایبەت هی ئەردۆغان نیشانی ڕاگەیاندنەکان دەدەن. ئەمە بەتەنها لەلایەن خۆیانەوە ئەنجام نادەن.

بێگومان لە ناو پارتە جیاوازەکاندا هاندان هەیە. لە لایەکی دیکەوە پراکتیکیان بەردەوامە. لەم پراکتیکانەیاندا هیچ گۆڕانکارییەک ڕووی نەداوە. هێرشەکانی سەر گەل، گرتن، سەپاندنی قەیوم بەردەوامە. بوختییان دەکەن، فشار و گەلەکۆمەکی دەکەن. لە ئیمراڵیشدا پەیوەست بە دۆخی ڕێبەر ئاپووە هیچ گۆرانکارییەک نەکراوە. بەڵێ چاوپێکەوتن هەبوو. ئەمش بەربنەمای تێکۆشانی هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هاتەئاراوە.

پێشتریش باسی ئەمەمان کردووە، ئەمە سەرکەوتنێک بوو. بەڕێوەبەرییمان ڕاگەیاندراوی دا. دەستنیشانیکرد دان بە گۆشەگیرییدا نرێنراوە. ئەمە هەڵسەنگێندرا و هەڵسەنگاندێکی درووستە. بەڵام بەدەر لەمەش هیچ پراکتیک نییە. پەیوەست بە دۆخی ڕێبەر ئاپۆوە هیچ گۆڕانکارییەک لە لایەن دەسەڵاتداریییەوە ئەنجام نەدراوە. زانیارییمان نییە.

ئەوانەی داوا و بانگەوازییەیان کرد، ئەوانەی بەرپرسیارن گەر جددین با هەنگاوی کردەیی بنێن'

بەڵی بێگومان گۆشەگیری بەردەوامە. سیستەمی ئیمراڵی هەر وەک خۆی بەردەوامە. ئەو بارودۆخەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە ئێستادا تێیدایە بەردەوامە و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نییە. پەیوەست بەمەوە هیچ هەنگاوێکی کردەی نابینین. بەڵێ، گفتوگۆ کراوە. شاندەکەی دەم پارتی دیداری ئەنجامدا، پارتە سیاسییەکانی تورکیا ڕاگەیاندراوە و قسەیان هەبوو. ئەمە گرنگ و مانادارە. بەڵام هەموو ئەمانە تەنها گفتوگۆیە. پراکتیکەکان بەگوێرەی خۆشبینی گفتوگۆکان نییە. بۆ نموونە نازانین لە پەڕلەماندا هیچ کارێک دەکرێت یا نا. ڕوون نییە هەموارکردنەوە و سەرڕاستکردنەوەی یاسایی هەیە یا نا. دەوڵەت باخچەلی داوا و بانگەوازی کرد. چەندین لایەنی دیکەش بەشداری بانگەوازییەکە بوون. گوتییان، با ڕێبەر ئاپۆ بێتە پەڕلەمان. گوتییان با لە گرووپی دەم پارتییدا قسەکات. باشە ئەو چۆن لە ئیمراڵی دەرچێت و بێت؟ با بێت. کێ ئاستەنگە لە پێش ئەمەدا؟ بۆ هاتنی، ئایە ئەوانەی کە داوایایەیان کردووە ئەم بانگەوازییەیان کردووە هیچ شتێکییان ئەنجام داوە بۆ ئەم کارە؟ هەوڵیان داوە؟ هیچ هەوڵدانێکیان هەیە؟ هیچمان نەبینی. بەومانایەیی بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک بکرێت داوا لە ڕێبەر ئاپۆدەکەن خواستەکانیان جێبەجێ بکات و لە چاوەڕوانی ئەوەدان. ئەمە کارێکی کردەنی نییە. گەر جددی بن، بەڕاستی لەگەڵ کارەکانی شاندەکەدا خۆشباوەڕییەک بڵاوبووەوە، ئەمە بە گرنگ دەبینین و مانادارە. پشتگیری دەکەین. یانی با هیچ کەسێک نەڵێت پەکەکە فڵان شت دەڵێت، لە دژی دەوەستێتەوە. هیچ شتێکی لەم شێوەیە بوونی نییە. وەک تەڤگەر و گەل بە سەرنجدارییەوە چاودێری پرۆسەکە دەکەین. بەڵام ئەوانەی ئەم داوایەیان کردووە، ئەوانەی خواستییانە شتێک ڕووبدات، بەو گوێرەیە کار ناکەن و ناجوڵێنەوە. ڕێبەر ئاپۆ گوتی، گەر هەلومەرجەکان بڕەخسێندرێت ئەوا دەتوانم ڕۆڵی پراکتیکی و تیۆری خۆم بگێڕم. لەم دۆخەی ئێستاییدا دەتوانێت چی بکات؟ چۆ لێدوان و ڕاگەیاندراو بدات؟ ناتوانێت هیچ شتێک بڵێت. بە ئێستاشەوە ناتوانرێت قسەکانی بڵاوبکرێتەوە، هەرکەس بڵاوی بکاتەوە تاوانە. نەک بە تەنها پەرتووکەکانی بەڵکو پاریزنامەکانیشی کۆدەکرێتەوە. شتێک کە بە شێوەیەکی یاسایی ئەنجام دراوە. کێ دەتوانی ئەمە بکات؟ بۆیە هەوڵدانێک نییە. هیچ نابینین. هەڵبەتە پێویستی بە پراکتیک هەیە. ئەوانەی ئەم داوایەیان کرد و ئەوانی خۆشبینی دەئافرێنن گەر جددی بن ئەوکاتە دەبێت هەنگاوی پراکتیکی بنێن. با بارودۆخی گونجاو بئافرێنن کە ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت لە گرووپی دەم پارتییدا قسەکات. با رێگەی بۆ بکەنەوە تا بتوانێت سیاسەت بکات. با خاوەنی بارودۆخی کارکردن و ژیانێکی ئازاد بێت. با ئیدی کۆتایی بە سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی بهێنن. لە کاتێکدا ئەو سیستەمە بەردەوام بێت و لەم لایشەوە ئەمە وەک هیوایەک بڵاوبکەنەوە. ئەمە بابەتێکی درووست و ڕاست نییە.

ناڵێین هەموو شتێک ئەرێنییە، بەتایبەت ئەوانەی ئەم داوایەیان کرد، ئەوانەی لەم کارە بەرپرسیارن، ئەوانەی بە ڕاستی دەیانەوێت شتێک بکەن، دۆخەکە بگۆڕن، گەر باوەڕییان بە قسەی خۆیان هەیە ئەوکاتە با هەنگاوی کردەیی بنێن.

'نابێت هیچ کەموکوڕی و لاوازییەک لە تێکۆشاندا بکرێت'

جگە لە تێکۆشان هیچی دیکە نییە. وەک چۆن تا ئێستا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد لە چوارچێوەی 'هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەیی' چالاکی کراوە، گەلی کورد و دۆستەکانی لە چوار پارچەی کوردستان، لە هەموو لایەکی جیهان دەبێت بەردەوامی بدەن بەم هەڵمەتە و تێکۆشانیان بەردەوام بێت. نابێت تەنانەت لاوازییەکی بچوکیش هەبێت. بە تێکۆشان دەتوانرێت هەنگاو بەوکەسانە بنرێنرێت کە قسەکەدەن و جێبەجێی ناکەن.

ئاشکرایە هەموو شتێک دەتوانرێت بە تێکۆشان بەدەستبهێندرێت. هەموو شتێک بە تێکۆشان دەئافرێنرێت. کەواتا لەو کاتەدا دەبێت تێکۆشانی بەرفراوانتر بکرێت و بە میتۆدی جیاواز بەڕێوەببرێت و بگات بە ئەنجام.

بەڵێ، لە ڕووی ئافراندنی ئەنجامەوە بێگومان هەڵمەتی ئازادی دەرنجامی گرنگی بەدەستهێناوە. گوتمان بەم شێوەیە دەبێت. بەڕاستی گوتمان پێشکەوتنی هەمیشەیی لە چوارچێوەی ئامانجەکانی هەڵمەتی ئازادییدا دەبێت. لە ئێستادا ڕێگە بە رووی ئەمەدا کراوەتەوە. بەڵام بۆ درووستکردن و ئەنجام وەرگرتن دەبێت زیاتر تێبکۆشین، تێکۆشانێکی کاریگەر بەڕێوەبەرین. جارێکی دیکە سڵاو لە تێکۆشانی هەڵمەتەکە دەکەینەوە. بانگەوازیمان لە گەل و دۆستانمانە بە بەهێزییەوە تێکۆشانیان بەردەوام بکەن.

بەر لە ١٠-١٥ساڵ، پێش ٢٠ ساڵ لە کاتی پرۆسەی یاساییدا، لەوکاتەی ڕێبەر ئاپۆ بەرگری لە خۆی دەکرد، لە پارێزنامەکانی خۆیدا ئەم دۆخەی هەڵسەنگاند. مەرجی دانا. گوتبووی، گەر بەم شێوەیە ئەنجام بدرێت ئەم ئەنجامە دێتەئاراوە، بەو شێوەیە ئەنجام بدرێت دەرنجامێکی لەم شێوەیەیی دەبێت. قسەکانی ڕێبەر ئاپۆ یەک بە یەک دێنەدی. دەبێت پێش هەموو شتێک هەموو کەسێک ئەمە ببینێت. نابێت بە سووکێتییەوە نزیکی ئیمراڵی ببنەوە. کەسانی سووک هیچ مانا و بەهایەکییان نییە. ئیدی جیهان ئەمەی قبوڵ کردووە. هەموو کەسێک قبوڵی دەکات. چەند کەسێکی بێ ئیرادە دەرکەوتوون و هەوڵدەدەن ئاڵۆسکاوی درووستکەن. هیچ مانایەکییان نییە. لە لایەکی دیکەوە چۆن بوو؟ دوو لایەنی هەیە؛ یەک، ئێمە تێدەکۆشین. پەکەکە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر لە پەنجا ساڵە لەم پێناوەدا تێدەکۆشێت. بۆئەوەی ئەم  عەقڵێت و سیاسەتە بگۆڕێت. ئەوەی دەمانویست بیگۆڕین چی بوو؟ عەقڵێت، سیاسەتی قڕکەر، چەوسێنەر، فاشیست و دووژمنی کوردانە. کە چلی ساڵی بەسەردا تێپەڕیووە. شەڕی ئازادیمان لە ساڵی ٤١ـەمیندایە، بە شێوەیەکی بێ ناوبڕ بەردەوامە. هێرشە قڕکەرەکانی شەڕی تایبەتی بەڕێوەبەری فاشیست کە لەسەر بنەمای 'پلانی چالاکی لەناوبردن' ڕێ دەکات ١٠ ساڵی پڕکردووەتەوە.

'شەڕی کرد، نەیتوانی ئەنجام بەدەست بێنێت، ئێستا بەدوای چارەسەرێکی دیکەدا دەگەڕێت'

لە بەرانبەر ئەمەدا وەک بزووتنەوەی ئازادیمان و گەلەکەمان بەرخۆدانێکی بەرفراوانیان بەڕێوەبرد. لەو هەلومەرجەی هەبوو، ئەوانەی پلانەکەیان ئامادەکرد و جێبەجێیان کرد نەگەیشتنە ئامانجی خۆیان و ڕووبەرووی شکست بوونەوە. 'پلانی شکست' بەم شێوەیە بە تێکۆشان پووچەڵکرایەوە. حکومەتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە گەیشتە ئاستی هەڵوەشینەوە. چییان کرد؟ هەموو ئیمکانەکانی تورکیایان بەکار هێنا، لە هەموو لایەکەوە پاڵپشتییان وەرگرت، لە ناتۆ، لە چین، لە ڕووسیا، لە هەموو لایەکەوە پشتیوانییان وەرگرت، هەموو جۆرە چەکێکیان بەکارهێنا، ئەخلاق و یاساکانیان پێشێل کرد، بەهەزاران تاوانی جەنگیان لە هێرشەکانیان ئانجامدا و سەرنەکەوتن. گەریلا قارەمانەکانی کورد لە زاپ، مەتینا، ئاڤاشین، هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و سەرتاسەری کوردستان بوێرانە لەسەر هێڵی فیدایی بوون بەرخۆدانی بێوێنەیان بەڕێوەبرد و قارەمانیەتێکی مێژووییان تۆمار کرد. ژنان و گەنجانی کورد شەو و ڕۆژ بە هۆشیاری و ڕێکخستنی بێوێنەوە تێکۆشانێکی مەزنیان بەڕێوە برد. هەروەها گەلی کورد و دۆستانی لە چوار بەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەستیان بە تێکۆشان کرد. ئەم خەباتە دواجار لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەدواوە لەسەر بنەمای چارەسەری پرسی کورد و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بووە بە چالاکی پلان بۆ داڕێژراو و ماوەی ساڵێکی تێپەڕاند و چووە ساڵی دووەهەمی خۆیەوە و شکستی بە گۆشەگیرییەکی ڕەها هێنا. ئیتر ئەو هێزانەی بە شکست ڕووبەڕوو بوون، بۆ ڕزگاربوون لەو دۆخە بەدوای چارەسەریدا گەڕان. دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە، یەکەم کەس بوو کە بەدوای چارەسەریدا کەوتە هەوڵدانەوە. بۆچی؟ چونکە ئەو شەڕی بەڕێوە دەبرد. دۆخێکی ئاشکرا و ڕوونە هەموو کەس لێ تێدەگەن. دەپرسن، بۆچی هەوڵدانەکان لەلایەن دەوڵەت باخچەلیەوە دەستی پێکرد؟ من ئەو کاتەش وتم ئەی کێ دەستی پێکردبا؟ لە هەر حاڵەتێکدا لە ڕانت خۆرەکانەو دەستی پێنەکراوە، ئەو کەسەی شەڕەکە بەڕێوە دەبات لەلایەن ئەوەو دەستپێکراوە، لەبەر ئەوە لەشەرەکەس نەیتوانی ئەنجام وەربگرێت، بێچارە مایەوە. ئێستا بەدوای چارەسەرێکی جیاوازدا دەگەڕێت. ئەمە شتێکی ئاساییە. کەواتە ئەمە لایەنێکی مەسەلەکەیە. ئەمەش ئاشکرا بوو. لەکۆتاییدا لەوە تێگەیشتن ناتوانن درێژە بە هێرشەکانیان بدەن. بۆیە لەو ئاستەدا نین کە بتوانن ئارمانجەکەیان بەدەست بێنن.

لە لایەکی ترەوە ئەمە دەرکەوتەی شەڕی جیهانی سێیەمە کە ماوەی ٣٥ ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچێت. ئەم شەڕە بەردەوام جێگەی هەڵسەنگاندنە. سەرەتا بە شەڕ و قەیرانی کەنداو دەستی پێکرد، دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت، لەسەر بنەمای ستراتیژی سیستەمی نوێی جیهانی ئەمریکا، ماوەی ٢٠ساڵ لە دەوری کەنداو شەڕ ڕوویدا. زیاتر لە ١٠ساڵ، نزیکەی ١٥ ساڵە، بۆ مسۆگەرکردنی کۆنترۆڵی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست شەڕ بەڕێوە دەبەن. شەڕەکە لە نێوان سیستەمی سەرمایەداریی جیهانی و دەوڵەت نەتەوەدا کە بەهۆی جەنگی جیهانی یەکەمەوە دامەزران ڕوویدا. ناوەندی ئەم پێکدادنانە لە عێراق و لە ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە دەستی پێکرد. شەڕی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی پێکرد. ئەو ڕووداوانەی دواتر ڕوویان دا، کەم و زۆر هەمووان ئاگادارن. بۆچی؟ چونکە پێش ئەوە ئەوانەی شەڕیان دەکرد ئارمانجی خۆیان ڕاگەیاند. باسیان لە پرۆژەی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردبوو، لێدوانی زۆریان لەوبارەیەوە دا، بەڵام ناوەڕۆکی قسەکانیان ڕوون نەکردەوە. زۆر شت بە شاراوەیی مایەوە. بەڵام دوای کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی ٢٠ لە هێندوستان هەموو شتێکیان ڕاگەیاند. یانێ پڕۆژەی نوێی بازرگانی و وزەیان لە هێندوستانەوە بۆ یۆنان ئاشکرا کرد. سەرەتا دەوروبەری کەنداویان خستە بن کۆنترۆڵەوە دواتر دەوروبەری سعودیەیان کۆنترۆڵ کرد. پاشان بە سەرکردایەتی ئیسرائیلەوە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کۆنترۆڵ دەکەن. واتە ڕێگاکە پاک دەکەنەوە. بێکاریگەر کردنی حەماس لەسەر ئەم ئەساسە بوو. ئەوکاتە گوتمان، لوبنان دەکەوێتە ناو ئەو پلانەوە. چونکە ڕێگاکەیان ڕاگەیاندبوو. هەروەها گوتمان دواتر دەگاتە سوریا. لە ڕاستیدا وەها بوو. ساڵێکی تەواو نەکرد، شەڕی لوبنان و حزبوڵا دەستی پێکرد. شەڕێکی سەرسوڕهێنەر بوو. هەمووان چاوەڕێی ئەوە بوون شەڕەکە ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت. بەڵام حزبوڵا لە ماوەیەکی کورتدا گورزێکی قورسی بەرکەوت. ئیسرائیل کە پشتگیری لە ئەمریکا و ئەوروپا وەردەگرێت، دیارە کە ئامادەکاری زۆری بۆ کرابوو. پاشان ڕوون بووەوە کە پلانی دووایی سوریایە. دوای ئەوەی حزبوڵا گورزێکی قورسی بەرکەوت، ئەمە بەو مانایە بوو کە ئێران گورزی لێکەوتووە. دوای ئەوەی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی ٦ی تشرینی دووەمدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دەرفەتی ڕێککەوتن لەگەڵ ڕوسیا بۆ حکومەتی ئەمریکا بەدەست هات. لە ماوەی سێ هەفتەدا ڕێککەوتنی پێویستیان ئەنجامدا. دوای ٢٠ڕۆژ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، هێرشیان کردە سەر دەسەڵاتی ئەسەد و لە ماوەی هەفتەیەکدا ڕژێمی بەعس لە سوریا رووخا.

'ئەگەر تورکیا نەگۆڕدرێت، دیموکراتیک نەبێت دادەڕوخێت'

پایەی عەرەبی، پێگەی دەوڵەت نەتەوە کە لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزرا، هەڵوەشایەوە. چی ماوەتەوە؟ تورکیا و ئێران ماونەتەوە. تورکیا و ئێران زلهێزه هه ژموونخوازه هەرێمیەکانی دۆخی ئێستان. بۆیە کاتی هەڵوەشانەوەی دەوڵەت نەتەوەی تورکیا و ئێرانە. هێرشەکانی سیستەم لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێوە دەچن. ئێران لە نزیکەوە هەست بە دۆخەکە دەکات. هەوڵ دەدات بەو پێیە مامەڵە بکات. هەروەها دەسەڵاتی قووڵی تورکیا هەستی بەم شتە کردووە. هەروەها دەوڵەت باخچەلی پرسی مانەوەی دەوڵەتی خستە ڕۆژەڤەوە و لە ١ی تشرینی یەکەمدا دەستی لێدوان کرد. داوایان کرد، با لە ناوخۆدا یەکگرتووی دروست بکەین، تەنها بەمشێوە دەتوانین بمێنینەوە، ئەگینا تورکیاش هەڵدەوەشێتەوە. ئەم لێدوانانە ڕاست بوون. لە ڕاستیدا ئەگەر تورکیا خۆی نەگۆڕێت، دەست بە دیموکراتیک بوون نەکات، هەروەها پرسەکە چارەسەر نەکات، دەڕووخێت.

وەک چۆن دەوڵەت نەتەوەکانی عەرەب لەناوچوون، چارەنووسی دەوڵەتی تورکیاش بەهەمان شێوە دەبێت. تاکە شتێک کە دەتوانێت ڕێگری لەم هەڵوەشینەویە بکات دیموکراتیزە کردنی تورکیایە لەسەر بنەمای چارەسەر پرسی کورد. ئەڵبەت دیموکراتیزەکردنی تورکیا تەنیا لە بە چارەسەری پرسی کورد و ئازادی بەدی دێت. یانێ کلیلی چارەسەری پرسی کوردە. یانێ کلیلی دیموکراتیزەکردنی تورکیایە. بۆیە بە ناوی یەکگرتووییەوە داوایان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد و وەکوو لایەنی پرسە لەگەڵی دانیشتن. ئێمەش دۆخەکەمان بە گرنگ زانی. لێدوانێکی وەها ئاشکرای سەرۆکی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی کە هەر لە سەرەتاوە شەڕی کۆمەڵکوژی دژی کوردی بە شێوەیەکی ئایدیۆلۆژی و سەربازی بەڕێوە بردووە، هەنگاوێکی گرنگ بوو. بەڵام ئەنجام چی دەبێت؟ گوتمان، دەچنە سەر ئەوانەی دژی ئەم بابەتەن لە عێڕاق، هەروەها قوبرس دەخرێتە بەرنامەی کاریانەوە چونکە پرسی دوورگەکانی ئەوێ لە ئارادایە، بۆیە لە ئێستاوە باس لە قوبرس دەکرێت. تورکیا لە دژی ئەمە هەڵوێستی خۆی نیشان دا. قەیوم لە ئاکدەنیز دانرا. ئەم دانانە پەیوەندی بەو پرسەوە هەیە. هێرشەکانی دەوڵەتی ئاکەپە بۆ سەر شارەوانییەکان پەیوەندی بە سیاسەتی قەیومەوە هەیە، بەڵام لەم کاتەدا دانانی قەیوم لە شارەوانی ئاکدەنیزی مێرسین پەیوەندی راستەوخۆی بە قوبرسەوە هەیە. بۆیە دەیانەوێ ڕێوشوێنی پێوێست بگرنەبەر، بەڵام ئەم ڕێوشوێنانە هیچ کاریگەری نابێت. ئەوان دەیانەوێت بەرەی خۆیان، واتە پێگەکانیان بەهێز بکەن. یانێ خۆیان بۆ شەڕ ئامادە دەکەن، بێگومان وەک وتمان ئەمە چارەسەر نییە.

ئەم پرۆسەیە بەجۆرێک کەوتە ڕۆژەڤی بەڕێوەبەرانی تورکیا. بە باشی لێ تێدەگەن یان نا؟ هەروەها هەڵسەنگاندنی دروستی بۆ دەکەن یان نا؟ ئایا دەتوانن سیاسەتێکی نەرم بەڕێوەببەن بۆ چارەسەری کێشەکە یان نا؟ ئایا هێزە دیموکراتیکەکان دەتوانن لە پرۆسەکەدا رەوڵ بگێڕن یان نا؟ بەم زووانە هەموو شتێک دەبینین. ڕێبەر ئاپۆش دەستپێشخەری کردووە.

'پێویستە پارتەکانی دیکە یەکگرتووانەتربن'

شاندەکە خاوەن ئەزموونە. لە کەشێکدا کە هەندێک لایەن نابەرپرسانە لە هەندێک ڕاگەیاندنەوە هەوڵێکی راست و بەرپرسیارانە بەڕێوە نابەن، ئەنجامی سەرکەوتوویان تێپەڕاندووە و ئەنجامەکانیان ڕاگەیاند. ئەوان پێشەوەچوونەکانیان ئەرێنی بینی، گەشبینن، بەڵام نیگەرانیەکانیان دەربڕی. هەروەها نیگەرانییەکانیان لە ماوەی کۆبوونەوەکاندا دەبینرا. زیاتر پەیوەندی بە ئاکەپەوە بوو. دیارە ئەوان جدی نین. قسەکانی تەیب ئەردۆغان و بەشێک لە بەڕێوەبەرانی ئاکەپە هاوشێوەن. بەردەوام مەترسی هەیە. ئەوان دەیانەوێت کەشێک دروست بکەن کە هەستی 'کە گوایە من سەرکەوتووی دووەمم و ئەم شەڕەم بردووەتەوە'. بەڵام ڕاستییەکە بەم شێوەیە نییە. ئەم دۆخێکی هەڵە و مەترسیداری لێدەکەوێتەوە. ئەمەش لە لێدوانەکانی شاندەکەدا دەرکەوت کە: پێش هەموو شتێک، بە ڕاست یان بە هەڵە، ئەمە ڕۆژەڤی گفتوگۆەکانی تورکیا دیاریکرد. ئەمەش ئەرێنی بوو. چونکە دیموکراتیزەکردن و کلیلی پرسەکە کوردە. هەروەها موخاتەبی سەرەکی پرسی کورد ڕێبەر ئاپۆیە. بۆیە هەبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژڤی گفتوگۆکانی چارەسەری دۆخێکی ئاساییە. بەڵام وەک پێویست باسی لێ نەکراوە، بابەتێکی جیاوازە، من بە شێوەیەکی جیاوازی دەبینم. بەڵام گفتوگۆیەکی لەو شێوەیە گرنگە.

بەردەوامی هەیە...