شاندێکی هاوبەشی شاندی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان(دەبەپە)، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) لە چوارچێوەی "بانگەوازییەکەی رێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" لە باشووری کوردستان چەندین کۆبوونەوەیان لە گەڵ لاینەکان ئەنجامدا.
شاندەکە پێکهاتبوو لە هاووتەبێژی هەدەکە، مەراڵ دانش بەشتاش، پەرلەمانتارانی دەم پارتی، سەرحەد ئەرەن و ساڵحا ئایدەنز، هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی دیپلۆماسی دەم پارتی، موراد سارساچ و پەرلەمانتاری نوێنەری دەم پارتی هەولێر موراد شەن.
شاندەکە لەگەڵ بزووتنەوەی یەکگرتووی ئیسلامی کۆبووەوە و گفتوگۆیان ئەنجامدا. پاشان کاتژمێر ١٢:٠٠ لە پارێزگای هەولێر لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگار کۆبووەوە. دوای دیدار لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، بزووتنەوەی نەتەوەی دیموکراتیکی کوردستان و یەکێتیی نەتەوەی دیموکراتیکی کوردستان (یەدەنەکە) لە شاری هەولێر کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا کە بەگوێرەی ڕێکارەکانی کۆبوونەوەکانی پێشوو کە ئەنجام دراون، سەبارەت بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد و شێوازی کارو نزیکبوونەوەی لایەنەکانی باشووری کوردستان لەگەڵ ئەم پرۆسەیەدا هەڵسەنگاندنی پێویست ئەنجامدرا. هەروەها کۆمیتەکە سەرەنج و پێشنیاری لایەنەکان سەبارەت بە پرۆسەکەی وەرگرتووە.
لەو دیدارانەی کە شاندەکە ئەنجامی داوە، چاوەڕوانییەکانی خۆی لە لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکانی باشووری کوردستان ڕاگەیاندووە و جەختی لەوە کردووتەوە کە پێویستە پشتیوانیەکی بەهێز بۆ پرۆسەکە بکرێت، هەروەها جەختیان لە پێویستی یەکێتی نەتەوەیی کورد کردووتەوە. شاندی هاوبەش ئەمڕۆ لە چوارچێوەی کارەکانیدا کۆتایی بە سەردان و کۆبوونەوەکانی لە هەولێر هێنا.