خەباتکاری ڕۆژنامەی یەنی یاشام وەیسی ئاکۆرەن دەستبەسەرکرا

خەباتکاری ڕۆژنامەی یەنی یاشام وەیسی ئاکۆرەن لە ئێلح لە فرۆکەخانەدا دەستبەسەرکرا.

وەیسی ئاکۆرەن

خەباتکاری ڕۆژنامەی یەنی یاشام وەیسی ئاکۆرەن لە ئێلح دەستبەسەرکرا. ئاکۆرەن کە لە ئیستەنبوڵەوە بەرەو ئێلح ڕۆشتبوو، لە فڕۆکەخانە دەستبەسەر کرا. تا ئێستا نازانرێت بۆچی ئاکۆرەن دەستبەسەر کراوە.

'پێشتر هەوڵی ڕفاندنی درابوو'

دابەشکەری ئێلحی یەنی یەشام وەیسی ئاکۆرەن لە ٨ ی تشرینی دووەم لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە کە خۆیان بە پۆلیس ناساندووە، هەوڵی ڕفاندنی درابوو. ئەو کەسە نەناسراوانەی کە دەیانویست ئاکۆرەن بە زۆر بخەنە نێو ئۆتۆمبێلێکی هۆندا، ژمارەی ئوتۆمبێل 72 AAF 297، دوای ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژنامەنووسان و هاوڵاتیان، لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵهاتن.