دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەى ٣٨هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ-ەوە وتی، "سەربەژێربوون و سڕینەوەی نەتەوەیی بە ١٥ی تەباخ راوەستێنرا. گولـلەی یەکەم بۆ هەبوونی ئازادانە و ئازادی لە ١٥ی تەباخ دا تەقێنرا".
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەى ٣٨هەمین ساڵیادی هەڵمەتى ١٥ی تەباخ بۆ ئاژانسی هەوالی فورات (ANF) شیکاریی گرنگی کرد و رایگەیاند، ئەو هەڵمەتە، کە بە پێشەنگایەتیی فەرماندەی گەورەی پەکەکە عەگید (مەعسوم کۆرکوماز) دەستیپێکرد، گەنجان و ژنانی بۆتان بە کۆمەڵ و بە بەرفراوانی بەشدارییان تیادا کرد و بەرخودانی ١٥ی تەباخ بوو بە بەرخودانی بۆتان. راشیگەیاند، "پلانسازییەکە لە قۆناغی کۆنگرەی دووەمی حیزب دا ئەوە بوو، کە هەڵمەتەکە لە بۆتان دەستپێبکات و ئەوەش لە کتێبەکاندا نووسراوە. هێشتا هەڵمەتەکە دەستیپێنەکردبوو، کە شۆڕشگێڕەکان بینیان ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان روویان تێکردوون و بەشداربوون.
چالاکیی ١٥ی تەباخ، چالاکییەکانی دهێ و شەمزینان زۆر لە بۆتان دەنگی دایەوە و هەموان بیستیان. پلانسازییەکە وا دانرابوو، کە چالاکییەکە دەنگ بداتەوە و هەموان بیبیستن. ئەگەریش باشتر بەڕێوەببرایە ئەگەری ئەوە هەبوو، کە ببێت بە راپەڕینێکی سەرتاسەری، یان دەکرا نیو راپەڕین، یان راپەڕینێکی ناوچەیی و خۆجێی رووی بدایە. حەماسەت و خرۆشانێکی وەهای لە بۆتاندا دروستکردبوو، بەڵام کەمی مابوو، کە ئێمە زۆر بە باشی بەڕێوەی ببەین، پەروەردە بکەین و کارێک بکەین، کە رووی بکەوێتە ئەستۆی گەریلا".
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە لە سەرەتای وتەکانیدا رایگەیاند، "من بە ڕێزەوە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ ئەندازیاری هەڵمەتی ١٥ی تەباخ دەکەم. لە کەسایەتیی فەرماندە نەمرەکانماندا هاوڕێیان عەگید و زیلان دا بە رێز و منەتەوە یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیمان دەکەمەوە. هەروەها جەژنی ژیانەوەى ١٥ی تەباخ لە هەموو هەڤاڵان، گەلەکەمان و دۆستانمان، هەروەها جەژنی گەریلا لە گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار پیرۆز دەکەم. لە ساڵیادی ١٥ی تەباخ دا من دەمەوێت رایبگەیەنم، کە ئێمەى بزووتنەوە و گەل لەسەر هێڵی ١٥ی تەباخ بە شێوەیەکی بەهێزتر شەڕ دەکەین و سەرکەوتنی گەورە بە دەست دەهێنین".
کاڵکان سەرنجی خستەسەر رۆڵی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەسەر هەڵمەتى ١٥ی تەباخ و وتی، "١٥ی تەباخ لە بنەڕەتدا هۆشمەندیی رێبەر ئاپۆ دروستبوو. یانی لەو هەلومەرجە زۆر سەخت و دژوارانەدا لە دۆخێکی وەهادا، کە هیوای لێندەکرا، کە بە خەیاڵیش بیری لێ نەدەکرایەوە، بەڵام رێبەر ئاپۆ ئەوەی ئافراند. هەر خۆی دەیوت، "من خەون و خولیا و هیوا دەئافرێنم". بە بڕوا و بڕیارداری و پێداگریی رێبەر ئاپۆ رۆڵی خۆی گێڕا و پێکهات. گەنجانی کورد لە دڵەوە نەترس و ئازا و فیداکارن. کاتێک لە چوارچێوەی رامانی رێبەر ئاپۆدا بە یەک گەیشتن، بە هەڵوێستیی بڕوادارانە و باوەڕمەندانە لە روودان و دروستبوونی هەڵمەتەکەدا بە ئەرک و رۆڵی خۆیان هەستان".
کاڵکان لە بەردەوامیدا وتی، "ئەوەى کە هەموو شتێکی بە شێوەی مەکینە و داینەمۆ بەڕێوەبرد، بێگومان بەرخودانی ١٩٨٢ی زیندانەکان بوو. پێش بەرخودانی ١٤ی تەممووز و بەرخودانەکەى مەزڵوم، خەیری، کەمال، فەرهاد و ساراکان دەرفەتەکان زۆر کەمەکان بە شێوەیەکی زۆر بە هێز خرانە سەر یەکتر و ئازایەتی و نەترسیی بەرخودانێکی وەها هاتە پێشەوە. رێبەر ئاپۆ ئەو ئازایەتیی نیشاندا. ئەو ئازایەتییە زۆر بە یادەوەری و بە بیرو باوەڕانە بوو. ئەو یادەوەرییە پشتبەستبوو بە بوارێکی قوڵ و مێژووی. پشت بەستوو بوو بە ئامانج و خەونی ژیانی ئازاد".
دای ئەوە رێبەر ئاپۆ وتی، ئەگەر ژیانێکی ئێوە هەببێت یان ئەوەتا بە ئازادی دەبێت یان ئەوەتا هەرگیز نابێت. ئەوەش لە پێش هەموو شتێکەوە تێگەیشتنی سەرەکیی ژیانی، فەلسەفی و راستیی رێبەرایەتی بوو. هەموو ئەو شتانە، کە هەڵمەتی گەریلا لە ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ دا، هەڵمەتێک، کە بە چالاکیی دهێ و شەمزینان دەستپێکرد، خوڵقاند".
کاڵکان رایگەیاند، ١٥ی تەباخ کۆمەڵگەیەکی نوێ، مرۆڤی نوێ و کۆمەڵگەیەکی ئازادی بوونیاتنا و وتی، "لەبەر ئەوەش ١٥ی تەباخ بووەتە لەدایکبوونی کوردان. یان دەتوانین بڵێین؛ با ٣٨هەمین ساڵیادی هەڵمەتەکە ببێت بە ساڵی کوردانی ئازاد. دەبێت ئێمە ئەوە بە هەموو کەس بڵێین، چونکە سەربەرژێربوون، سڕینەوەى نەتەوەیەک بە ١٥ی تەباخ راوەستێنرا. گولـلەی هەبوون بۆ هەبوونی ئازادی یەکەم جار لە ١٥ی تەباخ دا تەقێنرا. ٣٧ ساڵە بە تێکۆشان و بە ئازادییەوە دەژین. ئێمە دەچینە ساڵی ٣٨هەمینی رۆژژمێری ئازاد و ژیانی ئازاد، بۆیە ساڵی ٣٨هەمین پیرۆز دەکەم".
کاڵکان سەرنجی خستەسەر لایەنی نێونەتەوەیی بەرخودانی کورد و وتی، "ئێمە دەڵێین، بەرخودانی کوردان، بەرخودانی نەتەوەیی و بەرخودانی ئازادییە. بێگومان بەرخودانی کوردانە، بەڵام ئەو بەرخودانە تەنها بە کوردستان سنووردا نەبوو، بۆیە تەنها بەرخودانی کوردان نییە. ئەو بەرخودانە لە بەرخودانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوانەکەوتووە، بەڵکو کوردستان بە پێشەنگایەتیی رێبەر ئاپۆ سەنتەزێکی نوێیە".
کاڵکان وتیشی، "گەریلای کورد بوو بە گەریلای سەنتەز. وەک بەرخودانیی کورد بەرخودانی دەکات. دەبێت مرۆڤ بڵێت، گەریلای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەموو گەریلایەتیی گەلانی رۆژهەڵاتی وەرگرتووە. نەک تەنها ئەوەش، دەبێت مرۆڤ راستیی پەکەکە و رێبەر ئاپۆ لەو رووەوە بە جوانی و بە باشی تێبگات. لە رووی تیۆریکەوە بە قوڵی سەرنجی خۆی خستە سەر ئەزموونی گەلانی جیهان. گەلانی ئاسیا چۆن بەرەنگارییان کرد؟ لە ڤێتنام، کەمبۆدیا، لە ناوچەکانی تر. چۆن هێزە جیهانییە هەژمونگەراکان، کە دەوڵەتە زلهێزەکانیان پێدەوترێت، تکیانشکاندن؟ پەکەکە، لەسەر ئەوەی ئەوان ئەنجامیان دابوو زۆر بە وردی و بە قوڵی راوەستا بوو".
کاڵکان ئەوەشی وت، "بەرخودانی کورد بە هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لە کوردستان بووە هەڵمەتێک، کە نەتوانرا سەرکوت بکرێت و وەرچەرخا بۆ هەڵمەتی گەریلایی".
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە لە بەر دەوامیی وتەکانیدا رایگەیاند، قۆناغی ١٥ی تەباخ تازە بە تازە گەیشتبووە بۆتان، بەڕێوەبەرییەک، کە ساڵی ١٩٧٩ کوردستانی بەڕێودەبرد دەیانوت، "دەبێت پەکەکە لە مێردین تێنەپەڕێت، نابێت رێگا بدرێت بگاتە بۆتان". ئەوان بڕیارێکی وەهایان دابوو، ئەوان بە باشی دەیانزانی، کە لە دەستیاندا زانیاریی بەرچاو هەیە، چونکە رێکخستنەکانی تری کورد لە دژی ئەو رێکخستنە بەکاردەهێنرا. کاڵکان هەروەها وتی، ئەوان لەو کاتەدا هەندێک 'دۆستیان' ئەرکدارکردبوو و خواستیان بەبێ شەرت لەگەڵ هەموو رێکخستنەکانی کورددا پەیوەندیی و هاوپەیمانی دروست بکەن، بۆ چاوپێکەتنەکان ٣ مانگ کاریان کرد، بەڵام ئەو کەسانەى ئەوەیان قبوڵکردوو لە کانوونی دووەمی ١٩٨٠ دا لە سەرێکانی یەکەم هێرشیان ئەنجامدا، هاوپەیمانییەکەیان بە ناوی یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکان دروستکردبوو و ئامانجیشیان کۆکردنەوەى گروپەکانی دژبەری ئاپۆییەکان بوو و هێرشیان کردە سەر جموجوڵ و بزووتنەوەى ئاپۆییەکان، لەو هێرشانەدا ٧٠ وڵاتپارێز و کادێریان شەهید کرد.
کاڵکان هەروەها وتی، ئەو هێرشانە لە مێردین رێگای بۆ گەشەسەندن کردەوە، لەوێ بۆ ئەوەى بۆ بۆتان نەپەڕێتەوە و جۆگرافیای بۆتان و کۆمەڵگەی ئەوى تێکەڵی هێڵی پەکەکە نەبێت و رێگا نەدەن ئەوانە بە یەک بگەن ئەو رێگرییانەیان دروستکرد و ئەوەشیان بە ئاشکرا دەوت. کاڵکان ئەوەشی راگەیاند، لە سەرحد و وان و لەوێ بۆ جۆلەمێرگ لە ساڵی ١٩٧٧ەوە هەوڵیان هەبوو، بەڵام زۆر بەرەو پێش نەڕۆیشت و وتیان، ئامادەکارییان کەمبووە.
کاڵکان هەروەها وتی، لە ئەیلولی ١٩٨٢ دا و کاتێک گەریلا گەیشتە بۆتان و بادینان، لە بۆتان هیچ رێکخستنێکی پەکەکە نەبوو و رێکخستنەکانی تر لە ١٢ی ئەیلول دا سەرکوتکرابوون، زۆربەیان لایەنگری پەدەکە بوون، هەموو ئەوانەى دەرچوون و ساخ مابوونەوەى لایەنگرانی پەدەکە بوون.
کاڵکان هەروەها وتی، "هەڤاڵان کاتێک دڕۆن بۆ بۆتان ئەوەى لە هیچ ناوچەیەکی تری کوردستاندا نەیانبینبوو دەیبینن. ئەوە خۆش و خرۆش و حەماسەتێکی گەورەی پێدان. لە دەرەوەی وڵات گەڕانەوە بۆ بۆتان هیوای هەندێکی گەشاندەوە. ئەگەر کۆمەڵگەیەکی وەها هەبێت، بەو رادەیە وڵاتپارێز بێت، ئەوە یانی زۆر باشە، بەڵام ئەوەش هەندێک هەڵەى لەگەڵ خۆیدا هێنا. بۆ؟ بەو جۆرە لێکدرایەوە، کە ئەو کۆمەڵگەیە زۆر ئامادەیە، زۆر هۆشیارە، زۆر پەروەردە کراوە، رێکخستنەکانمان دەتوانن شەڕی تیادا بکەن، زەق بوو بوویەوە، بەڵام دیار بوو، کە وەها بەو رادەیە نییە. ئێمە بینیمان، کە وەها نییە. بەڵێ وڵاتپارێزییەکی باش هەیە، بەڵام پەروەردە نەکرابوون، رێکخستنە نەکرابوون، زۆر جار چەوسێنراوەتەوە و سەرکەوتکراوە. سەری بەرزکردووەتەوە و راپەڕیوە، بەڵام سەرکوتکراوە و تەنها ئەوە دەزانێت. جارێکیتریش دوای تێکشکاندن و ئاشبەتاڵەکەى پەدەکە بونیاد و بناغەیەکی رێکخستنکراو، کە بتوانێت سەر بەرز بکاتەوە لە گۆڕێدا نەمابوو. تاوەکو بۆ وڵاتپارێزان بببێتە خاوەن مانەوە و خاوەنداری لە مانەوەى خۆی بکات پێویستی بە هۆشمەندی، رێکخستنکراوی و پێشەنگایەتی هەیە. پەکەکە ئەوەى پێدان. هەڵمەتی ١٥ی تەباخ ئەوەى پێکهێنا. بۆتان خاوەنداریی لەو هەڵمەتە کرد. گەنجان و ژنانی بۆتان زۆرترین بەشداربوونیان هەبوو. بەرخودانی ١٥ی تەباخ بەرخودانی بۆتان بوو. پلانسازی لە قۆناغی کۆنگرەى دووەمی حیزبماندا ئەوە بوو، کە هەڵمەتەکە لە بۆتان گەشەى پێبدرێت و بگەشێتەوە و ئەوەش لە کتێبەکاندا نووسراوە. ناوچەیەک لە نێوان سنوورەکانی سوریا و ئێراندا خۆگەیاندنە عێراقیش وەک ناوچەى سەرەکی شەڕ راگەیاندرابوو. ئەو شارانە، کە ئێستا ئێمە پێیان دەڵێین، شرنەخ و جۆلەمێرگ وەک ناوچەى سەرەکیی شەڕ، ناوچەی گەریلا، ناوەندی گەریلا دیاری کرابوو. لە لێکدانەوە و شیکارییەکاندا بەو ئەنجامە گەیشتبووین.
بێگومان ئەوەی کرد. درەوشاوە بوو بەڵام کەم و کورتی هەبوو، چونکە باش هەڵنەسەنگێنرابوو. هێشتا هەنگاوەکە نەنرابوو کە شۆڕشگێڕان بینییان چەندین گەنج بەشداریان کرد. چالاکی ١٥ی تەباخ، چالاکییەکانی دهێ و شەمزینان لە بۆتان زیاتر دەبیستران. هەروەها پلان بۆ ئەوە کرابوو کە بەباشی بڵاوببێتەوە. واتە بە باشی بەڕێوە ببرابا، ئەوە ڕاپەڕین هەڵدەگیرسا. یان نیو راپەرینێت. پەرەسەندنێکی ناوخۆیی ، یان ڕاپەڕینێکی ناوخۆیی دروست دەبوو . لە بۆتان دا جۆشێکی وای دروست کرد، مرۆڤ بە ئاسانی دەتوانێت ئەە بڵێت.
کاڵکان وتیشی "ناسنامەی یەکەمی گەریلا HRK بوو. هێزەکانی ڕزگاری ی کوردستان . ئەمە سەرەتایەک بوو، یەکەم هەنگاو بوو، ڕاگەیاندنی بەرخۆدانی گەریلا بوو ''
کاڵکان باسی ئەوەی کرد، کە لەدژی ڕژێمی سەربازیی فاشیستی ١٢ی ئەیلول پێویستی بە ستراتیژی شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل، سوپای گەل، پێویستیی بەوە هەبوو کە شەڕ پێش بکەوێت، بڵاوببێتەوە، پێویستی بە سوپای رزگاری هەبوو و وتی "دوای دوو ساڵ لە ٨٦ کۆنگرەی سێیەم ئەم دۆخەی هەڵسەنگاند، ببریاردرا کە کاتی ئەوە هاتووە. هەر بۆیە HRK بۆ ARGK گۆڕا. لە سێیەمین کۆنگرەدا بریاری ARGK درا. ئامادەکاریەکان تەوا بوون. ئامانجەکە دیاریکرا.
لەبارەی هەپەگەوە کاڵکان وتیشی،" گۆڕانی هەپەگە پارادایمە. پێویستە بەو شێوەی بناسرێت. لە سەرەتای ساڵی 2000 وە وەک پێویستێک بۆ گۆڕینی پارادایمەکانی ڕێبەری ئاپۆ لە لایەن سوپاوە، هەروەها بە ئاگایی سەربازی، دەبوو هەندێک شت لە سیستەمی ئارگەکەدا بگۆڕدرێت. ئەو گۆڕانکاریانە بە شێوەیەکی فیکری کراون. بەپێی سیستەم. بێگومان لە رووی ناسنامەش. بۆیە چیتر نەماندەتوانی بە هێڵی نوێ بڵێین ئارگەکە. هێڵی پاراستن لەسەر هێزی خۆپاراستن، خۆپاراستن بە پێشەنگایەتی گەریلا، شتێکی وەک پاراستنی گەل بوو. بۆیە جارێکی تر لەشێوەی هەپەگەدا دروست بوو.
کاڵکان دەشڵێت: لە ساڵی ١٩٧٧ەوە فەرماندە عەگیدی ناسیوە. لە کاری گەنجاندا دەرکەوت، لەگەڵ مەزڵوم دۆغان کاری کرد، لە ڕووی هەڵوێستی یەکلاکەرەوەوە، داهێنانی پراکتیکی سەرنجی خستە سەر خۆی، بۆیە بەشداری لە چالاکییە سەربازییەکانی دەوروبەری باتمانی کرد، پاشان بەشداری بەرخۆدانی سیوەرەکی کرد. هاوینی ٧٩ لەسەر بانگەوازی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەگەڵ ١٥ کەس چووە فڵستین، هەر یەکەیان فەرماندەیەکی سەربازی هەرێمێک بوو، عەگید فەرماندەی باتمان بوو، هەروەها یەکێک لەو کەسانە بوو کە لەگەڵ کەمال پیر لە پەروەردەدا جێی خۆی گرت.
کاڵکان وتی، کە عەگید لە مانگی ئایاری ١٩٨٠ بۆ ڕێکخستنی فەرماندەیی بۆتان لەگەڵ کەمال پیردا گەڕاوە بۆ سێرت و لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستنیشان کراوە بۆ ڕێکخستنی فەرمانداریی بۆتان و فەرمانداریی گشتیی گەریلا، کە لەو کاتەدا سێ بارەگای هەبوون بە ناوی فەرمانداریی تۆرۆس، فەرمانداریی دێرسم و بریارگەی بۆتان، کە بریارگەی دیکەشی بەڕێوەدەبرد.
کاڵکان رایگەیاند، کە دوای کودەتاکەی ١٢ی ئەیلول وڵاتی بەجێی هێشت، پەروەردەیەکی باشی بینیوە، چووە خولی ڕاهێنانەوە بۆ ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی بۆ وڵات لە دوای کۆنفرانسەکە، پاشان ڕێبەری گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات و باشور ئەرکی پێ سپارد. کاڵکان وتی، کە کاراسونگور لەو کاتەدا کاری دەکرد، لەگەڵ یەکتریدا ئامادەکاریان بۆ گەڕانەوەی گەریلا کرد لە دوای ئەیلولی ٨٢، هەموو گەریلاکان لەلایەن کاراسونگور و عەگیدەوە پێشوازیان لێکرا و لە زستانی ٨٢ و ٨٣دا ئامادە بوون و پاشان لە بەهاری ٨٣دا بۆ ئەوەی گەریلاکان لە باکوری کوردستان دەست بە ئەرک بکەن، لە بەڕێوەبەریدا جێگەی خۆت گرت.
کاڵکان باسی ئەوەی کرد کە فەرماندە عەگید لە ساڵی ٨٣دا ناوچەکانی بۆتان و خەرزانی بینیوە، یەکەکانی ئەوێی کۆنترۆڵ کردووە، لە بەهاری ٨٤دا ئەرکی لە ناوچەی بۆتان گرتووەتە ئەستۆ بۆ ئەوەی چالاکی پراکتیکی پەرە پێبدەن و دواتر ئەم ئەرکە لە شێوەی فەرماندەیی پرۆپاگاندەی چەکداری ١٤ی تەموز ئاشکرا بوو. کاڵکان، وتیشی:"واتە ساڵی ٨٣ کۆنترۆڵکردنەوەی یەکەکانی ئەو ناوچانەی کرد. لە ساڵی ٨٤دا بە چالاکی دهێ، فەرماندەیی تەقاندنی یەکەم گولەی گەریلای کرد. لە پاییزی ٨٤دا بۆتان بەردەوام بوو لە شەڕ."
کاڵکان وتی، کە چەندین جار چووە لای رێبەرتی، باسی لە وێنەکانی عەگید لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی، ئەو وێنەیە لەو کاتەدا گیراوە و وتی "لە نیسانی ٨٥دا گەڕایەوە بۆلای ڕێبەرایەتی. دواتر چوو بۆ بۆتان. ٨٥ لە ئاستی شەڕی بۆتاندا جێی گرت و لە ٢٨ی ئازاردا لە بۆسەیەک لە گابارشەهید بوو.
کاڵکان ئەوەی خستەڕوو"هەروەها فەرماندەی هەموو گەریلاکانی بۆتان بووە. بەڕێوبەرایەتیەکە بۆ کۆنگرە کشاببووە. تەنها لە باکوور هەڤاڵی عەگید هەبوو. لە کاتی ئەرکدا شەهید بوو. ئەو فەرماندەی شەڕی ٣٧ ساڵەیە. دوای دوو ساڵ ئامادەیی کرد. هەروەها بۆ ماوەی دوو ساڵ بە فەرمی فەماندەیی ئەم شەڕەی کرد. واتە بۆ ماوەی ٣٥ ساڵە بە فەرمانی عەگید گەل بووە خاوەنی ڕۆح و ئازایەتی. هێز و ڕێکخراویان هەیە، چالاکن. شەڕ دەکەن. ئەمە ڕاستییەکە".
کاڵکان بە بەردەوامی ڕایگەیاند، کە فەرماندە عەگید هەموو گرنگییەکی دابووە پێشکەوتنی گەریلاکان، نەک بە فەرمان، بە باوەڕبوون بە ئازادی، بە دڵسۆزی بۆ بوونی کورد و کوردستان دەیکرد. ئەمەش لە نیشتمانپەروەری، شۆڕشگێڕیی، ئازادی، دڵسۆزی ئەوەوە بوو. ئەو باوەڕە لە عەقڵیەتیەوە دەهات. هەڤاڵ عەگید کەسێکی زۆر بیرەوەر و باوەرمەند بوو".
دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، لەبارەی کەسایەتیی فەرماندەی گەورە عەگید وتیشی، کە هەمیشە بیریدەکردەوە، دەیخوێند، لێکۆڵینەوەی دەکرد، رێکخستنی دەکرد. ٢٤ کاتژمێر ژیان دەربارەی ژیان، لەبارەی شەڕ بیری دەکردەوە. ئەو کەسێکی وا نەبوو کە شوێن ئازادییە تاکەکەسییەکان کەوتبێت. هەڤاڵ عەگید شەڕڤانێک بوو لەو ناوچەیەی کە دەبووایە شەڕکەر بێت، لەو ناوچەیەی کە بڕیاربوو فەرماندە بێت، لەو ناوچەیەی کە بڕیاربوو فەرماندەیی بکات. لە شوێنە سەختەکاندا، هەر ئەرکێکی هەبوایە، جێبەجێ دەکرد. کەسایەتیەکی بەم شێوەیە بوو."
کاڵکان لە کۆتاییدا باسی ئەوەی کرد "بۆ ئەو گرنگ بوو کە ئامانجی خۆی بپێکێ. بە ئیرادەیەوە لەبەرانبەر هەموو زەحمەتیەکان و سەختیەکان سەردەکەوت. بە پەروەردە و باوەڕیەوە. بۆ دروستکردنی تاکتیک. هاوڕێ عەگید هەم فەرماندە و هەم شەڕڤانە. هێڵی فەرماندە عەگید هێڵێک بوو، پاشان ئەو هێڵە لەسەر ڕێگاکە لابرا. چەتەکان خەتەکان لەلاڕێدا برد. ڕێبەر ئاپۆ زۆر سەرنجی خستە سەر ئەو بابەتە."
ف.ق / ژ.ت