كارتاڵ بۆ به‌شداری له رێپێوانی دۆسێلدۆرف بانگه‌وازێكی راگه‌یاند
هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل ره‌مزی كارتاڵ له دژی پاكتاو و داگیركه‌ری ده‌وڵه‌تی تورك داوای له هه‌موو كه‌س كه ٢٥ی حوزه‌یران له دۆسێلدۆرف به‌شداری له رێپێوان و گردبوونه‌وه‌دا بكه‌ن.
هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل ره‌مزی كارتاڵ له دژی پاكتاو و داگیركه‌ری ده‌وڵه‌تی تورك داوای له هه‌موو كه‌س كه ٢٥ی حوزه‌یران له دۆسێلدۆرف به‌شداری له رێپێوان و گردبوونه‌وه‌دا بكه‌ن.
هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل ره‌مزی كارتاڵ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كه له ١٤ی نیسانه‌وه بۆ سه‌ر زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا ئه‌نجامیان ده‌دات، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كردن.
كارتاڵ باسی له‌وه‌كرد كه ده‌وڵه‌تی تورك به پشتگیری ناتۆ بۆ پاكتاو و داگیركاری هێرش ده‌كات سه‌ر گه‌لی كورد و سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر گرنگیی رێپێوان و گردبوونه‌وه‌ی ٢٥ی حوزه‌یران له دۆسێلدۆرف.
كارتاڵ باسی له‌وه‌كرد، ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په-مه‌هه‌په به ئه‌نجامێك كه له شه‌ڕی كوردستان وه‌ریبگرێت ده‌یه‌وێت درێژه به ده‌سه‌ڵاتداری خۆی بدات و وتی، "حكومه‌تی ئاكه‌په-مه‌هه‌په ده‌یه‌وێت له سیاسه‌تی پاكتاوی گه‌لی كورد ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنێت. نه‌یتوانیوه ئه‌و كۆنسێپته سه‌ربخات. به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت. له‌به‌ر ئه‌وه ئاكه‌په- مه‌هه‌په به ئۆپراسیۆنێكی به‌رفراوان هێرشی سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی ئاڤاشین، زاپ و مه‌تینا ده‌كات. به رێگه‌ی ئه‌و ئۆپراسیۆنانه ویستی له دژی گه‌ریلا ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنێت. پلانی ئه‌وه‌ی دانابوو كه به ئه‌نجامێك كه له‌وه وه‌ریده‌گرێت رێگری له له ناوچوونی ده‌سه‌ڵاتداری خۆی بكات. هه‌ر بۆیه له ١٤ ی نیسان به‌دواوه شه‌ڕێك كه له په‌یمان و رێككه‌وتنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا جێی نابێته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بات مافه گه‌ردوونیه‌كان مرۆڤ هه‌ر هه‌موویان پێشێل ده‌كات. به چه‌كی كیمیایی به چه‌كی ئه‌تۆمی و به پێشێلكردنی یاسای شه‌ڕ ده‌یه‌وێت ئه‌نجامێك به‌ده‌ست بخات. زاپ و ئاڤاشین ئێستا چه‌قی ئه‌و شه‌ڕه‌ن. ناتوانن ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن. ئێمه ده‌توانین بڵێین كه هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل، گه‌ریلاكانی ئازادی ئه‌و كۆنسێپته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیان به به‌رخودانی خۆیان پوپه‌ڵ كردووه‌ته‌وه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كۆتاییهاتووه، هه‌م له ئێستادا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته ده‌كات هه‌میش به هێرشی نوێ بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌یه‌وێت داگیركه‌ری به‌رفراوان بكات.
' ده‌بێت هه‌موو كه‌س به به‌رپرسیارێتی بجوڵێته‌وه و به‌شداری له رێپێواندا بكات'
كارتاڵ له درێژه‌دا وتی، "له دژی ئه‌م سیاسه‌ته هێرشكارییه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك، به پێشه‌نگایه‌تی رێكراوه‌كانی ئه‌وروپا به تایبه‌تی كه‌جه‌ده‌كه-ئه و بزوتنه‌وه‌ی ژنان له ئه‌وروپا بزوتنه‌وه‌كانی دژی فاشیسزم ٢٥ی حوزه‌یران له دۆسێلدۆرف رێپێوان و گردبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ساز ده‌كرێت. بانگه‌وازی ئێمه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌مان له ئه‌وروپا، له دژبه‌رانی فاشیزم، گه‌لانی تورك، عه‌ره‌ب و ئه‌وروپی، دۆستانی ئینته‌رناسیۆناڵیست، پارت، رێكخراو، كۆمه‌ڵه، كه‌سایه‌تی، روناكبیران، رۆژنامه‌وان له هه‌موو كه‌سه. له دژی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و داگیركاری له ٢٥ی حوزه‌یراندا به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ڵسن. به‌شداری له رێپێوان و گردبوونه‌وه‌ی ٢٥ی حوزه‌یران زۆر گرنگه.
'هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به بێده‌نگی ئه‌وروپا نیشان بده‌ن'
هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل ره‌مزی كارتاڵ به بیریهێنایه‌وه كه ده‌وڵه‌تی تورك له سه‌ره‌تای دروستبوونی به‌دواوه به پشتگیری ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا هێرش ده‌كات سه‌ر كوردان بۆ پاكتاوكردنیان و وتی، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له‌به‌رده‌م به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بێده‌نگن. كارتاڵ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌موو كه‌س و هێزێك ده‌بێت له به‌رامبه‌ر بێده‌نگی له دژی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ببنه خاوه‌نی هه‌ڵوێست به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا، "له‌م چوارچێوه‌دا رێپێوان و گردبوونه‌وه‌ی ٢٥ی حوزه‌یران زۆر گرنگه. هه‌موو كه‌سێكی خاوه‌ن ویژدان و ئه‌خلاق بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به پاكتاوی كوردان بوه‌ستنه‌وه، ده‌بێت به‌شداری له‌و گردبوونه‌وه‌دا بكه‌ن".
'ده‌وڵه‌تی تورك تیرۆر ده‌كات'
ئێمه وته‌كانی سكرتێری گشتیی ناتۆ ستۆڵتێنبێرگمان به بیرهێنایه‌وه كه وتیبوو 'نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له باره‌ی په‌كه‌كه نیگه‌رانی ره‌وان' و هاسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل ره‌مزی كارتاڵ له باره‌ی ئه‌و قسانه‌وه وتی، "سیاسه‌ته‌كانی ناتۆ رێگه ده‌دات به سیاسه‌ته‌كانی ده‌ڵه‌تی تورك كه ده‌یه‌وێت گه‌لی كورد قڕ بكات و پشتیوانی ئه‌م سیاسه‌ته ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌تی تورك سیاسه‌تی قڕكردنی كوردان وه‌ك 'تێكۆشان له دژی تیرۆر' پێناسه‌ده‌كات. ناتۆش ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی تورك قه‌بوڵ ده‌كات. به گوێره‌ی ئه‌وه مافداره و پشتگیریشی لێده‌كات. له‌ئێستادا ده‌وڵه‌تی تورك له به‌رامبه‌ر كوردان تیرۆر ده‌كات. ده‌وڵه‌تی تورك هه‌بوونی گه‌لی كورد قه‌بوڵ ناكات. هه‌بوون، زمان، كو‌لتور و هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌لی كورد له به‌رده‌م مه‌ترسی له‌ناوبردن و سیاسه‌تی پاكتاوی ده‌وڵه‌تی توركدایه. ئه‌مه تیرۆره! ئه‌م تیرۆره له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ده‌كرێت! ناتۆ و هاپه‌یمانه‌كانیان پشتگیری له‌و سیاسه‌ته ده‌كه‌ن".
'له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی پاكتاوكاری ده‌وڵه‌تی تورك هه‌موو كه‌س به‌رپرسیاره'
هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل ره‌مزی كارتاڵ سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك به پشتیوانی ناتۆ له كوردستان ده‌یكات له یاسای سزاداندا به واتای تاوان له دژی مرۆڤایه‌تیه و به پێی پێناسه‌ی قه‌واره‌ی دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دژی گروپێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێت، تاوانی پاكتاوه و وتی، "ئێمه داوا له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ین. ئێمه داوا له رای گشتیی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین. ئێمه داوا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه له پرسی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤدا خۆیان به به‌رپرسیار داده‌نێن. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت هه‌بوونی گه‌لی كورد له‌ناو ببات. خاكی كوردستان، ژینگه‌ی كوردستان هه‌موو شتێكی له‌ناو ببات. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو بزوتنه‌وه‌كانی ژنان، بزوتنه‌وه ژینگه پارێزییه‌كان، ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ی خۆیان له پرسی مافه‌كانی مرۆڤدا به به‌رپرسیار داده‌نێن، هه‌موو كه‌س، رۆژنامه‌وانان، پارته سیاسیه‌كان و رێكخراوه مرۆییه‌كان له جیهان له باره‌ی هێرشه پاكتاوكارییه‌كان له‌سه‌ر گه‌لی كورد ده‌بێت خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن. له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی پاكتاوكاری ده‌وڵه‌تی تورك و پشتگیرییه‌كانی ناتۆ بۆ ئه‌و سیاسه‌ته، هه‌موو كه‌س به‌رپرسیاره. پێویسته له دژی ئه‌وه به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. ئه‌وه تاوانێكی مرۆڤایه‌تیه. ده‌یانه‌وێت كۆتایی به گه‌لی كورد بهێنن. ده‌وڵه‌تی تورك له باكور، باشور، رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات له ده‌ره‌وه و له ناوخۆ ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی تیرۆره‌وه كوردان له ناوببات. ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه هه‌موو كه‌س خۆی به به‌رپرسیار بزانێت. پێویسته ئێمه پێكه‌وه ئه‌م سیاسه‌ته بگۆڕین و سیاسه‌تی ناتۆ شه‌رمه‌زار بكه‌ین. ده‌بێت ناتۆ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی خۆی بگۆڕێت".
هـ . ب