کالکان: فاشیزم لەژێر گەمارۆدا هەڵدەوەشێت
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕیوەبەری پەکەکە رایگەیاند، فاشیزم لە هەموو جێگایەک گۆشەگیرکراوە و لەژێر گەمارۆدا، لەناوخۆیدا پارچە بووە و هەڵدەوەشێت و وتی، "ئەمساڵ فاشیمزی ئەردۆغان و باخچەلی هەڵدەوەشێت"
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕیوەبەری پەکەکە رایگەیاند، فاشیزم لە هەموو جێگایەک گۆشەگیرکراوە و لەژێر گەمارۆدا، لەناوخۆیدا پارچە بووە و هەڵدەوەشێت و وتی، "ئەمساڵ فاشیمزی ئەردۆغان و باخچەلی هەڵدەوەشێت"
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، مانگرتنی زیندانیان لە خواردن بە ئەندازەی پشتگیریکردن لە بەرخۆدانەکە، بووەتە رەخنەش و وتی، "ئەگەر تێکۆشانی زیاتر بکرایا، هاوڕێکانمان لە زینداندا بەم ئەندازەیە سەختیان نەدەبینی. ئێمە بەرپرسیاری خۆمان دەبینین و پێویستە هەموو کەسێک و کۆمەڵگایەکیش بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکات.
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، بەشداری لە بەرنامەیەکی مەدیا هابەر تی ڤی کرد و وڵامی پرسیارەکانی هۆشەنگ یڵدزی دایەوە. کاڵکان وتی، پێشوازیەکی گەرم لە فەلسەفەی ژیانی پەکەکە دەکرێت و خاوەنداری لەم فەلسەفەیە دەکرێت. ئەو کاتە ڕێبەر ئاپۆ بگاتە ژنان، گەنجان، کرێکاران، ڕۆناکبیران و رەنجدەران و سیاسەتمەداران و گەلی هەژار، زیاتریش فەلسەفەکەی بڵاودەبێتەوە."
کاڵکان ئاماژەی بە مانگرتنی زیندانیانی پەکەکە و پاژک کرد کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەستیان پێکردووە و بەم شێویە شیکردەوە، "پاراستنی هەبوونی خۆیان و بەردەوامیدان بە ژیان خۆی لە خۆیدا تێکۆشانێکی گەورەیە. لەسەر ئەم بەرخۆدانە، بەرخۆدانی مانگرتنیش زیادکرا. بەم شێوەیە بەرخۆدان بەهێزتر بوو. بەشداریان لە تێکۆشانی هەنگاوەکانی دەرەوەدا کردیان. دەیانەوێت کۆتایی بە سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی فیزیکی بهێنن. لەبەرئەوەی گۆشەگیری ئیمڕالی، بۆ هەموو کەسێک گۆشەگیریە."
پشتگیری و رەخنەش دەکرێت
کاڵکان راشیگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکاندا پشتگیریەک بۆ بەرخۆدانەکە هەبوو و وتی، "ئەگەر تێکۆشانێکی زیاتر بکرایا، هاوڕێکانمان لە زینداندا بەم ئەندازەیە سەختیان نەدەبینی. ئێمە بەرپرسیاری خۆمان دەبینین. پێویستە هەموو کەس و کۆمەلگایەک بەرپرسیاری خۆی ببینێت. پێویستە گەموو هێزە دیموکرات و شۆڕشگێرەکان ئەمە ببینن. بۆ بینینی لاوازی خۆیان پێویستە هەموو هێزیان بەکاربهێنن. ئەمە بۆ ئێمە بابەتێکی رەخنەیە. دووەمینیش لە زیندانەکان شۆڕشگێران بەرخۆدان دەکەن. داواکاریەکانیان بۆ خۆیان نییە، بۆ کۆمەڵگایە. پێویستە پشتگیریان بکرێت، پێویستە نەگوترێت لە زیندانەکاندا فشار هەیە بۆیە چالاکی ددەکەن. شۆرشگێرانی زیندان پێشەنگایەتی دەکەن. لەبەر ئەوەی بەرلەهەموو کەسێک تێگەیشتن، تێگەیشتن ئەگەر سیستمی ئیمڕالی و گۆشەگیری هەڵبوەشێتەوە، کاریگەری چۆن لەسەر زیندانەکان و دەرەوەدا دادەنێت. دەیانەوێت گۆشەگیری هەڵوەشێنن. بۆ ئەوەی کۆمەڵگا لە فاشیزم ڕزگاری ببێت. بۆ ئازادی تێدەکۆشن. بۆیەش پێویستە هەموو کەسێک راستی زیندانەکان ببینێت، بۆ خۆت تێکۆشان بکات. پێویستە لە دەوری بەرخۆدانی زیندان کۆببینەوە، پێویستە بزانین کە ئێمە بۆ خۆمان تێدەکۆشین. ئەگەر زیندانیان لەم دۆخە قوڕسەی زینداندا بەرخۆدان دەکەن، لە دەرەوە دەرفەتێکی زۆرتر هەیە و پێویستە بەرخۆدانێکی گەورەتر و فراوانتر ئەنجام بدرێت."
'چاکجی هەڕەشەی لە ئەردۆغان کرد'
کاڵکان باسی لە سەر بانگەشەی ریفۆرم کە لەم دواییانەدا لە تورکیا دەکرێت کرد و ئەوەی خستەڕوو کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا وەک بوومەلەرزەیەک کاریگەری لەسەر تورکیا دروست کرد و وتی، "دوورکەوتنەوەی مەهەپە لە دەسەڵات، بە واتای تێکچوونی رێککەوتنی ئاکەپە و مەهەپە دەزانرێت. عەلائەدین چەکجی، بۆیەش هەڕەشەی لە ئەردۆغان کرد. ئەویش هەڕەشەی لە چەکجی کرد. هەم بولەنت ئارنچ خستە لاوە و کەوتووەتە حاڵەتی خۆڕادەستکردن. بە تەواوی خۆی ڕادەستی فاشیزمی مەهەپە بووە، کەوتووەتە دەست چەتە فاشیستەکان و ناتوانێت بەڕێوەبەرایەتی بکات.
'هیوادارین ناچاری دەستوەردانمان نەکەنەوە لە شەنگال'
دوران کاڵکان بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتنی بەغدا – هەولێر لە دژی شەنگال، وتی: خۆبەڕێوبەری شەنگال نە دژی دەستووری ئەمریکایە و نە دژی دەستووری عێراق، ئەگەر بتانەوێت کۆمەڵگایەک کە پەکەکە لە قڕکردنی داعش ڕزگاری کرد، کۆمەڵکوژ بکەن، نابنە قارەمان، ئەوپەڕی دەبنە بەشێک لە داعش و سێبەری ئەو، ئەمەش بۆ هیچ کەسێک باش نییە، هیوادارم پەشیمانمان نەکەنەوە، ئێمە لە شەنگال نەماوین، پەکەکە ناچاری دەستێوەردان نەکەن.
هەڵمەتی کاتی ئازادییە، فاشیزم هەڵدەوەشێنێتەوە
کاڵکان لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: هەڵمەتی “کاتی ئازادییە” لە چیاکان، شارەکان، زیندانەکان و هەموو شوێنێکی جیهان بووەتە گۆڕەپانی بەرخۆدان، پێویستە زیاتریش پێشبخرێت، تێکۆشانی زیندانەکان گرنگە، ئەو بەرخۆدانە هەمیشە ئەنجامی هەبووە، سیاسەتی دیموکراتی لە ڕێڕەوی خۆیدایە، پێویستە هەموو کەسێک بەرخۆدان بکات، فاشیزم دوژمنی هەموو کەسێکە، دوژمنی ئازادی و دیموکراسی و مرۆڤایەتییە و هێرش دەکاتە سەر هەموو کەسێک، بۆیە پیویستە هەموو کەسێک دژی فاشیزم بەشداری بەرخۆدان بێت و لە هەر شوێنێک بەرخۆدان بکرێت.
کاڵکان هەروەها بە ئاماژەدان بە گرنگیی بەرخۆدانی ژنان هەروەها بەرخۆدانی گەنجان و بەشداربوونیان لە ڕیزەکانی بزوتنەوەی ئازادیخوازیی کوردستان، وتی: تێکۆشان لە هەموو شوێنیک هەیە، ڕێکخستن و بەرخۆدان لە هەموو شوێنێک پێکەوەن، گەنجان پێویستە لە هەموو شوێنێکەوە فیداییانە بەشدار ببن و لە ئاستی پێشەنگایەتیدا جێگە بگرن.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا، دوران کاڵکان وتی: بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، دەچینە ناو ٤٣ـەمین ساڵی پەکەکە، دۆخی گشتیش بۆ ئەمە ئامادەیە، فاشیزم بەش بەش لەناو خۆیدا پارچە دەبێت، لە هەموو شوێنێکەوە گۆشەگیر کراوە، ڕێک لە گەمارۆ دایە، ئەمساڵ فاشیزمی ئەردۆغان – باخچەلی هەڵدەوەشێتەوە، پێویستە هەمووان باوەڕ بەمە بێنن و بیکەنە ئامانج، ئێمە بۆ ئەمە لەسەر بڕیارین.
ف.ق