خەبات ئاندۆک: دەبێت لە دژی پیلانگێڕی قیامەت دروست بکرێت و تێکۆشان گەش بکرێت _ نوێکرایەوە_
خەبات ئاندۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە وتی: "دەبێت لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و پوچەڵکردنەوەی، قیامەت دروست بکرێت و پەرە بە تێکۆشان بدرێت".
خەبات ئاندۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە وتی: "دەبێت لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و پوچەڵکردنەوەی، قیامەت دروست بکرێت و پەرە بە تێکۆشان بدرێت".
خەبات ئاندۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەشداریی لە بەرنامەی تایبەتی ڕادیۆی دەنگی وڵات کرد و دەربارەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی وتی: "سەرۆکایەتی بووەتە سیمبولی تێکۆشان لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و تێکۆشانی دژ بە جینۆساید و پاکتاکردن. لە کەسایەتیی خۆیدا ئەوەی سەرخستووە. دەبێت ئێمە لە هەموو ڕوویەکەوە لە کەسایەتیی خۆماندا ئەوە سەربخەین. تاوەکو بتوانین خۆمان لە دژی ئەو سیستمە پاکتاوکارە ڕزگار بکەن، ژیان لە چوارچێوەی جەوهەر و سروشتی ئازاد و یەکسانیدا سەرلەنوێ بونیات بنێینەوە. بەو بۆنەیەوە ئێمە پێش هەموو شتێک داوا لە ژنان و گەنجان و لە هەموو کەسێک دەکەین، کە ئەم تێکۆشانە بەرزتر و بڵندتر بکەنەوە، بەهێزتری بکەن و ئێمە قیامەت و راپەڕین لە دژی دروست بکەین".
خەبات ئاندۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەمشێوەیە وەڵامی پرسیارەکانی دەنگی پرسیارەکانی رادیۆ دەنگی وڵاتی دایەوە:
پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات ٢٣ ساڵی تێپەڕاند و چووە ساڵی ٢٤هەمینەوە. ئەمڕۆ کاتێک هەڵیدەسەنگێنین، پیلانگێڕییەکە لە رووی ستراتیژی و تاکتیکەوە چۆن ئەنجام درا؟
پێش هەموو شتێک ئیدانەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دەکەم، کە لە کەسایەتی سەرۆکایەتیدا دژی هەموو مرۆڤایەتی ئەنجام درا و نەفرەت لەو پیلانگێڕییە دەکەین. ئەو کەسانەی ئەو پیلانگێڕییەیان ئەنجامداوە رووڕەشیی خۆیان دەرخست. بێگومان لە بەرزترین ئاستدا بەرخودان و بەرەنگاری لە دژی ئەو پیلانگێڕییە هەبوو. دەیان هەڤاڵمان بە دروشمی "ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن" ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و شەهید بوون. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان خۆیان بە دوژمن‌دا تەقاندەوە. بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجان گەلی کورد لە کوردستان و گەورە شارەکان و دەرەوەی وڵات راپەڕین. لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێکۆشان و بەرخۆدانێک بەڕێوەبرا. لە ئەنجامی ئەو بەرخۆدانەدا دەیان هەڤاڵ و وڵاتپارێزمان شەهید بوون. ئێمە بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە، سەر بۆ یادەوەری و بیرەوەرییەکانیان و رێگاکەیان دادەنەوێنین و بەڵێنی سەرکەوتن دووپات دەکەینەوە.
تاکتیکی دوژمن تاکتیکی پیلانگێڕییە. لەو تاکتیکەدا فێڵ و تەڵەکە و دا‌و و بۆسە هەیە. ئەمانە هەمووی تایبەتمەندییەکانی دەسەڵاتدارانن. ئەوان بەپێی تایبەتمەندیی چینایەتی، دەسەڵات و هێز هەڵسوکەوت دەکەن. ئەو بەڵگەنامانە، کە لەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەی بڵاوکراونەتەوە، ئەوەیان ڕوون کردووەتەوە، کە نزیکەی ٣٠ دەوڵەت لە پیلانگێڕییەکەدا بەشدار بوون. ئەوانەی خۆیان وەک دۆست نیشان دابوو، هیچ پەیوەندییەکیان بە هاوڕێیەتی و دۆستایەتییەوە نەبووە. ئەوانە خۆفرۆش و درۆزن بوون. لە چوارچێوەی پیلانگێڕییەکە دا کاریان کردووە و ئەمەش تایبەتمەندیی کەسانی رووڕەش و دەسەڵاتدارە.
ئەو پیلانگێڕییە بەپێی چ ستراتیجێک ڕوویدا؟ بۆچی جێبەجێ؟ بۆچی ئەم پیلانگێڕییە لە دژی سەرۆکایەتی ئێمە بەڕێوەبرا؟ ئەوەش پەیوەندی بەکێشەی کوردەوە هەیە پەیوەستە بە هەڵوێستی سەرۆکایەتیەوە. زۆرێک کەس، کە بە ناوی کوردایەتییەوە کار دەکەن، بەیانی هەتا ئێوارە هاوکاریی دوژمن دەکەن. لە ساڵی ١٩٩٨ دا، ڕێککەوتننامەی واشنتۆن واژۆ کرا، لایەنێکی ڕێککەوتننامەی کۆشکی سپی سیاسەتی باشووری کوردستان بوو. هەروەها هەندێک لایەنی کوردی بەشدارییان لە پیلانگێڕییەکەدا کرد. پیلانگێڕییەکە لە دژی سەرۆکایەتی، بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان ئەنجامدرا. ئەوەی پیلانگێڕییەکەی ئەنجامدا تەنها دەوڵەتی تورک نەبوو. زانیاریی زۆر لەو بارەیەوە هەیە.
چونکە پیلانگێڕییەکە توانایی و دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکی تێپەڕاندبوو. سەرۆک وەزیران بولەند ئەجەوید وتی: "هێشتا لەوە تێنەگەیشتووین، کە ئەمرۆکا بۆچی عەبدوڵا ئۆجالانی رادەستکردین" ئەوانەی پیلانگێڕیەکەىان بەڕێوەبرد، بە هەماهەنگیی ئەمریکا، بە هەواڵگری و پلاندانانی ئیسرائیل، ئینگلتەرا و یەکێتی ئەوروپا ئەنجامیاندا، واتە پیلانگێڕییەکە لەلایەن هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە بەڕێوەچوو، ئەوانەی کێشەی کوردیان دروست کردووە هێزە سەرمایەدارەکانن.
لەدوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیزاین کرا و کورد بەبێ پێگە و ستاتۆ هێڵدرایەوە. لەژێر چەپۆکەى کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردندا مابوویەوە. کوردستانیان بەسەر چوار بەشدا دابەشکرد و ستراتیژییەکی درێژخایەنیان دانا. لە کاتێکدا خۆیان پێویستییان پێی بێت پشت بەکێشەی کورد دەبەستن و بەکاری دەهێنن.
لە بەرامبەر هەڕەشەی سۆڤیەتدا بەریان بۆ دەوڵەتی تورک کردەوە. سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکردنی گەلی کوردیان پەسەند کرد. دەوڵەتی تورکیاش ئەوەی لەتوانایدایە بوو بۆ لە ناوبردنی کورد ئەنجامی دەدا. کۆمەڵکوژییەکەی زیلان، سەرکەوت و کوشتاری ڕاپەڕینی شێخ سەعید و جنیۆسایدی دێرسیم لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەچوون. کۆمەڵکوژیی فیزیکی (جەستەیی) و کو‌لتووریی تاوەکو دەرکەوتنی بزووتنەوەکەمان بەردەوام بوو. بە دەرکەوتنی بزووتنەوەی ئازادی پلانسازیی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەسەر پرسی کورد تووشی پووچی و بۆشایی بوو. ئەوان حسابیان بۆ ئەوە نەکردبوو، کە بزووتنەوەیەکی لەو شێوەیە دروست ببێت. هاوکات دەوڵەتی تورک دوای ڕاپەڕینی ئاگری وتی: "ئیدی ئێستا کێشەی کوردم چارەسەر کرد. ڕەگ و ڕیشەی کوردم لەناوبرد و سەری هەموویانم دانەواند، ئیدی ناتوانن جارێکی‌تر سەر بەرز بکەنەوە و ببنەوە بە خاوەنی ئیرادە".
دواتر بینیان كه رێكخراوێك دروست بووه و له هه‌موو ناوچه‌یه‌كی كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه. ئه‌و بابه‌ته پلانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیشی گۆڕی. وه‌ك مه‌ترسیه‌ك بۆ سه‌ر خۆی داینا. هێزه باڵاده‌سته‌كانی سه‌ر كوردیش پلانی خۆیان گۆڕی. بینیان كه به پێشه‌نگایه‌تی سه‌رۆكایه‌تیدا په‌كه‌كه وه‌ك رۆڵه‌ی گه‌ل، له چین هه‌ژاره‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه و پشتی به چینه باڵاكان نه‌به‌ستووه، پشتی به رۆحی گه‌ل به‌ستووه و به‌كۆمه‌ڵایه‌تیبوونی به بنه‌ما گرتووه. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه تائێستا به‌ده‌ست توێژێكه‌وه بوو وه‌ریان گرتوو و راده‌ستی گه‌لیان كرد. دروستبوونی سه‌رۆكایه‌تی په‌كه‌كه پلانه‌كانی تێكدان. ئه‌و پلان و به‌رنامانه‌ی له‌سه‌ر كوردستان داڕێژرابوون، سه‌روژێر بوون. سه‌رۆكایه‌تی په‌كه‌كه بۆ ئه‌و هێزانه بووه كێشه. له‌دوای ده‌ركه‌وتنی سه‌رۆكایه‌تی، په‌كه‌كه تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام ویستیان سه‌رۆكایه‌تی و په‌كه‌كه بخه‌نه ناو سیستمه‌وه.واته بیانكه‌ن به هاوبه‌شی خۆیان. راپێچی ناو سیستمی خۆیانیان بكه‌ن و به تێپه‌ڕبوونی كات له ناوخۆیاندا بیانتوێننه‌وه. سه‌رۆكایه‌تی ئه‌وه‌ی قه‌بوڵ نه‌كرد.
دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری بڕیاریاندا ده‌ست له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ربده‌ن. پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیزاینكردنه‌وه‌ی نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌و جۆره له ساڵانی ١٩٩٠به‌دواوه پلانه‌كه‌یان خسته‌به‌رده‌می خۆیان. ویستیان ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ستیان بۆ دروست ده‌كه‌ن پاكتاو بكه‌ن. سه‌رباری ئه‌وه‌ی سۆڤیه‌تیش هه‌ڵوه‌شابوه‌وه سه‌رۆكایه‌تی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه نوێنه‌رایه‌تی سۆسیالیزمی ده‌كرد. ئاڵای سۆسیالیزمی زیاتر ده‌شه‌كانده‌وه. ئه‌وه‌ی به پێشه‌نگایه‌تی گه‌ریلا ئه‌نجامدا. سه‌لماندی كه نه سه‌رده‌می گه‌ریلایه‌تی و نه سه‌رده‌می سۆسیالیزم به‌سه‌ر نه‌چووه. ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو شوێنێكی جیهان داده‌نا. نوێنه‌رایه‌تی سوسیالیزمیان به پێشه‌نگایه‌تی گه‌ریلا كرد. هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری بۆخۆیان وه‌ك كێشه ده‌بینی. بینیان ئه‌گه‌ر به‌ر به‌و هێڵه، به‌ر به سه‌رۆكایه‌تی نه‌گیرێت هێڵی سه‌رۆكایه‌تی له‌گه‌ڵ كولتوری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌ك ده‌گرێت و خۆی به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بڵاوده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ش ده‌بێته گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له به‌رامبه‌ر مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بكه‌ن بڕیاریاندا سه‌رۆكایه‌تی پاكتاو بكه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین كه له پیلانگێڕیه‌كه‌دا رۆڵی هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه. نه‌ك رۆڵی داگیركه‌ران. سه‌رۆكایه‌تیش ده‌ڵێت رۆڵی ده‌وڵه‌تی تورك له سیستمی ئیمراڵی ته‌نیا رۆڵی پاسه‌وانی زیندانه. سه‌رۆكایه‌تیان خسته زیندانێكه‌وه كه یاسا و بڕیاره‌كانی هه‌مووی به‌ده‌ست مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریه‌وه‌یه. دامه‌زراندنی ئه‌و سیستمه به‌و جۆره دروستبوو.
ده‌ركه‌وتنی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ركه‌وتنی پارتی بوو. ئه‌و ده‌ركه‌وتنه له‌گه‌ڵ خۆی زۆر لێكدانه‌وه‌ی گۆڕی. تاده‌هات سه‌رۆكایه‌تی ده‌بووه هیوا و بووه هێزێك بۆ بنده‌ستان، ژنان، گه‌نجان و هه‌موو ئازادیخوازان. رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان خاوه‌نی ئه‌و نه‌رمه وزه‌یه‌ن، كه به‌رامبه‌ر به سیستمی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری سیستمی نوێ دابمه‌زرێنن. هه‌وڵیاندا رێگری له‌وه بكه‌ن. دوای پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌دواوه ده‌ستوه‌ردان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان به‌و جۆره كرد به كردار. چیان كرد؟ سه‌دامیان كرده بابه‌تی رۆژ و زه‌قیان كرده‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌ستوه‌ردانیان له عێراق ئه‌نجامدا. ئه‌و شتانه‌ی ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووده‌ده‌ن زۆرینه‌یان په‌یوه‌ندیان به‌وه‌وه هه‌یه. ئه‌ردۆغان بۆ ماوه‌ی ٢٠ ساڵه له حكومدایه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به پیلانگێڕیه‌وه. پیلانگێڕی له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجامدرا و سه‌رۆكایه‌تی وه‌ك بارمته راده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك كرا، بۆ سه‌رله‌نوێ دیزاین كردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی سێهه‌می جیهان رۆڵ و ئه‌ركیان به ئه‌ردۆغان سپارد. دوو رۆڵیان به ئه‌ردۆغاندا و وتیان: " تۆ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئیسلامی نه‌رم په‌ره پێبده، ده‌وڵه‌تی تورك بكه‌ره ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن، هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گوێره‌ی ده‌وڵه‌تی تورك دیزاین ده‌كه‌ین. دووه‌م تۆ ریشه‌ی په‌كه‌كه و كوردی ئازاد ده‌ربێنه و ئه‌و بیركردنه‌وه و ئه‌ندێشه‌یه له كوردستان پاكتاو ده‌بێت. كاریگه‌ری له‌سه‌ر جیهان توركیا نه‌كات". كاتێك ئێمه له دۆخی ئێستا ده‌ڕوانین ئه‌ردۆغان له رووی هه‌ر دوو ئه‌ركه‌كه‌وه شكستی هێناوه. ئه‌و ناكۆكی و ته‌نگه‌ژانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌یه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه. ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌ی خستبوویانه ئه‌ستۆی، ئه‌ردۆغان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له جێبه‌جێ كردنیان. نه توانی ریشه‌ی كورد ده‌ربهێنێت نه توانیشی ببێته نمونه‌یه‌كی ئیسلامی سیاسی.
پیلانگێڕی ١٥ی شوبات چه‌نده ئامانجه‌كانی پێكا، ئه‌و ستراتیژ و تاكتیكه‌ی پیلانگێڕی به‌ره‌وپێش برد له‌مڕۆدا به چ رێگه‌ی و شێوازێك به‌رده‌وامه؟
هێزه پیلانگێڕه‌كان كاتێك پیلانگێڕیه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرد خاوه‌نی ئامانجی زۆر گه‌وره‌بوون. سه‌ره‌تا پیلانگێڕیه‌كه به‌رامبه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجامدرا. ئامانجیان ئه‌وه بوو كه سه‌رۆكایه‌تی پاكتاو بكرێت. له رێگه‌ی پاكتاوكردنی سه‌رۆكایه‌تیه‌وه وایان دانابوو كه په‌كه‌كه‌ش پاكتاو ده‌بێت. له‌سه‌رتادا وابیریان ده‌كرده‌وه كه دوای سه‌رۆكایه‌تی په‌كه‌كه له شه‌ش مانگدا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. له‌هه‌مان كاتدا به‌و جۆره لێكدانه‌وه‌یان ده‌كرد كه گه‌لی كورد وه‌ك راپه‌ڕینه‌كانی پێشوو روویان دابوو بێ ئیراده، بێ هیوا ده‌بێت و خۆی راده‌ستی سیستمی ئێستا ده‌كات. ئه‌و هیوایانه‌ی ئازادی كه سه‌وز ببوون و چه‌كه‌ره‌یان كردبوو، داده‌مركێنه‌وه. به‌و جۆره لێكدانه‌وه‌یان كردبوو. به شێوه‌یه‌كی گشتی ئامانجیان بوو كه له كه‌سایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی و پارتیدا ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سوسیالیزمی ده‌كرد بكوژێته‌وه. ئه‌وه‌ش كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان داده‌نا. دوای ٢٤ ساڵ كاتێك مرۆڤ له قۆناغی رابردوو ده‌ڕوانێت، مرۆڤ ئه‌و شتانه ده‌بینێت. ئێمه ده‌بینین كه پیلانگێڕی له هه‌ر چوار لاوه شكستی هێناوه. پیلانگێڕیه‌كه ئامانجه‌كانی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
ئێمه ئه‌و سه‌رۆكه‌ی ده‌یانویست پاكتاوی بكه‌ن، ئایا ئه‌و سه‌رۆكه‌یه كه ئێستا پاكتاو كراوه؟ ئێستا هه‌م دۆستانی سه‌رۆك و هه‌م دوژمنانی سه‌رۆك له باره‌یه‌وه قسه ده‌كه‌ن. ئه‌و سه‌رۆكه‌ی ده‌یانویست چیتر رۆژه‌ڤ نه‌بێت و له‌ناو بچێت، درێژه به هه‌بوونی جه‌سته‌ی خۆی ده‌دات. ئه‌و سه‌رۆكه‌ی كه ویستیان له رووی ئایدۆلۆژیه‌وه بیسڕنه‌وه، ئێستا گه‌وره‌ترین هێزی ئایدۆلۆژیكی جیهانه. گه‌وره‌ترین هێزی سیاسیه. سه‌رۆكایه‌تی ئامانجی ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌خت زه‌وی كرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پاكتاو نه‌كرا هێزی به‌رامبه‌ر پیلانگێڕیه‌كه‌ی له خۆیدا بینی و به‌رخودانێكی به‌هێزی كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ست به پارتی سه‌رۆكایه‌تیشمان به‌و جۆره جوڵایه‌وه. په‌كه‌كه هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی بۆ خۆی به بنه‌ما گرت. په‌كه‌كه‌ش له به‌رامبه‌ر پیلانگێڕی له چوارچێوه‌ی هێڵی گیانبازی به هه‌موو جۆرێك خۆڕاگری كرد.
یه‌كێتی خۆی پاراست و ئێستا به‌راورد له‌گه‌ڵ كاتی پیلانگێڕی زۆر زیاتر به‌هێزتره. ئێستا به ته‌واوه‌تی بووه‌ته پارتیه‌كی كوردستانی. له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به هێزترین پارتی په‌كه‌كه‌یه. له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزه و بزوتنه‌وه‌یه‌كه هه‌ره زیاتر هیواده‌به‌خشێت و هه‌ر زیاتر كه‌سه‌كان روو له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن. ئێستا هه‌زاران هه‌ڤاڵی عه‌ره‌بمان په‌یدا كردووه. بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه بزوتنه‌وه‌یه‌كی گه‌لانه، نه‌ك ته‌نیا هی كوردان بێت. په‌كه‌كه روویكرده به مرۆڤایه‌تی بوون، خودبوون و سه‌ربه‌خۆبوونی به بنه‌ما گرت. هێنده خودبوون و سه‌ربه‌خۆبوون بۆ كوردان به بنه‌ما ده‌گرێت بۆ عه‌ره‌به‌كایشی به بنه‌ما ده‌گرێت. هێنده‌ی خودبوون بۆ ژنان به بنه‌ما ده‌گرێت بۆ پیاوانیش به بنه‌ما ده‌گرێت. مرۆڤایه‌تیبوون و جه‌وهه‌ریبوون بۆ خۆی به بنه‌ما ده‌گرێت. له‌به‌ر ئه‌و هێڵه ئایدۆلۆژیه په‌كه‌كه خه‌بات بۆ هه‌موو كه‌س ده‌كات. هه‌موو كه‌س ده‌توانێت خۆی له په‌كه‌كه‌دا ببینێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه په‌كه‌كه له كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌هێزترین پارته. له‌هه‌مان كاتدا هه‌م سه‌رۆكایه‌تی و هه‌م په‌كه‌كه تادێت له هه‌موو شوێنێكی جیهان زیاتر ده‌ناسرێن. ئه‌و گۆشه‌گیریه‌ی له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌و گۆشه‌گیریه‌ی له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئازادی دانرابوو هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. چه‌نده مرۆڤ په‌كه‌كه و سه‌رۆكایه‌تی بناسن ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌ست و گرێدراوی ده‌بن. هێنده‌ش به‌رنامه و ئایدۆلۆژی ئه‌م پارته بۆ خۆیان به بنه‌ما ده‌گرن. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پارتیه‌ی ده‌یانگوت پاكتاو ده‌بێت، پاكتاو نه‌بوو. تاهات خۆی به‌رفراوانتر كرد، به‌هێزتر كرد. تاهات چووه ناو كۆمه‌ڵگا و به شێوه‌یه‌كی قوڵ بڵاوبوه‌وه.
مرۆڤ ده‌بینێت كه ئامانجه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. گه‌لی كورد ئه‌و پیلانگێڕیه‌ی به گه‌وره‌ترین كاره‌سات ناودێر كرد. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی نیشاندا و كه‌وته ناو جموجۆڵێكی زۆر گه‌وره و خۆڕاگری كرد، خۆی سوتاند، حۆیان له بیناكانه‌وه خسته‌خواره‌وه و خۆی به دوژمن‌دا ته‌قانده‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی گیانبازی جوڵایه‌وه. له ئه‌نجامدا كاتێك مرۆڤ لێی ده‌ڕوانێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و په‌كه‌كه شكستیان نه‌هێنا، گه‌لی كوردیش به گوێره‌ی پێشه‌نگه‌كانی خۆی جوڵایه‌وه. له رۆژی ئه‌مڕۆدا كۆمه‌ڵگای هه‌ره به ئیراده و هیوا كه خۆی به به‌هاكانی ئازادی، یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریه‌وه په‌یوه‌ست كرد و له‌و چوارچێوه‌دا ده‌جوڵێته‌وه، چ قوربانیه‌ك پێویست بێت ده‌یدات، كۆمه‌ڵگای كورده. ئێتا ئێمه هه‌م له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌م له جیهاندا كۆمه‌ڵگایه‌ك كه بۆ كۆمه‌ڵگاكانی تر ده‌بێته نمونه كۆمه‌ڵگای كورده. ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی ده‌یانویست ریشه‌ی ده‌ربهێنن و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی قڕكردن و پاكتاوكردندا له ناویببه‌ن، بێ ئیراده‌ی بكه‌ن و له ناو سیستمی خۆیاندا بیتوێننه‌وه كورد بوو. به‌ڵام كۆمه‌ڵگای كورد له ماوه‌ی ٢٤ ساڵدا هه‌موو پلانه‌كانی هێزه پیلانگێڕه‌كانی سه‌روژێركرد.
دوای سۆڤیه‌ت ده‌یانویست به تێكشكاندنی په‌كه‌كه به پاكتاوكردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و هیوایانه‌ی له سه‌ر سۆسیالیزم هه‌بوون نه‌هێڵن و له‌ناوی ببه‌ن. ئێستا تادێت مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری زیاتر رۆده‌چێته ناو قه‌یرانه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌كان له مێشكی ئه‌وانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ناتوانن ببنه هێزی چاره‌سه‌ر. ئێستا مرۆڤ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه له كه‌سایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی و پارتیدا ده‌بینێت. مرۆڤایه‌تی ئێستا سه‌رۆكایه‌تی و پارتی وه‌ك ده‌رمانی ئه‌و كێشانه ده‌بینێت. وه‌ك جێگره‌وه‌ی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌بینێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له هه‌موو شوێنێكی جیهان له‌سه‌ره‌تادا به پێشه‌نگایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ژنان هه‌موو بزوتنه‌وه‌كانی سوسیالیست و ئازادیخواز ئه‌و تێكۆشانه به‌رامبه‌ر به تاكگه‌رایی و ده‌سه‌ڵاتپارێزی له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌پارێزی به‌رده‌وامه. مرۆڤ لێره‌شدا ده‌بینێت كه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و پارتی كاریگه‌رییه‌كی هێنده نه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمی دانا. ئه‌و هه‌موو شتانه به‌و واتایه نین كه هێزه‌كانی سه‌رمایه‌داری ده‌ستیان له پیلانگێڕی هه‌ڵگرتووه. پیلانگێڕه‌كان پلانێكیان داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌ون ئێمه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌وه خۆڕاگری ده‌كه‌ین و ده‌بینه خاوه‌نی پلانێكی جیا.
لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە رایدەگەیەنین کە پیلانگێڕیەکەمان لەم چوارچێوەیەدا پووچەڵ کردەوە، بەڵام هەر بەردەوامە. هەروەها هێرش لەسەر سەرۆکاتیمان هەیە. کەس زانیاری لەسەر نییە. ئێمە بە تەنها ئەوە دەزانین کە خۆڕاگری دەکات. هەڵوێستی سەرۆکایەتی بە شێوەی ئانتۆلۆژیک هەڵوێستێکی بەرخۆدانیە. دەوڵەتی تورک، سەرۆکاتی بەرپرسیاری هەموو شتێک دەبینێت. لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە دەزانین کە لەسەر سەرۆکایەتی فشار و هێرشێکی گەورە هەیە. هەوڵدانی بێشکۆکردن، بێ کاریگەرکردن و تەسفیەکردن بەردەوامە. هەروەها بۆ تەسفیەکردنی تەڤگەری ئازادی، لەژێر سەرۆکایەتی ئەمریکا و بە پراکتیزەکردنی دەوڵەتی تورک و پەکەکە پیلانگێڕی بەردەوامە. ئەم پیلانگێڕیەی کە لە دیمەشق دەستیپێکرد، دەیانەوێت لە باشوری کوردستان تەواوی بکەن. بەم شێوەیە تەڤگەرەکەمان بە تەواوی تەسفیە بکەن. بە تەسفیەکردنی سەرۆکایەتی و پارتەکەمان دەیانەوێت سیاسەتی قڕکردن کە سەد ساڵە لەسەر گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت سەربکەوێت. بەم شێوەیە پیلانگێڕی سەر گەلی کورد بەردەوامە. کاتێک سەرۆکایەتی، پارتەکەمان و گەلی کورد تەسفیە بوو ئەوە بۆ هێزە ئازادیخواز و سۆسیالیست، تەڤگەری ژنان دەبێتە شکستێکی گەورە. لەبەر ئەوەش پیلانگێڕان بە شێوەی سەفەربەری هەوڵی سەرخستنی پیلانگێڕیەکە دەدەن.
ڕێبەر ئاپۆ بۆچی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی وەک ڕۆژی قڕکردنی کورد پێناسە کرد؟
پیلانگێڕی لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستیپێکرد و ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە قۆناغی یەکەمدا کۆتایی هات. ١٥ی شوبات لە رووی مێژوویەوە بە راپەرینی شێخ سەعیدەوە وابەستەیە. ئەو رۆژەی سزای لەسێدارەیان لە سەرۆکایەتی بڕی، ئەو رۆژە بوو کە شێخ سەعید لەسێدارەدرا. دەوڵەتی تورک هەموو شتەکانی سمبوڵیک دەکات. ئەوەش بەو شێوەیە بوو. سیاسەتی قڕکردن کە لە ساڵئ ١٩٢٤ بڕیاری لەسەردرا، تاوەکو ئەمڕۆمان بەردەوامە. لە کەسایەتی سەرۆکایەتیدا دەیانویست سیاسەتی قڕکردن سەربکەوێت. سەرۆکایەتی نوێنەرایەتی ئازادی، تێکۆشانی گەلی کورد دەکات. سەرۆکایەتی ١٥ی شوبات وەک هەوڵدانی سەرخستنی سیاسەتی قرکردنی گەلی کورد پێناسە کرد. گەلی کورد بۆ ئەوەش بەم شێوەیە لەقەڵەمدا. گەلی کوردیش ١٥ی شوباتی وەک رۆژی رەش پێناسە کرد. وەک کارەساتێکی گەورە لەقەڵەمدا. هەڵوێستی خۆی لەبەرانبەر ئەو رۆژە پیشاندا.
رێبەر ئاپۆ زیندانی ئیمڕای بۆ قۆتابخانەیەک گۆڕی. ئەوەش کاریگەریەکی چۆنی لەسەر سیاسەت و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دروست کرد؟ هەروەها ئەو قۆتابخانەیەی ئیمڕالی کاریگەریەکی چۆنی لەسەر گەلی کورد، تورکیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو مرۆڤایەتی دەکات؟
ئەوێ زیندانێکی تایبەتە. وەک تابوت وایە. ئەوە ماڵی دوژمنە. ئەوان هەموو کارێک دەکەن بۆ نەهێشتنی سەرۆکایەتی. سەرۆکایەتی لەمبارەیەوە گوتی: لێرە هەناسەدان زەحمەتە. واتە شوێنێکە کە لەم ئاستەدا خراپە. ئەم زیندانە شوێنێکی تایبەتە بۆ نەهێشتنی سەرۆکایەتی. شوێنی ڕزاندن و لەناوبردنە. لە مێژووی دەوڵەتی تورک‌دا ئەوەی براوەتە ئەو زیندانە لەنابراوە. سەرۆکایەتی شوێنێکی ئاوای کرد بە قوتابخانەیەک بۆ خۆی. ئەمەش پەیوەستە بە هەڵوێستی سەرۆکایەتیەوە. هەموو کەسێک بە هەمان شێوە زیندان هەڵناسەنگێنێت. سەرۆکایەتی لە ماڵی دەوڵەت تابوتێکی بۆ قوتابخانەیەک گۆڕی و خۆی سەرلەنوێ بنیاتنا. ئەم بنیاتنانەش لەسەر دوو شت بوو و گوتی: "ئیرادە و هێزی عەقڵییەتی."
سەرۆکایەتی دەرفەتی نەدا کەس دروست بکات، خۆی خۆی دروست کرد و خۆی بنیاتنایەوە. ئەوەی بە هێزی هزری و هەڵوێست و ئیرادە دروست کرد. بە هەڵوێستی سەرۆکایەتی ئیمڕالی بۆ قۆتابخانەیەک گۆڕا. سەرۆکایەتی ئەوێی بۆ خۆی وەک دەرفەتێکی هزری، قۆڵبوونەوە و پرۆژە و هوناندنەوەی بەهێزی ئایدۆلۆژی بەکارهێنا. لەوێ مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی دروست کرد. ژیان چۆن دەبێت؟ مرۆڤ چییە؟ مرۆڤ دەبێت چۆن بێت؟ ژیان چییە؟ بابەتە فەلسەفی و ئایدۆلۆژیەکان هەمووان بە شێوەیەکی بەهێز لەوێ ڕێکخستەوە و خۆی گەیاندە سیستمێک. لە ئەمجامدا ئیمڕالی بووە کلیلی چارەسەری کێشەی هەوت هەزار ساڵە بۆ هەموو مرۆڤایەتی. هەوت هەزار ساڵە مرۆڤایەتی دەناڵێنێت. هەوت هەزار ساڵە مرۆڤایەتی یەکتری دەخوات. مرۆڤ سروشت وێران دەکات. جیهان تێدەدات. سەرۆکایەتی ئەو کێشانەی بە تەواوی هەڵسەنگاند و شیکردنەوە، بۆچی دۆخەکە بەم شێوەیەیە؟ چارەسەری چۆن دەبێت؟ مرۆڤایەتی لە چوارچێوەی یاسا و چوارچێوەکانی خۆبووندا چۆن بە شێوەیەکی سروشتی دەژی؟ ژیان چۆن بنیات دەنرێتەوە؟ ژێردەستەکان لەبەرانبەر سەردەستەکان لە بەرانبەر سیستمی هیارشیستی پیاو چۆن سەرلەنوێ زیندوو دەبنەوە و دەگەڕێنەوە سەر خەوهەری خۆیان؟ سەرۆکایەتی لەوێ وڵامی هەموو ئەو پرسانەی دایەوە. سەرەتا کلیلی دایە دەستی پەکەکە، گەلی کورد، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی، ژنان و گەنجان و دەڵێت، فەرموون ئەگەر دەتانەوێت کێشەکانی چارەسەر بکەن، ئەگەر دەتانەوێت گیرودەی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست نەبن لە چوارچێوەی ئازادی، یەکسانیدا یەکتری تەواو بکەن و بژین و چارەسەری ئەمەیە. ئەمە دەبێتە هۆی ئەنجامێک لەم دۆخەی ئێستادا. ئەم هەڵوێست و بەرهەمانە بوونە هۆی بەهێزبوونی پەکەکە. سەرەڕای هەموو ئەو هێرشانە، ئەگەر میلیتانەکانی پەکەکە شکست نەهێنن، ئەوا ئیرادە و باوەڕیان بەهێزە. بەگشتی لەژیاندا سەرکەوتوون و گەلی کورد لەسەر ئەو بنەمایە ئیرادەیەکی هەیە. چیدی بێ پلان، پرۆژە، پێشەنگ نیە. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێدی ڕێ و ڕێبازیان هەیە. دەزانن بە چ بەرنامەیەک دژی دەسەڵاتەکان تێ‌بکۆشن. ژنان بە چ شێوەیەک بەرگری لە خۆیان بکەن لەبەرانبەر پیاوی دەسەڵاتدار. ڕوون و ئاشکرایە کە پیاوی دەسەڵاتدار دەبێت بە چ شێوەیەک دەست لە پیاوسالاری بهێنێت. ئەوەش ڕوونە کە هێزە سۆسیالیستەکان بە چ شێوەیەک بەرگری بکەن. سەرۆکایەتی چوارچێوەیەکی گشتی داناوە و بەرپرسیاری پارتی کرێکارانی کوردستان و هێزە ئازادیخوازە سۆسیالیست و شۆڕشگێڕەکان ئەوەیە کە پراکتیزە و بەهێزی بکەن. پیلانگێڕییەکە بەم شێوەیە پووچەڵکرایەوە. ئەو سەرۆکەی کە دەیانویست لەناوی ببەن، بووە سەرۆکێکی جیهانی.
بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کورد و دۆستەکانیان لە هەموو جێگەیەک چالاکیەکانیان فراوان دەکەن. ئەو چالاکیانە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
لە هەموو دەڤەرێک چالاکی ئەنجام دەدرێن و رۆژ بە رۆژ چالاکیەکان فراوانتر دەبن. سڵاو و ڕێزی خۆم پێشکەش دەکەن. باش دەزانین کە رێبەر ئاپۆ بە تەنها لە رووی جەستیەوە ئازاد نییە. رۆح، مێشک، هەستیی بە هەموو شێوەیەک ئازادە. ئەگەر ئازاد نەبواتە، تاوەکو ئێستا لەوێ تەسفیە دەرکرا. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، لەسەر رووئ زەمین ئازادترین مرۆڤ سەرۆکایەتیە. لەبەرئەوەی کە لەبەرانبەر گەورەترین و خوێنڕێژترین دوژمنی وەک دەوڵەتی تورک بەرخۆدان دەکات. سەرۆکایەتی لە ماڵەکەیاندا هەڵوێستێکی وای نیشانداوە کە کەس ناتوانێت تەسلیمی بکات. بەپێچەوانەوە سەرۆکایەتی کاریگەری لەسەر ئەوان دروست کردووە. ئازاترین هەڵوێست بەو شێوەیەیە. ئێمە وەک کەسانی دەرەوە میلیتانەکانی پەکەکە چیمان لەدەست بێت پێویستە ئەنجام بدەین. لەوانەیە بە جەستەیی ئازادی بین، بەڵام ئایا رۆحمان تاوەکو چ ڕادەیەک ئازادە؟ سەرۆکایەتی لە ماڵی دوژمن‌دا هەوت ئەوەندە ڕێوشوێن گیراوەتە بەر کە قسەکانی نەچێتە دەرەوە. ئێمە لەسەرەوەی بەیانی تاوەکو ئێوارە بۆچی ناتوانین ئەو قسانەی کە دەیکەین کاریگەری دروست بکات؟ بۆچی مەترسیەکان بۆ دوژمن ناتوانین دروست بکەین؟ لە هەڵوێستی ئێمەدا کێشە هەیە. بۆیەش کاتێک چالاکی دەکەین، چالاکی بۆ سەرۆکە یان بۆ ئێمەیە، تێکەڵە. لە راستیدا ئێمە چالاکی بۆ خۆمان دەکەین. سەرەتا دەمانەوێت گۆشەگیری سەر سەرۆکایەتی بشکێت و بەشێوەیەکی جەستەیی ئازاد ببێت کە ئێمە لە بۆچوونەکانی سەرۆکایەتی زیاتر سوود وەربگرین. پێویستە هەموو مرۆڤایەتی بە سەرۆکایەتی هەیە.
سەرۆکایەتی لە کەسایەتی خۆیدا مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی تێکشکاندووە. دەوڵەتی داگیرکەری سەد ساڵە لەبەرانبەر سەرۆکایەتی تێکچوو. سەرۆکایەتی وتی، " ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەن با زۆر خۆیان بە ئازادی نەبینن. من دەرەوە وەک زیندانێکی گەورەتر دەبینم.' ئایا لە دەرەوە ژیان تا چ رادەیەک ئازادە؟ ئەوانەی دەرەوە تا چ رادەیەک خۆیان ئازاد دەبینن؟ ئەوانەی کە ئێستا دەژین لە دەرەوە بەدوای چیەوەن؟ تا چ رادەیەک هاوکاری چارەسەری دەکەن؟ چەند هزر و هەستیان هەیە. ئەمە لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی بابەتێکی فەلسەفی و ئایدۆلۆژیە.
ئەگەر بمانەوێت ژیانێکی ئازاد و یەکسان بژین، دەبێت ئەم ژیانە بنیات بنێین. ئەو کەسانەی کە خۆدی خۆیان، دیموکراسی، کۆمەڵایەتی بوونن دەبێت بۆی بجەنگن .بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەبێت هەڵوێستی زیاتریان هەبێت. دەبێت دەست بە جووڵە بکەن. ئەوەی سەرۆکایەتی دەستگیرکردووە کە مۆدێرنیتەی کاپیتالیستە پێویستە تێک ببرێت. پێویستە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەری تێکبشکێنین. بە هەر شێوەیەک بێت شکست دەهێنێێت. پێویستە قیامەت دروست بکەین. تاوەکو شکستیان پێنەهێنین وەک نەتەوەیەک ئارام نابین. لە جێگەیەک دەسەڵات هەبێت، دەوڵەتی تورک هەبێت سەقامگیری نییە، فاشیزم و کۆمەڵکوژی هەیە. ئەو کەسانەی کە بە جەوهەری خۆیان و بۆ ئازادی دەژینم ناتوانن ئەم دۆخە قبوڵ بکەن. بۆیەش ئێمە ئەو کەسانەن کە کار بۆ دۆزی ئازادی و خۆبوون دەکەین. بۆ ئەوەی ژیانی ئازاد و یەکسانمان هەبێت، بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتپارێزی، چینایەتی و سەردەستی و ژێردەستی رزگار ببین، پێویستە ئێمە زیاتر بەرخۆدان بکەین. ئەم بەرخۆدانە بۆ هەموو کەسێک پێویستە.
سەرۆکایەتی بووەتە سمبوڵی تێکۆشان بەرانبەر مۆدێرنیتەی کاپیتالیست و تێکۆشان لەبەرانبەر قڕکردن. لە کەسایەتی ئەودا ئەو بەرخۆدانە سەرکەوت. پێویستە ئێمەش لە کەسایەتی خۆماندا لە هەموو روویەوە ئەوە سەربخەین. بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان لەبەرانبەر سیستمی قڕکەر بپارێزین، ژیان لە چوارچێوەی جەوهەری ئازاد و یەکساندا سەرلەنەوێ بنیات بنێین. بەم بۆنەیەوە سەرەتا بانگ لە ژنان و گەنجان و هەموو کەسێک دەکەم کە تێکۆشان فراوانتر و بەهێزتر بکەن و قیامەت هەستێنن."
ف.ق / ژ.ت / هـ.ب