خەڵکی مەخمور خێمەی بەرخۆدانیان دانا
خەڵکی مەخمور بەهۆی زیادبوونی فشار و هەڕەشەکانی حکومەتی عێراق بەرامبەر خەڵکی مەخمور و دەستگیرکردنی شانی ئەنجوومەنی گەلی مەخمور، خێمەی چالاکییان دانا.
خەڵکی مەخمور بەهۆی زیادبوونی فشار و هەڕەشەکانی حکومەتی عێراق بەرامبەر خەڵکی مەخمور و دەستگیرکردنی شانی ئەنجوومەنی گەلی مەخمور، خێمەی چالاکییان دانا.
کەمپی مەخمور پاش گەمارۆی پەدەکە، ئەمجارە ڕووبەڕووی گەمارۆی حکومەتی عێراق بووەتەوە. لە ١٠ ی نیسانەوە، عێراق ڕێگە نادات کەلوپەل بگاتە نێو کەمپەکە، ڕێگە نادات کرێکاران بچنە سەر کارەکانیان و ناسنامەی خەڵکی کەمپەکە نوێ ناکەنەوە.
بۆ چارەسەری کێشەی ناسنامە و گەمارۆی سەر کەمپەکە، شاندێکی ئەنجوومەنی گەلی مەخمور چوونە بەغدا، پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری داد، لەکاتی گەڕانەوەیاندا دەستگیرکران. بۆیە ئەم بەیانییە خەڵکی مەخمور بەشێوەیەکی جەماوەری دژی زیادبوونی فشارەکانی حکومەتی عێراق بۆ سەر کەمپەکە ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا بێ وەستان درووشمی "بژی بەرخۆدانی مەخمور" بەرزکرایەوە.
خەڵکی مەخمور کە تا بازگەی هێزە سەربازییەکانی عێراق هەڵوێستیان نیشاندا. لە ئەنجامی کۆبوونەوەیەکی کورت، بەڵێندرا لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا شاندی ئەنجوومەنی گەلی مەخمور ئازادبکرێن. لەوێ ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە و دووپاتکرایەوە، تا ئازادکردنی شاندەکە چالاکییەکەیان بەردەوام دەبێت.
بۆیە خەڵکی مەخمور بۆ خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان، لەبەردەم بازگەی هێزەکانی عێراق خێمەی چالاکییان دانا. جەماوەر لەنێو خێمەکەدا، درێژە بە هەڵوێست و بەرخۆدان دەدەن.