خەڵکی مەخمور کۆمەڵکوژی کۆنیای شەرمەزار کرد

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) کۆمەڵکوژی کۆنیا شەرمەزارکرا و باسی ئەوەکرا، "ئەگەر ئەمڕۆ حساب نەپرسن، لە شارەکانی دیکەش هەمان کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدرێت."

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی کۆمەڵکوژی کۆنیا بە توندی شەرمەزارکرا.

سەرەتا لە کەسایەتی شەهیدانی کۆمەڵکوژی کۆنیادا، بۆ هەموو شەهیدان خولەکێک رێزگیرا. دواتر حەجی کاچان هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخمور قسەی کرد.

کاچان سەرەتا سەرەخۆشی لە خانەوادە و خزمانی شەهیدانی کۆمەلکوژی کۆنیا کرد و وتی، "قڕکردنی ئەو خانەوادەت کورد، کۆمەڵکوژکردنی هەموو گەلی کوردە. بە هەزاران خانەوادە و وڵاتپارێزی ئێمە بەم شێوەیە کۆمەڵکوژ کراون. ١٢ی ئایار هێرشیان کردبووە سەر ئەو خانەوادەی ئێمە. هۆکاری هێرشەکەی کوردبوونە. دوێنێش رووبەرووی هێرشەکە بوونەوە و ٧ کەس لەو خانەوادە کوردە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران. گەلی کەمپەکەش لەم کۆمەڵکوژیە غەریب نین، لە ئەنجامی سیاسەتی لەم جۆرەدا بە ملیۆنان کورد پەنابەر بوون و کەسوکاریشمان بەم شێوەیە کۆمەڵکوژکران.

دەوڵەتی تورک ناتوانێت لە بەرانبەر گەریلا شەڕ بکات، تۆڵەی خۆی بەم شێوەیە دەکاتەوە و دەیەوێت گەل ئازار بکێشێت. ئێمە وەک خەڵکی کەمپەکە ئەم کۆمەڵکوژیە شەرمەزار دەکەین و بەڵێن دەدەین لە بەرانبەر نەژادپەرستی و هاوپەیمانی قێزەون سەرمان دانەنەوێنین، بەرخۆدان دەکەین تاوەکو تۆڵە دەکەینەوە.

بانگەوازیمان بۆ هەموو کەسانی خاوەن ویژدانە کە ئەمڕۆ لە بەرانبەر کۆمەڵکوژیەکە هەستنە سەرپێ. ئەگەر ئەمڕۆ حساب نەپرسن، لە شارەکانی دیکەش هەمان شت روودەدەن. هیوادارین لە ماوەیەکی نزیکدا تۆڵەیان بکرێتەوە و خەیاڵیان جێبەجێ بکرێت."

کۆبونەوەکە بە دروشمی 'شەهید نامرن' ، 'بمرێت  هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە' کۆتایی هات.

ف.ق